فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئێران سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی لەشکری لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەی قەندیل.

مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەی بۆ کەناڵی خەبەرتورکی وڵاتەکەی ڕاگەیاند و گوتی پەکەکە بۆ ئێرانیش جێی هەڕەشەیە، بۆیە پەرەدەدەن بە پەیوەندیـیەکانیان لەگەڵ ئێراندا.

دوێنێ سێشەممەش نورەدین جانیکلی وەزیری بەرگری تورکیا بە میدیاکانی وڵاتەکەی گوت ئێران پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنەکەیان دەکات و ئەنکەرە بۆ ئەم مەبەستە وتووێژی لەگەڵ عێراق کردووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئێران لای خۆیەوە بە فەرمی هیچی لەم بارەیەوە ڕانەگەیاندووە.

بەڵام عێراق لە زاری حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق

Read more...

 

زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی کرماشان، بە مەبەستی ناڕەزایەتیدەربڕین دژی گوێپێنەدانەکانی ڕێژیم و چاکسازی ناوچەی بوومەلەرزەلێدراو کۆبووبونەوە و لە ئەنجامدا ڕووبەڕووی لێدان بوونەوە.

بەپێی فیلم و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، ژمارەیەک لە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی کرمشان کە بە مەبەستی ناڕەزایەتیدەربڕین لە خاوی کاری چاکسازی ناوچە زیانلێکەوتووەکان، لە بەردەم بینای بونیادی مەسکەنی سەرپێڵ زەهاە کۆ ببونەوە، ڕووبەڕووی هێرشی کارمەندەکانی ئەم بونیادەبوونەوەی ڕێژیم بوونەوە و لێدانی کارمەندانی ڕێژیم بە شێوەیەک بووە کە بووەتە هۆی برینداربوونی بەشێک لە ناڕەزاییان.

ناڕازییان گلەییان لە بەڵێنە درۆینییەکانی بەرپرسانی ڕێژیم لەبارەی

Read more...

 

پارلمانی‌ كانادا له‌ هه‌وڵی‌ ئیمزاكردنی‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌ك دایه‌ كه‌ سپای‌ پاسداران له‌ لیستی‌ گرووپه‌ تیرۆریسته‌كان بهاوێژێ.
كابینه‌ی‌ لیبراڵه‌كانی‌ كانادا، گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان ئاماده‌ كردبوو كه‌ له‌ پارڵمانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌نگی‌ بۆ درا و هه‌موو لیبراڵه‌كانی‌ ده‌نگی‌ ئه‌رێنیان بۆ دا كه‌ سپای‌ پاسدارانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ لیستی‌ ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان بهاوێژرێ.
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ لایه‌ن گارنێت جێنێس نوێنه‌ری‌ پاوانخوازی‌ پارلمانی‌ ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌ كرابوو.
كانادا به‌ هاتنه‌سه‌ر كاری‌ جۆستێن تێرۆدۆ سه‌باره‌ت به‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران سیاسه‌تی‌ هێمانه‌ و تاڕاده‌یه‌ك ڕوانگه‌ی‌ باشی له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و وڵاته‌ هه‌بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ ده‌وڵه‌تی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌كدا داوایان كردووه‌ كه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ نوێمان له‌ هه‌مبەر‌ سیاسه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ هه‌بێ و، هه‌موو پێوه‌ندییه‌كانی‌ كانادا له‌گه‌ڵ ئێران ڕابگێردرێ.
ئێستا كانادا له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ دایه‌ كه‌ سیاسه‌تێكی‌ توندتر بەدژی‌

Read more...

 

ئەمڕۆ کاتژمێر9ی سەرلەبەیانی بەکاتی سەنگاپور، لە هۆتێل کاپۆلای دوورگەی سەنتۆزای ئەو وڵاتە، سەرۆکی وڵاتانی ئەمریکا و کورەی باکوور کۆبوونەوە و بەڵگەیەکی گشتگیریان واژۆکرد.

دۆناڵد ترامپ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنەوانیدا ڕایگەیاند: دەسکەوتێکی گەورەیە کە پاش دانیشتنێکی سەرکەوتوو بەڵگەی گشتگیر واژۆ دەکەین.
تڕامپ ئەوەشی گوتووە، کە لەمەودوا پەیوەندییەکانی نێوانیان، بەراورد بە ڕابردوو زۆر جیاواز دەبێ.
کیم جونگ ئونیش ڕایگەیاندوە، کە خۆشحاڵە بە واژۆکردنی بەڵگە گشتگیرەکە.
پسپۆڕانی کاروباری سیاسی دەڵێن؛ کە ئەو بەڵگەیە جگە لە ڕێککەوتنێک بۆ ئاشتی باسی گەمارۆ ئابورییەکانی سەر کورەی باکوور، دۆخی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە و، چالاکییە

Read more...

 

چالاکێکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، لە گرتە ڤیدئۆییەکی دێکۆمێنتاریدا، باس لە ژیانی کۆڵبەران دەکات.

چالاکێکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بە ناوی "دڵشاد نەبی‌نژاد" تەمەن ٢٧ساڵ، دێکۆمێنتارێکی لەژێر ناوی "کۆڵبەر" سەبارەت بە دۆخی کۆڵبەرانی دروست کردووە .

ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە، لەو فیلمە دێکۆمێنتارییەدا، باس لە ژیانی ڕۆژانەی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان دەکات.

ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ڕایگەیاندووە: ئامانجم لە دروستکردنی ئەو فیلمە دێکۆمێنتارییە، ئەوە بووە کە بە دروستکردنی ئەو فیلمە ژیانی کۆڵبەران

Read more...

 

ساڵانە بە هۆی گۆڕینی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی ئاستی گەرما لە وەرزی هاویندا، ئاستی ئاوی گۆلی ورمێ، یەک مێتر دادەبەزێت.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی جۆزەردان، "حوجەت جەباری" جێگری تکنیکی پاراستنی ژینگەی ورمێ، لە پرێسکۆنفڕانسێکدا لە بارەی پێوەندیی گۆلی ورمێ لەگەڵ کەشوهەواوە وتی: "لەم ساڵانەی دواییدا بە هۆی کەمبوونەوەی بارینی بەفر و باران، بەکارهێنانی سەرچاوە ئاوییە ژێرزەوینییەکان و هەروەها گەرمبوونی هەوا، ئاوی گۆلی ورمێ بە ڕێژەی ١.٣ میلیارد مێتری چوارگۆشە کەمی کردووە"

حوجەت جەباری لە درێژەدا وتبووی: "لە ڕۆژی ڕابردووەوە بە هۆی گەرمبوونی هەوا کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی گۆلی ورمێ دەستی پێ کردووە".

گۆلی ورمێ بە دووهەمین گۆلی ئاوی سوێر لە جیهاندا دادەنرێت،

Read more...

 

فەرماندەیی هێزە پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، شەڕ و تێکەڵچوونی نێوان هێزەکانی ئەم حیزبە و سپای پاسدارانی پشتڕاست کردەوە.

فەرماندەی هێزە پێشمەرگەی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕوو لە خەڵکی کوردستان ڕایگەیاندووە:" هاونیشتمانانی کوردستان و هەموو میدیاکان ئاگادار دەکەینەوە، کە شەوی ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، تێکەڵچوونێک لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سیاکێو لە ناوچەی شنۆ رووی دا، کە لە ئاکامدا ٩ پاسدار کوژران و ١٨ی دیکەش بریندار بوون.

راگەیەندنەکانی ڕێژیمی ئیسلامی و هێندێ میدیای دیکە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دەنگۆی شەهیدبوونی ٧ پێشمەرگەیان ڕاگەیاندبوو، بۆیە لەو پێوەندییەدا وێڕای وەدرۆخستنەوەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ زیانێک وەبەر هێزی پێشمەرگە نەکەوتووە و

Read more...

 

لە ڕێکەوتنێکدا کە ڕۆژی سێشەممە لە سینگاپـور واژۆ کرا، ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون جەختی لەوە کردەوە کە پابەند دەبێت بە نەهێشتنی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا، لەکاتێکدا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ جەختی لەوە کردەوە پابەند دەبێت بە دابینکردنی ئاسایش بۆ کۆریای باکوور.

ڕێکەوتنەکە داوا لە هەردوو وڵات دەکات پێکەوە کار بکەن بۆ دروستکردنی ئاشتییەکی هەمیشەیی لە نیمچە دوورگەی کۆریا، بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی نوێی لە نێوان ئەمەریکا و کۆریای باکوور و هەروەها ئازادکردنی ئەو زیندانیانەی کە هێشتا لە بەندینخانەکاندا ماون لەگەڵ سەربازە

Read more...

 

رۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط" له‌ راپۆرتێكدا، كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی هێزه‌ شیعییه‌كان كۆبووه‌ته‌وه‌ و باسی سوپرایزی كردووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، له‌و كاته‌دا، كه‌ ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كان سه‌رقاڵی تاووتوێكردنی ده‌رهاویشته‌كانی سووتانی كۆگاكانی سندووقی ده‌نگدانن له‌ كه‌رتی ره‌سافه‌ی به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی ده‌ستی به‌ جموجۆڵه‌كانی خۆی كردووه‌ و سه‌ركرده‌كانی شیعه‌ی عێراقی كۆكردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی

Read more...

 

بە پێی هەواڵەكان، بە داخەوە رۆژی سێ شەممە ١٥ی جۆزەردان، خاڵۆ شامار یەكێك لە زیان لێكەوتوانی بوومەلەرزەكەی كرماشان، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

خاڵۆ شامار لە نامەیەكدا كە دوای خۆی جێی هێشتووە نووسیویەتی: تەمەنم چۆتە سەر و ناتوانم سەر لە نوێ ژیانێكیتر دروست بكەم و توانا و وزەم نییە و دوای ٦ مانگ لەم بوومەلەرزەیە هیچ كارێكمان بۆ نەكراوە.

جێی باسە، دوای ٦ مانگ لە بوومەلەرزەكەی كرماشان، زیانلێكەوتوانی

Read more...

 

بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕێژەی کاریگەریی گەمارۆوەکان لەسەر ڕێژیمی ئێران، کۆنفڕانسێک لە شاری لەندەن بەڕێوە چوو.

حەوتووی ڕابردوو بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئاستی کاریگەریی گەمارۆوەکان لەسەر ڕێژیمی ئێران، کومپانیای "ئیس ئەند پی گلوباڵ پلاتس" کۆنفڕانسێکی تایبەتی بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی فایننەشناڵ تایمز، ئەگەرچی ئەو دانیشتنە تایبەت بە ئێران بوو، بەڵام ئەو کومپانیایە لە ترسی پێشێلکردنی گەمارۆوەکان و گوشاری ئامریکا، ئیزنی بە ئێرانییەکان نەداوە بەشداریی ئەو کۆنفڕانسە بکەن.

وتەبێژی ئەو کومپانیایە لەو بارەوە رایگەیاندووە: "کومپانیاکەیان پێبەندی پاراستنی یاساکانی تایبەت بە گەمارۆوەکانە، ئەوان ئیزن بە بەشداریی ئێرانییەکان لەو کۆنفڕانسانە نادەن"، هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە ئەگەری ئەوە هەیە، کە ناوی کەسێک لە بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە لە خشتەی گەمارۆوەکانی

Read more...

 

مامۆستایەکی ئایینی کورد، خەڵکی شاری بانە، بانگهێشتی دادگای ڕۆحانییەتی شاری هەمەدان کرا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، مامۆستا محەممەد ئەدیبی، مامۆستا و پێشنوێژی مزگەوتی گوندی "کەوپێچی خوار" سەر بە شاری بانە، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان کرا.

بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە بۆ ئەو مامۆستا کوردە نێردراوە، ناوبراو دەبێ کاتژمێری ٨ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردان، خۆی بە دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە شاری هەمەدان بناسێنێت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو مامۆستا کوردە بە هۆی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتی مانگرتووانی شاری بانە، لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە هەڕەشەی لێ کراوە و دادگای تایبەتی

Read more...

 

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران سێ کاسبکاری کوردیان دەسبەسەر کرد و دەستیان بە سەر شتومەکی ئەو کاسبکارانە داگرت.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردان، سێ کاسبکاری کورد بە ناوەکانی "ئیسماعیل محەممەد پوور، سەعید کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی "گەپڵەسن و عەبدوڵڵا ڕەسووڵ نژاد خەڵکی گوندی جەڵدیان" سەر بە شاری پیرانشار لە بەرزاییەکانی "سپی ڕێز" لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پاش دەسبەسەرکردنی ئەو سێ کاسبکارە کوردە، دەستیان بە سەر ١١ سەر ئەسپ و تەواوی

Read more...

 

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ، قورسترین سزا بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت کە تاوەکو ئێستا هاوشێوەی نەبووە. لەهەمانکاتدا هیوادارە ئێران بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ.

دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە لەگەڵ شینزۆ ئابێ ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ، لە واشنتن ئەنجامیدا رایگەیاند: "ئەو سزایانەی کە ئەمریکا بە سەر ئێراندا دەیانسەپێنێت قورسترین سزا دەبن و تەنانەت لەوانەی سەر کۆریای باکووریش تووندتر دەبن".

سەرۆکی ئەمریکا هاوکات گوتی ، هیوادارە ئێران بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ و رێککەوتنێکی نوێ بێنێتە کایەوە. ترەمپ ئاماژەشی بەوە دا ئەو دژی بەستنی رێککەوتنێکی ئەتۆمی نییە ، بەڵکو دژی ئەو رێککەوتنە ئەتۆمییەیە کە ساڵی 2015 و لە سەردەمی ئیدارەی

Read more...

 

لاوێکی دیکەی کورد بەناوی ڕەحمان قوربانی خەڵکی پیرانشار لە ژێر ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکان گیانی لە دەست‌دا.
بە پێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان رۆژی ١٦ی جۆزەردانی ٩٧ی هەتاوی تەرمی ڕەحمان قربانی کە لە گرتووخانەی ناوەندێکی ئەمنیەتی لە شاری “خۆی” گیانی لە دەست دابوو ، ڕادەستی بنەمالەکەی کرا، کە چەند رۆژ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا بوو.
شیاوی باسە لە مەودای زەمانی ٢٤ کاتژمێر هاووڵاتییەکی دیکە،

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان