
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كان پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پارتی ده‌بێت‌و جێگره‌كه‌شی بۆ یه‌كێتی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه هاوكات سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ گۆڕان‌و جێگره‌كه‌شی بۆ پارتی یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوش هه‌ریه‌كه‌یان سكرتێر به‌حه‌قی خۆیان ده‌زانن.
ئاهێمن مامه‌ند:
كابینه‌ی هه‌شته‌م یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان ده‌بێت كه تێیدا دو هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی پێش‌و (پارتی‌و یه‌كێتی) رۆڵی سه‌ره‌تا‌و كۆتایی تێدا نابینن‌و له‌ئێستادا لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی پێشوی ئۆپۆزسیۆنیش (گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتو)، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ به‌شداربون له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 21ی ئه‌یلولی رابردودا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوه‌و ده‌ست ئاوێنه كه‌وتون، هه‌مو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ نێچیرڤان بارزانی بێت له‌سه‌ر پشكی پارتی، له‌به‌رامبه‌ریشدا پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ یه‌كێتی بێت‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ناو پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه، چونكه ناوبراو له‌و پۆسته ئه‌زمونی هه‌یه‌و وه‌ك كه‌سێكی میانڕه‌ویش لێی ده‌ڕوانرێت. به‌ڵام له‌ناو یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین كه جارێكی تر عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه، چونكه له‌رابردودا زۆربه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی له‌ئه‌دای ئه‌و رازی نه‌بون‌و "نه‌رمیی زۆری به‌رامبه‌ر به‌پارتی نواندوه".
سه‌باره‌ت به‌پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و جێگر‌و سكرتێره‌كه‌ی، زانیاریه‌كانی ئاوێنه ئاشكرای ده‌كه‌ن كه پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ گۆڕان یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی: "پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن به‌گۆڕان بدرێت تائێستا له‌ناو گۆڕان یه‌كلانه‌بۆته‌وه كه كێ ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت‌و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و پۆسته‌ش باس له‌د.یوسف‌و د. شێركۆ ده‌كرێت".
هاوكات پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش كه بۆ پارتی دانراوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌فراكسیۆنی زه‌رد بۆ ئاوێنه وتی: "پارتی یه‌كلایكردۆته‌وه كه د. جه‌عفه‌ر ئیمنكی ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت".
هه‌ریه‌ك له‌فراكسیۆنی یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی خۆیان بۆ پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان داناوه‌و به‌حه‌قی خۆیانی ده‌زانن ئه‌و پۆسته وه‌ربگرن، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌وباره‌یه‌وه بۆ ئاوێنه وتی،"ئه‌گه‌ر به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن بێت، ئێمه له%10ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانمان هێناوه‌و حه‌قی خۆمانه پۆستی سكرتێری په‌رله‌مانمان پێبدرێت".
له‌به‌رامبه‌ریشدا فه‌خره‌دین قادر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی: "به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن بێت كه ئێمه سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و جێگره‌كانمان به‌رناكه‌وێت هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و جێگره‌كه‌شیمان به‌رناكه‌وێت، به‌ڵام حه‌قی خۆمانه سكرتێری په‌رله‌مان بۆ ئێمه بێت".
فه‌خره‌دین وتیشی: "ئه‌گه‌ر پۆستی سكرتێری په‌رله‌مانیشمان پێنه‌درا، ئه‌وه پێویسته یه‌كێك له‌وه‌زاره‌ته سیادیه‌كان وه‌كو قه‌ره‌بو بدرێت به‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی".
له‌دواین هه‌ڵبژاردندا كه له 21ی ئه‌یلولی 2013 به‌ڕێوه‌چو، پارتی به‌بردنه‌وه‌ی 38 كوسی براوه‌ی یه‌كه‌م‌و گۆڕان به 24 كورسی دوه‌م‌و یه‌كێتی به‌بردنه‌وه‌ی 18 كورسی سێیه‌م بون‌و یه‌كگرتوش 10 كورسی به‌ده‌ستهێناو كۆمه‌ڵیش 6 كورسی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بڕیاره ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكات‌و له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كۆببێته‌وه.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، باسكردنه به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتوو و ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه ده‌بێت.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌وه ئاكۆ حه‌مه كه‌ریم رێكخه‌ری ژوری توێژینه‌وه‌ی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی گۆران راگه‌یاند، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كاری پێكهێنانی حكومه‌ت، وه‌فدێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له‌شاری هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه.
له‌ڕێكه‌وتی 18/11/2013 له‌شاری سلێمانییه‌وه گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەكەی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستپێكردو نێچیرڤان بارزانی ڕاسپێردراوی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، یه‌كگرتوی ئیسلامی، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و حزبی شیوعی كوردستانی كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و حزبانه گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی كرد.
ئاوێنە نیوز
11/12/2013