مێژوی ڕۆژی جیهانی ژن هاوکاتە لەگەڵ خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی دژی هەڵاواردنی ڕەگەزی و جنسی و چەوسانەوەی چینایەتی. ئەم ڕۆژە ڕۆژی هاوپشتیە بۆ خەبات لە پێناو بەدیهێنانی مافی یەکسان و هەلو مەرجی باشتر لە ژیانی ژناندا.
هۆکاری دیاری کردنی ڕۆژی هەشتەمی مارچ وەک ڕۆژی جیهانی ژن، ڕێز لێنان بو لە بیرەوەری خەباتی ژنانی کرێکاری کارگەی ڕستنی شاری نیۆیۆرکی ئامریکا لە ساڵی ١٨٥٧.
هەلومەرجی دژواری کاری تاقەتپڕوکێن و هەقدەستی کەمی کرێکارانی ژن، کە لە کۆتایی سەدەی ١٩ و سەرەتای سەدەی ٢٠ لە وەڵاتانی خاوەن پیشەسازی شانبەشان لەگەڵ پیاوان هاتبونە بازاڕی کارەوە، ئەوانی ناچار دەکرد ناڕەزایەتی دەربڕن و بێنە کۆڕی خەباتی یەکسانی خوازیەوە چە بە شێوازی ڕێکخراوەیی مۆنەزەم یان نامۆنەزەم دژی ئەو چەوسانەوەیە.
لەم رۆژەدا کرێکارانی ژن لە کارگەیەکی چنین و ڕستن، دەستیاندایە مانگرتن بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە هەلومەرجی دژواری ئیش و خراپی هەقدەستیان. بیرەوەری ئەم مانگرتنە لە لای کرێکارانی ئەم بەشە