هیوا جەمال
وەک لە پەیڕەو و پڕۆگرامی بەشێکی زۆر لە حیزبەکاندا هاتووە، مەبەست لە کارکردن لە هەر حیزبێکدا دەبێت بۆ خزمەتی خەڵک بێت، بەڵام ئایا لە پڕاکتیکدا ئەوە دەبینرێت؟ هەرگیز ئەوە تاکە پێودانگ نییە کە لە پەیڕەو و پرۆگرامدا هاتووە، ئەوەش حسابی لەسەر ناکرێت کە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەردبڕێت، هەروەها ناتوانین بانگەشەکانی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن، بکەینە پێوەری دڵسۆزیی هەر حیزبێک، بەڵکو پێودانگ، کردارە. ئێستا کە دۆخی باشوری کوردستان لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە گەڕانەوەیە بۆ خەڵک، دەبێت حیزبەکان لەهەموو کات زیاتر پابەند بن بە پیڕەو و پڕۆگرامەکانی خۆیانەوە و بەڵێنەکانیان ببەنە سەر. هەرچی لەبارەی پرۆژەی دەستووری هەرێمی کوردستانەوەیە، هەر حیزبێک لە بەرژەوەندی حیزبیانەی خۆیەوە لێی دەڕوانێت. ئەوە جگەلەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش