ره‌زا شـوان
یه‌کێک له هه‌ره که‌ڵه‌ناوداره‌کانی جیهان له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ، داهێنه‌ر، ده‌رهێنه‌ر ، وێنه‌کێش، سیناریۆنووس، کاریکاتێرکێش، ئه‌کته‌ری ده‌نگ و شانۆ، ئاماده‌که‌ر و پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی، چیرۆکخوان، فیلمساز، سینه‌ماکار، بیزنزمه‌ن، هونه‌رمه‌ندی مه‌زن و بلیمه‌ت، دانا و له توانا به‌ده‌ر، خاوه‌ن هزر و بیرێکی قووڵ و ئه‌ندێشه‌یه‌کی فراوان ، هاوڕێ ی گه‌وره و منداڵان ، داهێنه‌ری چه‌ندین فیلمی کارتۆنی جوڵاوه ـ ئه‌نیمه‌یشن ـ ، خاوه‌ن چه‌ندین شاکاری سینه‌مایی ، خاوه‌ن زۆرترین خه‌ڵاتی ئۆسکار ، واڵت دیزنی یه ( 1901 ــ 1966). گه‌وره و بچووک، به تایبه‌تیش منداڵان، له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانه به‌رینه‌دا ، واڵت دیزنی ده‌ناسن.. هه‌مووشمان چێژمان له سه‌یرکردنی فیلمه کارتۆنه جوڵاوه‌کانی و فیلمه سینه‌ماییه خۆش و گه‌پاوییه‌کانیمان وه‌رگرتووه ..