پێداچوونه‌وه: ئاکۆ جه‌لیلیان
فولکلۆر وه‌کوو به‌شی نادیاریی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌کان تم ودایم جێگه‌ی باس و لێدوانه بووه و کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که بنه‌مای فه‌رهه‌نگ و زانستی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌که و چ له‌بواری ئه‌ده‌بی و مێژوویی و چ له‌بواری ئائینی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌رکی خۆی جێبه‌جێ کردووه و بهڵگهنامهیکه بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و زانست و شارستانیه‌تی وڵاته‌که‌یان و به‌شێوه‌یه‌کی زانستی و ئاکادمیک ده‌چنه سه‌ری و ده‌یان بابه‌تی ره‌نگاوڕه‌نگ و جوان؛ له‌سه‌ر کاریگه‌ریی فه‌رهه‌نگی فولکلۆر پێشکه‌ش کراوه نمونه‌ی ئه‌م کتیبگهله - شاخه‌ی زرین -ی (فریزر)ه که لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستی و ئهوسانهییه له‌سه‌ر وڵاتی ئه‌مریکای باشووری کراوه یان کتیبه‌کانی مامۆستا(مێهرادیبههار) له‌سه‌ر ئوستووره‌ناسیی ئێران یان کۆپڵه‌ی – تاریخ ایران - (ئێحسان یارشاتر)ه که له‌سه‌ر ئهوسانهکانی ئێرانی کۆن کراوه. به‌داخه‌وه له‌نێو وڵاتانی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی