شەهاب عوسمان
دوای ئەوەی حزبەکانی ئەڵمانیا بەبەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوودا پاشەکشەیان لەکورسیەکانیاندا کرد چ کاردانەوەیەکیان لادروست بوو.. *لەناو یەکێتیدا دەکرێ ڕاو بۆچوون و ڕەخنەکان ببڕێنەوە ناو ماڵی یەکێتی نەک لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنی خۆیانەوە سەرکۆنەی خۆیان بکەن..لەیەکێتی ورەی بەرزوو پشودرێژی چاوەڕوان دەکرێ..مێژوو شاهێدیەتی و حزبی ئێستاو ئەوەش دەسەلمێ حزبی ئایندەیە. یەکێتی بۆ ئەو ئەگەرانەی لەبەردەمیایەتی دەکرێ لەناو ماڵی خۆیدا ڕاپرسی بکات.
یەکەم: دوای هەڵبژاردنەکانی کوردستان بەڕۆژێک واتە لە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠١٣ دا وڵاتی ئەڵمانیا هەژدەهەمین پەرلەمانی خۆیی و ڕاوێژکاری نوێی هەڵبژارد..ئەڵمانیا خاوەندی کلتورێکی دیموکراسی وئەزمونێکی گەورەیە لەهەڵبژاردندا ئەوەی زۆرینەی کورسیەکان یان زۆرترین