هیوا سەید سەلیم
شەڕی تیرۆریستانی داعش لەسوریا و رۆژئاوای کوردستان و ئازادکردنی شاری رەققە، کە تیرۆریستانی داعش دوای راگەیاندنی خەلافەتەکەیان کردبوویان بەپایتەختی خۆیان، لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، چەندە بۆ شەڕڤانان دەستکەوتێکی سیاسی و سەربازی بووە، هێندەش گرفتی درووستکردووە بۆیان.
دوای ئازادكردنی رەققە ئۆپەڕاسیۆنی باهۆز دەستی پێکرد، کە دوایین سەنگەری بەرەی تیرۆریستانی داعش لەو ئۆپڕاسیۆنەدا تێکشکێندرا، لەوێ بەسەدان تیرۆریست لەلایەن هەسەدەوە بەدیل گیران، پێشتریش بەهەزاران خێزانی داعش لە رەققە کەوتبوونە دەست شەڕڤانان، لەنێو ئەو چەکدارو خێزانانە هاووڵاتی جیاوازی وڵاتان هەبوون، تیرۆریستی تاوانباری گەورە هەبوون، کە لەزۆر شوێنی جیهان كردەوەی تیرۆریستی گەورەیان ئەنجامداوە.
دوای گیرانی ئەو تیرۆریستانە، ژن و منداڵی داعشەکان لەکەمپی هۆڵ کۆکرانەوە کە ژمارەیان دەیان هەزار کەس دەبوو، چەکدارە دیلەکانیش کە نزیکەی شەش هەزار كەس دەبوون، خرانە زیندانەکانی حەسەکە و دێرەزۆر، بەڵام گرفتێكی گەورە لەو ژمارە زۆرەی دیلەکانی داعشدا هەبوو، کە لە رووی ئیدارەدان و پاراستنی ئەمنیەتی زیندان و کەمپەکان ئەرکێکی قورس دەکەوتە ئەستۆی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).
شایانی باسە لەنێو چەکدارە دیلەکاندا هەڵگرانی رەگەزنامەی ٥٤ وڵاتی جیاواز هەبوون، هەر لەگەڵ تەواوبوونی شەڕ بەرپرسانی ئیدارەی خوجێیی رۆژئاوا بانگەوازیان بۆ ئەو وڵاتانە کرد کە چارەیەک بدۆزنەوە بۆ هاووڵاتیانیان کە ساڵانێک بوو لە ریزەکانی داعش چەکیان هەڵگرتبوو.
وێرای بانگەوازو هەوڵی زۆری دیپلۆماسی بەرپرسانی رۆژئاوا، بەڵام هیچ