نیکی هێلی، نوێنەری ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دوو ڕۆژ پێش، سەردانی هێندی کرد و ئەمڕۆ ڕایگەیاند:" نارندرا مۆدی سەرۆک وەزیرانی وڵاتی هێند، بە گشتیی لە ستراتێژی ئێمە سەبارەت بە ئێران ئاگادارە و هەر بە هۆی بە ئاگابوونی نە پرسیاری کردووە و نە ڕەخنەشی بووە.
نیکی هێلی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وڵاتی هێند زۆر باش دەزانێ کە باروودۆخی ئێران ئێستا زۆر هەستیارە و هەر وەک ڕابردوو پەیوەندی هێند و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەهێز دەمێنێتەوە.
هێند یەکێک لە گرینگترین کڕیارەکانی نەوتی ئێرانە كە لە ساڵی 2017، 22 ملوێن تۆن نەوتیان لە ئێران كڕیوە هەر بۆیە باشترین بژاردەیە بۆ هاوپەیمانی زیاتر لەمبارەیەوە بۆ ئەمریکا.
نوێنەران و دیپلۆماتەکانی ئامریکا هەروەها لە لە درێژەی سەردانەکانیان،