سیاوەش گۆدەرزی
دەوڵەتی عێراق لەسەر سیستەمێك دامەزراوە كە پێیدەگوترێ فیدرالی. ئەم سیستەمە لەساڵی 2003 وەك دوو منداڵی "دووانە"ی سەقەت و ئیفلیج بە نەشتەرگەری ئەمریكا لە جەستەی نەخۆشی عێراقدا لەدایكبوو. بۆ كورد ئەم سیستەمە لە سەرەتاوە وەك حەبێكی ژانبڕی كاتی وەك دەرمان و چارەسەرێك، ژانی دەیان ساڵەی كوردی تاوەكو رادەیەك كەم كردەوە. لەلایەكەی دیكەوە بۆ عەرەبیش كاركردێكی پارادۆكسی هەبوو، برینی زۆرینەی شیعەی بن سەركوتی سەدام حوسێنی سارێژ كردەوە، بەڵام بۆ كەمینەی عەرەبی سوننەش وەك سیستەمێكی زۆرەملێیانە بە تۆپزی سەپێندرا. لەبەرئەوەی ئەم سیستەمە لەسەرەتاوە بەبێ لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سیاسی، كولتووری و جڤاكی كورد و عەرەب دامەزرا، ئێستاش دوای نزیكەی 10 ساڵ،