تۆماس هێنریكسن
له‌كاتێكدا ئێرانیه‌كان هه‌ستی خۆیان به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی حه‌سه‌ن روحانی له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ربری و رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگیان گێرا به جۆرێك كه له چه‌ند ساڵی رابردودا بێ وێنه بووه ،له‌وه ده‌چێ كه جۆرێك له شۆرشی ریفۆرمیستی له گۆرێ بێ. له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ،شۆفێره‌كان به هۆرن لێدان وپیاوان به سه‌ما كردن له‌سه‌ر ئاوازی مۆسیقای پۆپ وژنانیش به چه‌پڵه رێزان ئاهه‌نگی به‌ڵێنه‌كانی به‌رێز روحانی یان ده‌گێرا بۆ هێنانه دیی ئازادیی زیاتر و په‌یوه‌ندییه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا. به‌ڵام به‌رێز روحانی ته‌مه‌ن 64 ساڵ ،ریفۆرمخوازێكی سه‌رسه‌خت نییه ،و سه‌ركرده‌كانی ئێرانیش ئه‌وه‌یان زۆر به‌لاوه گرنگ نیه .له‌به‌رامبه‌ردا ،ژیانی سیاسیی له ناوجه‌رگه‌ی دامه‌زراوه‌ی موحافیزكارهكاندا گوزه‌راندووه ،ته‌نانه‌ت