ئەفشین غوڵامی
هەندێک جار ئەو پرسیارە دەکرێت کە بۆ چی هێڵی ناسیۆنالیزمی کوردی لەسەرۆبەندی مۆدڕنیتەی سەرەتایی لە ئێران و دوای شەڕی جیهانی یەکم لە کرماشان و ئیلام سەریهەڵنەدا و ئەمەش لە دوای ئەوەدا دێت کە "یارسان" چ وەکو ئایین و چ وەکو ڕێبازێک بیری، نزیک بە هەشتسەد ساڵ جۆرێک لە ناسیۆنالیزمی خۆرسکی کوردی لە چوارچێوەی فەرهەنگی ئایینی-فەلسەفی لە کرماشان و ئیلام و ناوچەی ئەردەڵان تا دەشتی شارەزوور و کەرکووک و مووسڵ بەدی هێنابوو کە هەمیشە لەلایەن حکۆمەت و سیستەمە سیاسی ئیسلامیەکانی ناوچە لە ژێر گۆشار و لەناوچووندا بوو.
پێش ئەوەی وڵامی پرسیارەکەی سەرەوە بدەین، واجیبە ئەمە بزانین کە ناکرێ بە زینیەتی ئەمڕۆییدا دیاردەیەکی مێژویی بکۆڵینەوە، بەڵکۆ پێویستە وەکو "دیاردەخوازی" و بەکەڵکگرتن لە ڕەوانینی "هۆسرل" و دیاردەناسەکان، سەرەتا زەین لە پێشداوەری واڵا کەین و ئینجا بە پاڵییەک دانانی بەڵگە مێژوییەکان و ڕوویکردێک ڕەخنەیی و شێکاریی گوتاری، هۆکارگەلی بەدی نەهاتنی هزری ناسیۆنالیزمی کوردی لە کرماشان بە چەمکە ئەمڕۆییەکەیدا شێی بکەینەوە.
لەبنەماوە، کرماشان و هەروەهاش ئیلام، هیچ کات لە ڕەوت و هێڵی ناسیۆنالیزمی کوردی سەوار نەبوون، چۆنکە بیرۆکەی ناسیۆنالیزمی کوردی لە کوردستانی ژێر دەستی عۆسمانیەوە