گۆرانیبێژی كورد شه‌هرام نازری، كۆنسێرتێك له تاران ساز ده‌دات و داهاتی كۆنسێرته‌كه‌ش پێشكه‌ش به نه‌خۆشه تایبه‌ته‌كانی مه‌هاباد ده‌كات.
نازری به هاوكاری موزیكزانانی كوردی گرووپی موزیكی "مه‌وله‌وی" له‌وانه: سابیر نه‌زه‌رگاهی، شه‌هرام مه‌حموودی، راشید باباشه‌هابی و بابه‌ك عه‌سالی، كاتژمێر 9ی شه‌وانی 14 و 15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر 2014، له ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه‌كانی تاوه‌ری میلادی تاران كۆنسێرتی گۆرانی و موزیكی كوردی پێشكه‌ش ده‌كات، ئه‌م گۆرانیبێژه كرماشانییه داهاتی ئه‌م كۆنسێرته پێشكه‌ش به نه‌خۆشه تایبه‌ته‌كانی شاری مه‌هاباد ده‌كات.
دوایین كۆنسێرتی نازری و گرووپی موزیكی "مه‌وله‌وی"به به‌شداری هۆگرانی موززیك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، ژاپۆن، ئه‌ڵمانیا، ئێران وتوركیا رۆژی 17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2013، له رێوره‌سمی ساڵوه‌گه‌ڕی مه‌ولانا له ئامفی شانۆییی شاری قوونیه له وڵاتی توركیا به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌ندامانی گرووپی موزیكی "مه‌وله‌وی" له‌م كۆنسێرته‌دا بریتی بوون له: شه‌هرام نازری ـ گۆرانیبێژ و سه‌رپه‌ره‌ستی گرووپ، سابیر نه‌زه‌رگاهی ـ ژه‌نیاری تار و دیوان، شه‌هرام مه‌حموودی ـ ژه‌نیاری تار، سێ‌تار و ده‌ف، بابه‌ك غه‌سالی ـ ژه‌نیاری عوود، نیگار خاركه‌ن ـ ژه‌نیاری كه‌مانچه‌ی ئاڵتۆ، شه‌هریار نه‌زه‌ری ـ ژه‌نیاری ده‌ف، ڕاشید باباشه‌هابی ـ ژه‌نیاری كه‌مانچه، سه‌حه‌ر ئیبراهیم ـ ژه‌نیاری قانوون و فه‌رهاد سه‌فه‌ری ـ ژه‌نیاری زه‌رب، ده‌مام و ده‌هۆڵ.
مه‌نسوور جیهانی/ پ. ف