پەیکار عوسمان
لە سیستەمێکی دیموکراسیدا، کە بڕێکی باش ماف و ئازادی و عەدالەتی تێدایە، "ناڕەزایی" ڕاستەوخۆیە. یەعنی هاوڵاتییەکی سویدی، کە دژی شتێک دێتە سەر جادە، تەنیا بۆ ئەو شتە هاتووەو مەبەستی شتێکی تر نیە. بەڵام لە دۆخی دیکتاتۆریەت و ستەمکارییدا، ناڕەزایی ناڕاستەوخۆیەو تۆ بۆ هەر شتێک بێیتە دەرەوە، مەبەستت شتێکی تریشە، کە خودی ڕژێمەکەیە. لە کۆماری سێدارەشدا، ئەگەر کۆمەڵێ جوتیار، بۆ پەین و سەمادیش بێنە دەرەوە، هەر سەرئەکێشێ بۆ ناڕەزایی گشتی، چونکە لەوێ، تەنیا کیشەی جوزئیمان نیە، بەڵکو کیشەی سیستەم و ستەمی گشتییشمان هەیە.
- یەعنی ئەگەر ژینا، لەسەر کوردبوونیش کوژرابێ، تارانییەکان هەر دێنە سەرجادە، چونکە ستەمێکی گشتی هەیەو هەموو شتێکیش بیانویەکە بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو ستەمە. ئەگەریش ژینا کچێکی فارسبێ، کوردی سنەو سەقز هەر دێنە سەر جادەو کوردییانەش دێن، چونکە لە پاڵ پرسی ئازادی، کە پرسی هەموو ئێرانییەکانە، پرسێکی کوردیش هەیە، کە دیسان هەموو شتێک بیانوە بۆ هەڵدانەوەی!
- ناڕەزاییەکانی ئێران فرەڕەهەندە، ڕەهەندێکیان گشتییەو بۆ هەموو ئێرانییەک وەکو یەکە بەبێ جیاوازی، کە ئەمە پرسی ئازادی و دیموکراسییە. ڕەهەندێکی تری ناڕەزاییەکان، ئەو ستەمەیە کە تایبەتە بە هەنێ لە پێکهاتەکان، وەکو ئەوەی لەسەر کوردو سونەو بەلوج و عەرەبی ئەحواز هەیە، کە ئەمانە جگە لە پرسی ئازادی و ستەمە گشتییەکە، خۆیان بە بندەست و مەغدوری ستەمێکی تریش ئەزانن. ڕەهەندێکی تری ناڕەزاییەکان، پرسی ژنەو ژنی ئەم ناوچەیە، ئۆتۆماتیکی ستەمی