رووداوه دڵته‌زێنه‌كانی ئه‌م دوایه‌یی شنگاڵ وكوردانی ئێزدی پاش هێرشی داعش، له‌ناوچه جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژكرده‌وه‌یی لێكه‌وته‌وه‌وبه‌سه‌دان كه‌س روویان له‌ناونده‌كانی كۆكردنه‌وه‌یی یارمه‌تیه‌كان كرد‌و پاره‌و خۆراكیان بۆئاواره‌كانی شه‌نگاڵ وشاری كۆبانی له‌رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێكرد.
له زۆربه‌یی شاره‌كانی وه‌ك، سنه، سه‌قز، بانه، دیوانده‌ره، مه‌ریوان، كامیاران، سه‌رده‌شت، سه‌لاسی باوه‌جانی جوانڕۆ و ره‌وانسه‌ر، هاوڵاتیان ده‌ستیان دایه پشتیونییه‌كی به‌رفراوان بۆ ئاواره‌كانی باشوور و خۆرئاوایی كوردستان.
كه‌مپه‌ینی پشتیوانی بۆئاواره‌كانی شه‌نگاڵ و كۆبانێ پاش رووداوه‌كانی شه‌نگاڵ و ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زاركه‌س سه‌دان كه‌س له‌شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شێوه‌یی خۆبه‌خش ده‌ستیان دایه‌كۆكردنه‌وه‌یی یارمه‌تی ئه‌م چالاكیانه سه‌ره‌تا له شاره‌كانی ئیلام وكرماشان وجوانڕۆ و ره‌وانسه‌ر و سه‌لاسی باوه‌جانی له‌باشووری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستی پێكرد، پاشان كۆمه‌ڵێك له‌چالاكانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نووس وبه‌رپرسانی شورایی شاری سنه له‌هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستیان دایه پێكهێنانی كه‌مپنێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی له‌شاره جیا جیاكانی پارێزگایی سنه‌و به‌هاوكاری مانگی سوری ئێرانی له‌شاره‌كانی سنه، دیوانده‌ره، كامیاران، سه‌قز و بانه، له‌رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه به‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌ستیان كردوه به‌كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ ئاواره‌كانی شه‌نگاڵ و كۆبانی، كه له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمو گوڕی هاوڵاتیان به‌ره‌و رووبوه‌وه‌و له‌كاتێكداباری ئابووری و ژیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاڵۆزه هاوڵاتیان له‌یارمه‌تیه‌كانیان بۆ ئاواره‌كانی شه‌نگاڵ و كوبانێ درێخیان نه‌كردوه.
ئیجلال قه‌وامی، وته‌بێژی كه‌مپینی پشتیوانی له ئاواره‌كانی شه‌نگاڵ و كۆبانی بۆخه‌ندان وتی: "ئامانج له‌سازكردنی ئه‌م كه‌مپینه‌یارمه‌تیدان وپشتیوانیه بۆ لێقه‌وماوانی شنگال و كوردانی ئێزدی له‌باشوور و هه‌روه‌ها لێقه‌وماوانی شاری كۆبانی له رۆژئاوایی كوردستان و بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كه‌مپینه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له كۆكردنه‌وه‌یی یارمه‌تیه‌كان و پاش كۆتایی هاتنیان، شتومه‌كه‌كان ره‌وانه‌یی شوێنه‌كانی مه‌به‌ست له‌باشوور و خۆرئاوای كوردستان ده‌كرێت.
16/08/2014