ئاگری باڵەکی
بە پێ نەریتی ساڵانە حیزبی دێمۆکرات بە هەردوو بەشەکەیەوە و بەشێکی بەرچاویش لە هێزە کوردستانیەکانی دیکە رێز لە دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردی دەگرن و هەریەکەو بەشێوەیەک ئەم رۆژە پیرۆز دەکەن، دوای 67 ساڵ لە داوای روودانی ئەم رووداوە تاکو ئێستاشی لەگەڵ بێت زۆر لایەنی شارەوا هەیە کە ئێمەی کورد نەک هەر نازانین بەڵکو هەوڵی زانینیشمان نەداوە، ئەوەی تا ئێستا پێمان نەزانیوە یان هەوڵی زیاترمان نەداوە بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی کۆماری کوردستان بزانین دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ئێمە زۆر رێز لە پیرۆزیەکانی خۆمان ناگرین و تەنها هەوڵمان ئەوەیە کە زۆرترخۆمان بە پیرزۆیەکان و کەسایەتیەکانەوە هەڵبواسین، ئەوەندە نێو و نێوبانگی پیرۆزیەکانمان بۆ گرینگە کە جاری وایە بۆ سەنگەر لەیەکتر گرتنیش بەکاریان دەهێنین، هیچ کات هەوڵمان نەداوە کە بۆ بیرۆکە و مێژووی شاراوەی ئەو