سه‌رگوڵ بێتوشی
٢٦ ساڵ به‌ر له ئێستا‌و له سه‌ره‌تای وه‌رزی هاویندا، ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری سه‌ره‌ڕای هه‌موو مه‌ینه‌تییه‌كانی ژیانیان به‌ڵام هێشتا وره و وزه و هیوا به ژیان تێیاندا شه‌پۆلی ده‌دا، ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵكی شار و گونده‌كان سه‌رقاڵی باس و خواسی ژیانی رۆژانه‌یان و هه‌وڵدان بۆ ژیان بوون، له چاو تروكانێكدا، شیرازه‌ی هه‌موو شته‌كان پچڕا و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا سه‌رده‌شت روبه‌ڕوی كاره‌ساتێكی مرۆیی بۆوه كه بۆ هه‌میشه له بیر ناچێته‌وه. ئه‌و ساته‌ی ده‌نگی قاقای پێكه‌نینه‌كان و ده‌نگی پاچ و پێمه‌ڕه‌ی وه‌رزێران و ده‌نگی گریانی تازه كۆرپه‌له‌یه‌كی له دایك بوو و زه‌رده‌خه‌نه‌ی تازه دایكێك و تازهبوكێك، به ته‌مێكی سپی و بۆنێكی ناخۆش داپۆشرا، ئه‌وه ئه‌و ساته بوو كه هیچكات له یاده‌وه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و هه‌موو مرۆڤدۆستان ناسڕێته‌وه و وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی نه‌نگ