شاهۆ حوسینی
پێشەکی:
بێ گومان بەشیکی هەرگرینگی مێژووی سیاسی جیهان لەخۆگری ئەو دەغدەغەیە بوە کە چلۆن دەکرێت بەر بە پاوانخوازێتی دەسەڵات، دیکتاتۆرییەت و سەرەرۆیی دەسەڵاتی حکوومی بگیرێت، بۆ ئەو ئامانجەش دوو رێگا رەچاو کراوە، یەکەم بەربەرەکانی و شۆرشی سوور واتە کەلک وەگرتن لە تووند و تیژی و خەباتی چەکداری، دووهەم خەباتی مەدەنی و دوورە پەررێزی لە تووند و تیژی و خەباتی چەکداری.
خەباتی مەدەنی شیوەیەک لە دەربرینی نارەزایەتی و دژ کردەوە نیشان دانە بە دژ حکوومەت و سیسەتەکانی کە لەودا لە هەر جۆرە تووند و تیژیەک دووری دەکرێت و کۆرگێران و بکەرانی خۆ لە هەرجۆرە تووند و تیژیەک دەپارێزن، خەباتی مەدەنی وەک بەربەرەکانی دوور لە تووند وتیژی بەشێوەی کردوە و دژکردەوە نواندنی بە دوور لە تووند و تیژی، نافەرمانی مەدەنی، بەشداری نەکردن لە پرۆسەکانی ئابووری، سیاسی، کلتووری حکوومی رەچاو دەکرێت. ئەو شیوە لە خەبات و بەربەرەکانیە لە وڵات گەلیکی وەک ویلایەتە یەکگرتۆکانی ئەمریکا، ئارژانتین، برازیل، کۆریای باشوور، فێنلاند، هیند، شیلی، بێرمە، یۆنان و لەپاش کۆتایی شەری سارد و رووخانی یەکێتی سۆڤییەت جگە لە رۆمانی لە بەشی هەرە زۆری وڵاتانی ئۆرۆپای رۆژهەڵاتی رەچاو کراوە و توانیوێتی سەرکەوتن وەدەست بێنێت. لە رێبەرە بەناو بانگەکان و تێئۆریسیەنە بەناو بانگەکانی ئەو شیوە لە خەباتە دەکرێ بەو رێبەر و کەسانە ئاماژە بکرێت: مەهاتما گاندی، مارتین لۆتێرکینگ، نێلسۆن ماندێللا، مایکێل نێگلر، مۆبارەک عەواز، ئانگ سان سوچی