رەزا شوان
ئێـران لە رێی هـزر و رۆشـنبیری و مەزهـەبییەوە عـێراقی داگـیرکردووە. داگـیرکردنی عـێراق لە لایەن ئیمپریالـیزمی ئێرانییەوە، داگیرکردنێکی ماوە درێـژ دەبێت، شوێنەوار و زیـانەکـانی، لە هەموو شـێوە ئیمـپریالـیزمە نـوێ و کۆنـەکان زیاتـرە.
کێشەی گەورەی گەلان، لە رووبەڕووبوونەوەی داگیرکردنی ناسەربازی دایە. عـێراق لەژێـر بەزەیی ئیمپریالیزمدا، بە دەسـتێکەڵی و چاوپۆشینی ناوخـۆیی، بووە بە بازاڕی ساغـکردنەوەی بەرهەمەکـانی ئێـرانی داگـیرکەر و ولاتـانی تری ناوچـەکە.
دوور لە سۆزداری، لەگەڵ لۆژيک و روانینێکی بێ لایەن لە عێراقی ئەمڕۆدا، دەتوانین ئەوە بڵـێین، کە تا رادەیەکی دوور، عـێراق لەژێـر ئیمپریالیزمێکی چاوچنۆک و دڕندەدا دەناڵێنێت. داگیرکەری ئەمڕۆی عـێراق، ئەو داگیرکەرە نییە، بەو شێوەیەی کە ناسراوە. داگـیرکردنی دەوڵتـێک لە لایەن دەوڵەتێکی ئیمپریالـیزمەوە، بۆ دزینی سامانەکانی، واتا وەک ئیمپریـالـیزمی کـۆن کە کـاری بۆ نیشـتەجـێکـردن لە وڵاتی داگـیرکـراودا دەکـرد و سامانەکانەکانی دەدزی، گەرچی ئەم کارە لە عـێراقی ئەمڕۆدا، لێکۆڵـینەوە هەڵدەگرێت. بـەڵام لە ئەمـڕۆدا، بـوونی ئیمپـریـالـیزم لە عـێراقـدا، ئیمپـریـالـیزمێکی