كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ناوی هەزار و 129 كاندیدی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پەسند کرد و، چوارشەممە 28-8-2013، واتە لە سەعات 12ی شەوەوە بانگەشەی هەڵبژاردن بە بەشداریی ٢٧ کیانی سیاسی و چەند کەسایەتییەک دەستی پێ کرد.
لە شەوی ڕابردووەوە لایه‌نه سیاسییه‌كان له رێگه‌ی تیمه‌كانی پروپاگه‌نده‌یانه‌وه و به هه‌ڵواسینی دروشمه‌كانیان، له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، سه‌رگه‌رمی هه‌ڵواسینی پروپاگه‌نده‌كانیان.
بەپێی رێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و وەزارەتی شارەوانیش كاندیدەكان دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەكان پۆستەر و بانگەشەكان هەڵبواسن و هەموو جۆرە بانگەشەیەكیش لە شوێنە گشتییەكان قەدەخەیە.
بڕیارە لە رێككەوتی 21-9-2013، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری 32 قەوارەی سیاسی ئەنجام بدرێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو بڕیاری له‌سه‌ر درابوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدێكی ئه‌مه‌ریكا و رووسیا، سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانسی جنێڤ بۆ سو‌وریا، دیدار بكه‌ن.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆیته‌رز، كۆشكی سپی له بڕیارێكدا رایگه‌یاندووه به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی سو‌وریا و پشتیوانیی رووسیا له به‌شار ئه‌سه‌د، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فده‌كانیان، له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێوه ناچێت.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن كیمیاباران كردنی ناوچه‌كانی نزیك دیمه‌شق له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، جارێكی دیكه ناكۆكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رووسیای سه‌باره‌ت به سو‌وریا، په‌ره پێداوه‌ته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو و 2 رۆژ پێش روودانی كیمیابارانه‌كه، ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو وه‌فدێكی به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی رووسیا، سه‌باره‌ت به كۆنفرانسی دووه‌می جنێڤ له‌سه‌ر پرسی سو‌وریا، له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه.
ئا. ر
- توێژینەوەیەكی بەریتانیایی ئاشكرای كردووە، بەریتانییەكان كێشەیەكی گەورەیان لە پاكوخاوێنی و شوشتنی دەستدا هەیە و بەپێی ئەو توێژینەوەیە، هەر مۆبایلێك لە شەش مۆبایل نەخۆشی بكوژ دەگوازێتەوە.
پرۆفیسۆر فال كیرتیس لە زانكۆی لەندەن لە توێژینەوەكەدا دەڵێ: ئەمە بەڵگەیەكی ترە لەسەر ئەوەی كە هێشتا خەڵك بە تایبەت دوای هاتنە دەرەوە لە ئاودەست، دەستیان باش ناشۆن.
توێژەران گوتیان لە 12 شاری بەریتانیا چاودێری 390 مۆبایل و دەستی بەكاربەرانیان كردووە و دواتر نموونەی سەر مۆبایلەكانیان لە تاقیگەدا پشكنیوە.
توێژینەوەكە ئاشكرای كردووە، دانیشتووانی لەندەنی پایتەخت رێژەیەكی زۆریان لەبەردەم مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئایكۆلایدان كە لە بەرازەوە دەگوازرێتەوە و رێژەكە دەگاتە 28 لەسەد.
ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی تێكچوونی گەدە و ئەگەر زۆر قورس بێت، نەخۆشەكە دەكوژێت.
هەرچەندە 95 لە سەدی ئەو كەسانەی پشكنینیان بۆ كراوە، دەڵێن دوای چوونە ئاودەست دەستیان بە سابوون دەشۆنەوە، بەڵام دەركەوتووە 92 لە سەدی مۆبایلەكان و 82 لە سەدی دەستی كەسەكان هەڵگری بەكتریایەیە.
هەروەها دەركەوتووە 16 لە سەدی مۆبایلەكان و دەستەكان بەكتریای ئایكۆلایان هەڵگرتوە.
سەرچاوە: سی ئێن ئێن
ئا: زانیار نوری
ئەو گەشتیارانەی لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی ئێران دەكەن, بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر لە سنووری تەمەرچینی ئێران لە چاوەروانی تەواو بوونی مامەڵەكانیاندا دەمێنەوە.
وەك گەشتیاران دەیخەنە روو، لە گەڵ زۆری رێژەی گەشتیاران لە سنووری حاجی ئۆمەران- تەمەرچین، بەڵام تەنها یەك دوو كارمەند لەو دیوی ئێران رۆژانە مامەڵەی گەشتیاران رایی دەكەن و بە هۆشیەوە ئەو گەشتیارانەی لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی ئێران دەكەن، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر بە بێ بوونی هۆڵی پێشوازی و شوێنی پشوودان رادەگیرێن.
مەسعود باتێلی سەرپەرشتیاری كۆمەڵگای نێودەوڵەتی گومرکی حاجی ئۆمەران بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران بە شێوەی 24 كاتژمێری كار بە سستەمی نێو دەوڵەتی دەكرێت و بە شێوەیەكی ستاندارد ئیش و كاری گەشتیاران رایی دەكرێت و هیچ گەشتیارێك بۆ چەند ساتێكیش دوا ناكەوێت، ئەو دیو سنووری تەمەرچینیش پەیوەندی بە گومرگی ئێرانەوە هەیە و ئێمە لێی بەرپرس نین.
عەبدولواحید گوانی قائیمقامی چۆمان، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری گوت: بۆ چەندین جار لە كۆبوونەوەی مانگانەی نێوان قائیمقامیەتی چۆمان و پیرانشاردا ئەو پرسە بە لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئێران گوتراوە، بەڵام تائێستا ئەوان بە یەك دوو كارمەند كاری ئەو رێژە زۆرەی گەشتیاران رایی دەكەن و بەهۆشیەوە گەشتیاران زۆر لە چاوەروانیدا دەمێننەوە.
بەختیار چۆمانی/م.ش
گه‌نجێكی كورد دەڵێت، پاش هەوڵ و گەڕانێکی زۆر توانیویەتی له وڵاتانی عه‌ره‌بی، 16 له‌و ئافره‌تانه بدۆزێته‌وه كه ساڵانێکی زۆرە بێسه‌روشوێن.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ونبوونی 18 ئافره‌تی كورد له وڵاتی میسر، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌جێ ده‌ستی به پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تیی ونبوونی ئه‌و 18 ئافره‌ته كرد، گه‌نجێكی كورد راگه‌یاندووە 16 ئافره‌تی له كۆی ئه‌و 18 ئافره‌ته دۆزیوه‌ته‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا گه‌نجێكی كورد بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاندووە "دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی زۆرم دا بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دۆزینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌و ئافره‌ته ونبووانه، بۆ دواجار توانیم له وڵاتانی عه‌ره‌بی 16 له‌و ئافره‌تانه بدۆزمه‌وه كه ماوه‌ی 20 ساڵه بێسه‌ر و شوێنن، ئه‌مه‌ش بۆ دوو شت ده‌گه‌ڕێنمه‌وه كه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه خۆم كوردم و دووه‌میان وه‌ك هاوكاریكردنێكی حكومه‌ت هه‌ڵساوم به گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و ئافره‌تانه‌وه."
هه‌روه‌ها گوتی "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پاره‌یه‌كی زۆرم خه‌رج كردووه تا توانیومه بگه‌م به‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه بدۆزمه‌وه و ئێسته‌ش ناوی 16 له‌و ئافره‌تانه‌م به لیست له‌كنه و ئه‌وانیش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان پێویستیان به‌هاوكاری هه‌یه."
24/08/2013
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی دووپاتی کردەوە کە ناکۆکییەکانی نێوان ئاکەپە و جەماعەتی فەتحوڵلا گولەن دەبنە هۆکاری تێک دانی قۆناخی چارەسەری پرسی کورد.
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی زاپ خەبەر سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی رایگەیاند" حکوومەتی ئاکەپە پێویستە زۆر بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ قۆناخی چارەسەری پرسی کورد بکات و رێگە نەدات کە ئەم قۆناخە ببێتە قوربانی ناکۆکییەکانی نێوان ئاکەپە و جەماعەتی فەتحوڵلا گولەن.
دەمیرتاش وەڵامی رەخنەکانی ئەردوغانی سەبارەت بە پرۆسەی کێشانەوەی هێزە چەکدارەکانی پەکەکەیشی داوەتەوە و جەختی کردۆتە سەرئەوەی کە " پێشتر لە کاتی گفتووگۆکاندا هیچ جۆرە مەرجێک بۆ کێشانەوەی هەر هەمووی هێزە چەکدارەکانی پەکەکە لە نێوان ئوجەلان و حکوومەتدا دەستنیشان نەکراوە بۆیە وتەکانی ئەردوغان سەبارەت بەم پرۆسەیە نیشانەی لاواز بوونی ئیرادەی حکوومەت بۆ هەنگاو نان بۆ بەرەو پێشەوە بردنی قۆناخی چارەسەرییە".
د.ع
حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی پەیامێكی ئاڕاستەی سەرۆك بارزانی كرد و رایگه‌یاند، دڵنیام كە لە ساڵانی داهاتوودا گەشەسەندنی هەمەلایەنەی پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستانی عێراق دەبینین.
ئەمە دەقی په‌یامه‌كه‌یه:
بەڕێز مەسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
بە خۆشحاڵی و پێزانینەوە پەیامی پیرۆزبایی بەڕێزتانم بە بۆنەی هەڵبژاردنم وەك سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێ گەییشت. پەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەماكانی هاوسێیەتی و ڕێزگرتن و بەرژەوەندیی هاوبەش، لە ئەولەوییەتەكانی سیاسەتی دەرەكیی كابینەكەم دەبێت و بە تەواوەتی لەوەش دڵنیام كە لە ساڵانی داهاتوودا گەشەسەندنی هەمەلایەنەی پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی كوردستانی عێراق دەبینین. بە دەرفەتی دەزانم هیوای تەندروستی و سەركەوتنتان بۆ بخوازم.
حەسەن ڕۆحانی
سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراو
شایانی ئاماژەپێدانە بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە 16ـی 6ـی 2013 بە بۆنەی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیدا پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێز حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كە ئەمە دەقەكەیەتی:
ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز دكتۆر حەسەن ڕۆحانی سەرۆكی هەڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامیی ئێران
سڵاوی خواتان لێ بێت
بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەك حەوتەمین سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و گەلی هەرێمی كوردستانتان پێڕادەگەیێنم. ئومێدەوارم ئەمە دەرفەتێك بێت بۆ ئەوەی حكوومەت و گەلی مەزنی ئێران پێشكەوتنی زیاتر مسۆگەر بكەن و بنەماكانی ئاشتی و پێكەوەژیان و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان گەلانی ناوچەكە پتەوتر ببێت. هیوادارین ماوەی سەرۆكایەتی جەنابتان ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەو پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و كولتوورییانەی لەنێوان هەردولامان هەیە.
هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
16- 6 - 2013
23/08/2013
لەبەردەوامی سەردانییەکانی خەڵک و چین و توێژە جیاکانی کوردستان و وەفدی بیانی و میوانەکانی دەرەوەی وڵات بۆ سەردانی مەزاری نەمران سەرلەبەیاینی ئەمرۆ ئالان گیبرات کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا و گامیلۆ فیکارۆ کونسوڵی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان بە هاوڕێیەتی سەیوان بارزانی کونسلی عێراق لە ئیتالیا و بە و سیروان بارزانی ئەندامی ئەنجو‌ومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد.
شاندەکە لەلایەن خه‌ڵات بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆک بارزانییه‌وه پێشوازییان لێ کرا، دوای دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گڵکۆی نه‌مران، به جیا هه‌ر یه‌ک له کونسوڵی فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا له په‌یڤێکدا ئاماژه‌یان به که‌سایه‌تی مه‌زنی بارزانی نه‌مر له بواری شۆڕشگێڕی و خۆنه‌ویستی له خزمه‌ت دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌یدا کرد وله پێناوی به‌دیهێنانی ئامانجه ره‌واکانی گه‌لی کورد، دواتر شاندی میوان گۆڕستانی ئه‌نفالکراوه‌کانیان به‌سه‌ر کرده‌وه.
د.ع
pna