لەنووسینی: کارزان عەزیز قادر
بە دریژایى میژوو خەباتى بزوتنەوەى نەتەوایەتى کورد، گوتاریکى گشتگیر و یەکدەنگی لەخۆ نەگرتووەو ڕێکنەخستووە، بەڵکو هەمیشە لە ڕێرەوی ئەو خەباتەدا لە گەڵ هەورازونشیو بەرەوڕوو بووەتەوە و دەرەتانی سەرکەوتن کز و لاواز بووە. ئەگەر چاوێکی خێرا بە مێژووی خەبات و تێکۆشانی پڕ لە سەروەری نەتەوەی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستاندا بخشێنین، ئەوا پتر بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە سەرکردەکانی کورد لە قۆناغ و بارودۆخە تاییبەتییەکانی مێژوو و ئەو سەردەمەی کە تێدا ژیاون و خەباتیان کردووە، نەیانتوانیوە کە هەوڵ و تێکۆشانی بزاڤی نەتەوەیی کورد لە گەڵ بارودۆخەکەدا بگونجێنن و ڕێکبخەن و لە سەر بنەمای خەباتێکی گشتگیری نەتەوەیی گوتارێکی نەتەوەیی و هاوبەش لە نێوان هەموو لایەنەکاندا ساز بکەن و بیهێننە کایەوە، ئەوەش بە سەرچاوەی تێکشکان و لاوازی هێزی کورد و بەدەست نەهێنانی مافەکانی پێناسە دەکرێت.