سێناتۆرێکی کۆماریخوازی ئامریکا، گەڵاڵەیەکی لەسەر گەمارۆی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ بارمتەگرتن، بە سێنای ئامریکا داوە.
سناتۆری کۆماریخواز " تام کاتن" گەڵاڵەی یاسای بارمتەگرتنی ڕێژیمی ئێرانـ"ـی پێشکەش بە سێنای ئامریکا کردووە، لەو گەڵاڵەیەدا، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران و بنەماڵەکانیان گەمارۆ دەخرێتە سەریان و خزمەکانیان ناتوانن بە هیچ شێوەیەک بۆ وڵاتی ئامریکا سەفەر بکەن.
سناتۆر کاتن، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر گەڵاڵەکە وتوویەتی: هەر کەسێک ئامریکاییەک بە بارمتە بگرێت، ناتوانێت بێت بۆ ئامریکا و کەڵک لە ئازادیی ئەم وڵاتە وەربگرێت و تا ئەو کاتەی کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، مافی بنەڕەتی ئامریکایییەکان