رێکخراویی مافی مرۆفی کوردستان لە هەشتەمین ساڵرۆژی دامەزرانی پێکهاتەی رێکخراوەیی خۆیدا، رایگەیاند: کە لە کاتێک دا پێ دەنێتە هەشتەمین ساڵی دامەزرانی رێکخراوەکەیان، بەداخەوە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ بە شێوەی سیستماتیک هەروا لە ئارا دایە، بەڵام بەۆحالەش هەڕەشە، زەخت وگوشار، سنووردار کردن و بەندکرانی ئەندامانی چالاکی رێکخراوەکە بە تایبەت دامەزرێنەر و بنیاتنەرەکەی محەممەد سەدیقی کەبوودوەند نەیتوانیوە و ناشتوانێ ئێمە لە ئەنجامدانی ئەرک و رەسالەتی ئینسانیمان سل بکاتەوە و هەروا و بگرە قایمتر لە پێشووش پابەند بە ئامانج و ئارمانەکانی مافی مرۆڤ راوەستاوین. لەکۆتاییدا
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، کە دەستپێکی هەشتەمین ساڵی چالاکی و تێکۆشانی رێکخراوەکەیان وەک دەسپێکێک بۆ هەوڵدانێکی شێلگیرانە دەڕوانین و هیوادارن لەم ساڵەدا، شاهیدی ئازادیی سەرجەم زیندانیانی سیاسی، عەقیدەتی و ویژدانی بن کە بەناحەق لەزینداندا راگیر کراون.
مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت"ئەگەر دیكتاتۆرمان پێ رانەگیرێت ئەوا لەگەڵ عیراقێكدا نابین، دیكتاتۆرێك فەرمانڕەوایی بكات"
مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەمیانی دیدارێكدا كەئەمڕۆ رۆژنامەی (الحیاە) بڵاویكردۆتەوە، رایگەیاندووە"دوای گەڕانەوەی بۆ هەولێر داوای كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی سەركردەكانی هێزە سیاسییەكانی عیراق دەكات و ئەگەر مالكی ئامادەبوونی كۆبوونەوەكەی رەتكردەوە، یان بەشێوەیەكی ئیجابی وەڵامی نەدایەوە، ئەوا مانەوەی وەك سەرۆكی حكوومەتی عیراق رەتدەكەینەوە"
بارزانی لەچاوپێكەوتنەكەدا باس لەدیدارەكەی دەكات لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكاو جێگرەكەیداو دەڵێت"لەدیدارەكاندا باسی ئەوەمكرد، ئێستا عیراق بە تەنگژەیەكدا تێپەڕ دەبێ و دۆخەكە پێویستی بە چارەسەرێكی بەپەلە هەیە، بۆیە پێشنیازی كۆبوونەوەی سەرانی هێزە سیاسییەكانی عیراقمان كرد بۆ رزگاركردنی وڵات"
ئەوەشی خستۆتەروو "كۆبونەوەكە بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخەكەیە بە گیانی بەرپرسیارێتی، نەوەك دۆزینەوەی چارەسەری كاتی و هێوركەرەوەی تەنگژەكە، راستییەكەی ئەوەیە ئێمە لە بەڵێن و كۆبوونەوە بێ ئەنجامەكان شەكەت بووین و پێویستە كۆبوونەوەكە یەكلاكەرەوە بێت"
لەبارەی ئەگەرەكانی رەتكردنەوەی بەشداربون لەو كۆبوونەوەدا لەلایەن نوری مالكییەوە، بارزانی گوتویەتی" ئەگەر مالیكی ئامادەبوونی كۆبوونەوەكەی رەتكردەوە، مانەوەی لە فەرمانڕەوایەتی رەتدەكەینەوە"
بارزانی لەبارەی بەردەوامیدان بەهاوبەشی مالكی دەڵێت"ئێمە هەوڵدەدەین ئەوەی لەدەستوردا هاتووە جێبەجێی بكەین، بوونی وەزیر لەحكومەتەكەی مالكیدا بەمانای هاوبەشی نایەت، وەزیرەكان فەرمانبەرن لەلای مالكی ئەمەش قبوڵكراو نییە"
بارزانی ئەوەشی خستۆتە روو دۆخەكەیان پێ قبوڵناكرێت و گوتوشیەتی "ئەگەر دیكتاتۆرمان پێ رانەگیرێت ئەوا لەگەڵ عیراقێكدا نابین دیكتاتۆرێك فەرمانڕەوایی بكات"
هەفتەی رابردوو مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەداوایەكی رەسمی سەردانی ئەمریكای كرد‌و لەگەڵ هەریەكە لە باراك ئۆباما‌و جۆبایدندا كۆبوویەوە بەمەبەستی چارەسەركردنی دۆخی عیراق.
پارتی ئاشتی‌و دیموکراسى له باکووری کوردستان لەوانەیە رووبەڕووی کەیسی داخستن ببێته‌وه لە دادگای دەستووری تورکیا، دوای 3 ساڵ لە راگرتنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ى دیموکرات DTP لەلایەن هەمان دادگاوه.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بە بۆنەی هەشتەمین ساڵی دامەزرانی خۆی رێورەسمێکی لە بناری قەندیل بە بەشداریی چەندین لایەن پێک هێنا بەڵام زۆربەی هەرە زۆری حیزب و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە نەبوون لەو رێورەسمە دا بەشدار بن.
پژاک رۆژی ١٨ی خاکەلێوەی وەک رۆژی دامەزراندنی خۆی راگەیاندووە و هەر بەم بۆنەیەوەش رۆژی هەینی رێورەسمێکی لە بناری قەندیل پێکهێنا کە تییدا ژمارەیەک لایەن لە بەشەکانی کوردستانەوە تییدا بەشدار بوون و بە تایبەت لایەنەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان حوزوری بەرچاویان هەبوو.
لە ناو حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دا نوێنەرانی لایەنەکانی پارتی ئازادی و یەکێتی شۆرشگێڕان و سازمانی خەبات بەشدار بوون. ئەوەش لە حاڵێک دایە کە سەرچاوەیەک لە پژاک ئاشکرای کرد کە زۆربەی حیزب و لایەنەکانی رۆژهەڵات بۆ بەشداری و خوێندنەوەی پەیامی پیرۆزبایی بانگ کرابوون بەڵام و‌ڵامیان بە داواکەی ئەوان نەداوەتەوە.
حیزبەکانی رۆژهەڵات پژاک وەک لقێک لە پەکەکە دەناسن و پێیان وایە پارتی کرێکارانی کوردستان بە ئامانجی تایبەتیی خۆی ئەو رێکخراوەی بۆ رۆژهەڵات ساز کردووە.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، دواى گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ كوردستان هه‌وڵه‌كانم بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان ده‌خه‌مه گه‌ڕ، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی سه‌قفێكی زه‌مه‌نی دیاریكراودا، چونكه وه‌كو جاران ناتوانین چاوه‌رێ بكه‌ین.
له دیمانه‌یه‌كی كه‌ناڵى ئاسمانى (حوره) مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ره‌وشێكی تازه له ناوچه‌كه هاتووه‌ته‌كایه‌وه بۆیه گرنگ ئه‌وه بوو بۆمن هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و خودی سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی ببیستین، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌م بیست كه هیوام ده‌خواست بیبیستم".
بارزانى گوتى "ئۆباما بڕیاریداوه پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى خۆى بێت به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد‌و بایه‌خ به عێراق‌و كوردستانیش بدات، هه‌روه‌ها ئۆباما ئاماژى به‌وه‌داوه كه دژی تاكڕه‌وییه له حوكمه‌تدا".
بارزانى گوتیشى "ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر ئاماده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكه‌ینه‌وه، چونكه رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر ته‌نها تایبه‌ت نییه به پێكهێنانی حكومهتو سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق، به‌ڵكو رێككه‌وتننامه‌یه‌كه بۆ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراقه، به‌رپرسیارێتی ره‌وشی ئاڵۆزی ئێستای عێراقیش له ئه‌ستۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و كه‌سانى دهورووبهرییهتی".
له‌باره‌ی ئامانجی لێدوانهكانیشیهوه گوتى "لێدوانه‌كانم بۆ ئیستیفزاز و فشار نییه، به‌ڵكو واقیعه، ئێمه له بهڵێنو چاوه‌ڕوانی بێزار بووین، مافی چاره‌نووس مافێكی ره‌وای خۆمانه‌و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوردیم له‌كاتی گونجاوی خۆی‌و دوور له توند‌و تیژی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مافی كوردم له‌هه‌موو ناوچهیهكو به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی"، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه تا چه‌ند كورد له چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌مێنێته‌وه، بارزانی گوتی "تا ئه‌و كاته‌ی كه عێراق به گوێره‌ی ئه‌م ده‌ستووره حوكم بكرێت، كه ئێستا به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه نابرێت".
له‌مه‌ڕ هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌تانی دراوسێش له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردییه‌وه، سه‌رۆكى هه‌رێمى وردستان گوتى "ئێمه پیاده‌ی مافی خۆمان ده‌كه‌ین‌و دژایه‌تی كه‌س ناكه‌ین، ئێستاش هاوكێشه سیاسییه نێودهوڵهتیو هه‌رێمییه‌كان زۆر گۆڕاوه، ئه‌وه‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌س بیری بۆی نه‌ده‌چوو ئێستا هاتووه‌ته ئاراوه‌و ئاسایی بووه‌ته‌وه".
بارزانى گوتیشى "مالیكى له كه‌سه هه‌ره نزیكه‌كانم بووه، ئێستا به برای خۆمی ده‌زانم، چونكه من كێشه‌ی شه‌خسیم له‌گه‌ڵیدا نییه، من گرفتم له‌گه‌ڵ شێوازی دهستهڵاتدارایهتیهكهیدا هه‌یه، چونكه ئه‌و ئێستا خۆی كردووه‌ته حاكمی موتڵه‌ق له عێراقدا".
لە واشنتۆن به سه‌رپه‌رشتیی "مه‌سعوود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان, یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانیی کوردستان – ئه‌مریکا, به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا دێڤید تیفووری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نه‌که وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین بو ئاماده‌بوونی سه‌رۆک بارزانی له‌یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئهنجوومهنهکهیاندا , له بایه‌خی دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان ئه‌مریکا دوا و گه‌شاوه‌یی ئابووری و بارزگانی هه‌رێمی کوردستانیشی , وه‌ک فاکته‌ری سه‌ره‌کی بۆ دروستکردنی ئه‌نجوومه‌نه هاوبه‌شه‌که‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێم , دانا.
پاشان سه‌رۆک بارزانی له وته‌یه‌کیدا بۆ ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که , سه‌قامگیری سیاسی و ئیداری هه‌رێمی کوردستان و پێشکه‌وتنه ئابووری و بارزگانییه‌کانی هه‌ریمه‌که‌ی ڕوون کرده‌وه و کراوه‌یی تێکڕای ده‌رگاکانی هه‌رێمیشی به‌ڕووی کۆمپانیا ئابووری و بازرگانییه‌کانی ئه‌مریکادا دووپاتکرده‌وه و دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان ئه‌مریکاشی وه‌ک که‌ناڵێکی دیکه بۆ پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن هه‌ڵسه‌نگاند.
هه‌ر له‌به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌شدا , ژه‌نراڵی خانه‌نشین و ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا جه‌ین جه‌یمس وه‌ک به‌ڕێوبه‌ری ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان ئه‌مریکا به‌بایه‌خه‌وه له دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نه‌که دوا و ئاماده‌یی خۆشیانی بۆ به‌شداریکردنێکی چالاکانه له پرۆسه‌ی زیاتر بووژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان نیشان دا.
پاشان گفتوگۆیه‌کی کراوه له نیوان سه‌رۆک بارزانی و ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڕێوه‌چوو که تیاییدا چه‌ندین ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕوونترکرانهوه , پاش کۆتایی هاتنی کۆبوونه‌وه‌که‌ش , ئێواره خوانێکی ڕێزلێنان بۆ سه‌رۆک بارزانی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی بازرگانی کوردستان ئه‌مریکا ڕێکخرا و تیایدا ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌کادیمی و بازرگانی و خاوه‌ن کار و کۆمپانیا ئه‌مریکی و کوردستانییه‌کان به‌شداری بوون , له‌و ڕێوڕه‌سمی ئێواهخوانهشدا سه‌رۆک بارزانی ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.
رووداو- واشنتن
ئەمشەو چوارشه‌ممه، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆشكی سپی، لەگەڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریکا کۆبووە.
له دیدارەکەدا، ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا تاوتوێ كرا .
هەر ئەمڕۆ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بەجیا، لەگەڵ هەریەک له جۆزێف بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا کۆبووە.
رووداو- هه‌ولێر د.به‌رهه‌م له وتاری ماڵئاواییدا رایگه‌یاند "ئاسته‌نگی گه‌وره‌و جیدمان هاته پێش و ویستیان گه‌مارۆمان بده‌ن، هه‌ندێ جار دڵڕه‌قانه نیشانه‌یان لێگرتین"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "هه‌ندێ رووداو زۆر قورس له‌سه‌ر دڵم كه‌وتنه‌وه" و هیواشی خواست نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێته "سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و گه‌نده‌ڵی".
رووداو- بەغدا
هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ رایگەیاند "ئێران پێشنیاری کردووە که وتوووێژی ئێران و وڵاتانی 5+1 که تایبەته به بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، لە جیاتی تورکیا لە عێراق بەڕێوە بچێت.
به گوتەی زێباری، شاندێکی ئێرانی دۆینێ سێ شەممە، به فەرمی ئەو پێشنیارەیان به بەغدا داوە.
ئەو داوایەی ئێران لە کاتێکدایه کە سەرەتای ئەم هەفتەیه، هیلاری کلینتۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو که ووتوووێژەکانی تایبەت به بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لە ئیستەمبۆڵی تورکیا بەڕێوە دەچێت.
رووداو-واشنتن
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كۆببێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه یاوه‌رى سه‌فه‌ره‌كه‌ى بارزانییه بۆ ده‌ره‌وه له واشتنه‌وه به ماڵپه‌ڕى (رووداو)ى راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، به‌رێز مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ به‌رێز باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه".
رووداو-واشنتن:
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئاشنایه به كێشه، بزووتنه‌وه‌كه‌ی دووچاری چه‌ندین شه‌ڕ هاتووه، خیانه‌تی دیپلۆماسی بینیووه، هه‌تا بینیوویه‌تی كه چۆن چه‌كی كیمیاوی دژی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌كارهاتووه، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌سه‌ربردنی ژیانیان له ناوچه‌یه‌كی دژواری نێوان به‌غدا، دیمه‌شق، تاران و ئه‌نقه‌ره.
كەمال كلیچدار ئۆغلو، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری، رایگەیاند كە تا ئەو ئاستەی ئەو ئاگادارە ئێستاش گفتوگۆ و دانوستاندنی نێوان PKK و دەوڵەتی توركیا بەردەوامە.
كەمال كلیچدار ئۆغلو، سەرۆكی گەورەترین حیزبی توركیا لە پەرلەمان لە دوای پارتی داد و گەشەپێدان AKPی دەسەڵاتدار، لەهەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ (رووداو)، گفتوگۆی نێوان دەزگای هەواڵگری توركیا MITی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان PKK كە ساڵی رابردوو ئاشكرابوو، بە "كارێكی هەڵە" ناوبرد. گوتیشی "لەهەموو جیهان دەزگاكانی ئیستیخبارات گفتوگۆی لەوجۆرە دەكەن، بەڵام ئەو گفتوگۆیانە تاوەكو دوایی بەنهێنی دەمێننەوە، كاتێك ئاشكرابوون پێویستە ئەو كەسانەی گفتوگۆیان كردووە لە كارەكانیان دووربخرێنەوە". بەڵام وەك كلیچدار ئۆغلو گوتی، ئەردۆغانی سەرۆك حكومەتی توركیا ئەوانەی لەكار لانەدان "چونكە رێنوێنی ئەم كارەیان راستەوخۆ لە سەرۆك وەزیر وەرگرتبوو".
سەرۆكی CHP دەڵێت حیزبەكەی بۆ چارەسەری كێشەی كورد ئامادەیە و "تەنیا ئێمە دەتوانین كێشەی كورد چارەسەر بكەین"، پێشنیازی ئەوە دەكات كە بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە لەنێو پەرلەمان لیژنەیەك لە هەموو حیزبەكان پێكبهێنرێ و "تەریب لەگەڵ ئەوە دەستەیەك لە پیاوانی عاقلمەند هەبێت"، پێشنیاز دەكات ئەو دەستەیە گفتوگۆ لەگەڵ PKK بكات، چونكە وەك ئەو دەڵێ "دەوڵەت نابێ لەگەڵ لایەنی نایاسایی گفتوگۆ بكات، چونكە ئەوكاتە مەشروعییەتی دەوڵەت دەچێتە ژێر پرسیارەوە".
لەبارەی ئەوەش كە ئایا بەباشی دەزانێ گفتوگۆ لەگەڵ PKK دەستپێبكرێتەوە، گوتی "تاوەكو ئەو ئاستەی دەیزانم، گفتوگۆ لەگەڵ PKK دەكرێت"، بەڵام گوتیشی AKP راستگۆ نییە لە بەڵێنەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد.
سەرچاوە: رووداۆ
ساکار عەبدوڵڵازاده
رووداو- هەولێر
سبەی حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب به بەشداری زیاتر له 12 وڵات، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.
ئەمرۆ یەکشەممه، له هۆڵی بهرِێوهچوونی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ده‌زگای مه‌دای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی و وه‌زاره‌تی رِۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رِۆژنامهوانیدا رایانگەیاند "به چاودێری سەرۆکی هەرێمی کوردستان له رۆژانی 2-11/04/2012 حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب له هەولێر بەڕێوە دەچێت".
دادگه‌ى نه‌رویج بڕیاریدا مه‌لا كرێكار، ئه‌میرى پێشووى ئه‌نسارولئیسلام بۆ ماوه‌ى هه‌شت هه‌فته ده‌ستبه‌سه‌ر بكات.
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، دادگه‌ى نه‌رویج، سزاى پێنج ساڵ زیندانیكردن و 100 هه‌زار كرۆن غه‌رامه كردنى سه‌پاند به‌سه‌ر مه‌لا كرێكار، به‌هۆى هه‌ڕه‌شه كردن له وه‌زیرێكى پێشووى نه‌رویج و سه‌رۆكى حیزبێكى نهوریجى و سێ هاووڵاتى كورد، بۆ رۆژى دواتر پۆلیسى نه‌رویج مه‌لا كرێكارى ده‌ستگیر كرد.
به‌پێى هه‌واڵێكى په‌یجى خالید ره‌نجده‌ر، كه هاووڵاتییه‌كى كوردى نیشته‌جێى نه‌رویجه و ئاگادارى هه‌واڵه‌كانى مه‌لا كرێكاره "دادگه‌ى نه‌رویج بڕیاریداوه، مامۆستا كرێكار بۆ ماوەی (8) ھەفتە دەست بەسەر بكرێت. دادگای ئۆسلۆ ئەو بڕیاره‌ی دادوەری ڕاگەیاند و دەڵێ كرێكار تا 23/5/2012 لای پۆلیس دەست بەسەر دەبێت. دادوەر دەڵێ بۆیە دەست بەسەری دەكەین چونكە ئەگەری ھەڕەشەكردنی دیكه‌ى لێدەكرێت".
ئەمرۆ دوشەممه، به ئامادە بوونی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و
دەزگاکانی چاپەمەنی کوردستانی و بیانی، حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب له هەولێری پایتەخت کرایەوە.
ئەو پێشانگایه، به چاودێری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لەلایەن وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ولاوانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى مەدا کراوەتەوە و تا رۆژی 11ی ئەم مانگه بەردەوام دەبێت.
ڤیان یوسف، بەڕێوەبەری گشتی لاوان لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە به (رووداو)ی راگەیاند "لەو پێشانگایەدا زیاتر لە میلیۆنێک کتێب نمایش دەکرێ که زۆربەی سەرچاوە نمایشکراوەکان تازەن و بۆ هەندێک له کتێبەکان تا 50% داشکان پێشبینی کراوە".
32 دەزگای چاپەمەنی کوردی بەشداریان لەم پێشانگایەدا کردوە.
سەرچاوە: رووداۆ