له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه دووشه‌ممه ( 18 ئابی 2014)، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ناوه‌ران هه‌ڵمه‌تیكرده سه‌ر چه‌ند گوندێكی ناوچه‌كه كه و توانیان زیاتر له 10 گوند بخه‌نه‌وه ژێر كونترۆڵی خۆیان .
سه‌ربه‌ست تروانشی، به‌رپرسی لقی نۆی پارتی دیموكراتی كوردستان له میحوه‌ری ناوه‌ران تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند، "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان چه‌ند ئامانجێكی دیاریكراو بپێكن له‌ناوچه‌ی ناوه‌ران " ، وتیشی : هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له چه‌ند گوندێكی میحوه‌ری ناوه‌ران وایكردووه چه‌كدرانی داعش پێشتر ئه‌و گوندانه چوڵبكه‌ن.
سه‌ربه‌ست تروانشی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، "ئه‌و گوندانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خستوویاننه‌ته‌وه ژێركونتروڵی خۆیان، ده‌كه‌ونه نێوان ( تلكێف و باتنایا و ناوه‌ران ) كه پێگه‌یه‌كی گرنگیان هه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئاماژه به‌وه‌شكرد، "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بێ‌زیان چوونه‌ته ناو ئه‌و گوندانه‌و له حاله‌تی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ك .
18/08/2014