سالار مەحموود
بەستنی کۆنفرانسی کورد لە لۆزان، لەو ھۆڵەی بەر لە سەد ساڵ پەیمانی نێودەوڵەتی ئیمزا کرا، بەپێی ئەو رێکەوتنە سیڤەر ھەڵوەشێنرایەوەو کوردستان وەک گۆشتی 'قوربانی و خێر'پارچە پارچەکرا. ئەو کۆبونەوە کوردستانیە وڵامێکی مێژوویی گرنگە بۆ ئامادەیی کورد بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی مێژوو. ئیتر کورد، کوردی سەردەمی لۆزان نیە. لەھەموو شوێنێ ھەیەو ئامادەیە. ئەگەر لەسەردەمی لۆزانی ئەواندا ژمارەی کورد کەمتر لە پێنج ملیۆن بووبێ ئەوا ئێستا زیاتر لە چل ملیۆنە.
ئەگەر ناوو دەنگی کورد لە کەمترین شوێنی دونیا بیسترابێ، ئێستا ھەموو قوتابخانەیەکی شارو وڵاتانی ئەوروپا مناڵی کوردی لێیە. سەرمایەی گەورەی نیشتمانین.
وەکو مەریوانی وریا قانیع لە کۆنفرانسەکە وتی ئێستا لە 'زانکۆکانی ئەمریکاو ھۆڵەنداو زانکۆکانی ئەوروپا چەندان مامۆستای کوردی لێیە.'
بەدڵنییایەوە کورد لەناو ناوەندەکانی سیاسی لەئەوروپاش دەرکەوتوون لە شارەوانیەکان لە بەشێک لەپەرلەمانی وڵاتان لەحکومەتەکانی خۆجێی. کورد دەرکەوتوون.
دوایین ھەڵوێستی ئامینە کاکە باوە لەپەرلەمانی