ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، كە ئێستا تەمەنی 64 ساڵە، لەساڵی 1999ەوە لە دوورگەی ئیمرالی زیندانیكراوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو لە زیندانەوە هەژموونی خۆی بەسەر PKKەوە پاراستووە و ئەجێندای خۆی پێ جێبەجێدەكات. پاش ئەوەی دانوستاندنەكانی نێوان دەوڵەتی توركیا و PKK لەساڵی 2011 شكستیان هێنا، ئۆجەلان لەبەرچاوان دوورخرایەوە. كەچی هەرواش PKK توانیویەتی بەبێ ئەو درێژە بە ژیانی خۆی بدات. دەكرێ ئەمەش نیشانەیەك بێت بۆ ئەوەی تێبگەین كە PKK بەبێ ئۆجەلانیش دەتوانێ بەردەوامبێ. ئۆجەلان هەموو ئەوانەی لەنێوبرد كە دەكرا لەنێو پارتەكەیدا ببنە دوژمنی یان ركابەری بكەن لەسەر دەسەڵات لەگەڵیدا لەناو PKK، دەرەنجامی ئەمەش ئەوەبوو كە پەیكەری پارتەكەی بووە