بە هۆی جێگیربوونی هێزەکانی ڕووسیە لەسەر سنووری سووریە و لوبنان، هێزە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە ڕاپۆرتێکدا، لە زاری دوو بەرپرسی پلەبەرزی سووریە بڵاوی کردووەتەوە، کە پاش جێگیربوونی کاتیی ژمارەیەک لە چەکدارانی ڕووسیە لە بەشێک لە سنووری نێوان لوبنان و سووریە، هێزە میلیشیایییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، بەتایبەت حیزبوڵڵای لوبنان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
ئەم هەواڵدەرییە ئاماژەی بەوە کردووە، کە هێزەکانی ڕووسیە لە شاری قەسیر لە سنووری نێوان سووریە و لوبنان جێگیر بوون، کە هێزە میلیشیایییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە هۆی ئەوەی کە ئەوان لەو جێبەجێبوون و جێگیرکردنە ئاگادار نەبوون، ناڕازین.
ئەم شێوە پەرچەکردارە لە نێوان ڕێژیمی ئێران و ڕووسیە کە لەسەر سووریە هاودەنگ و هاوپەیمان بوون، لەم چەند ساڵەدا نەبینراوە و دەگمەنە.
ئەگەرچی ئەم هەواڵە هێشتا لە لایەن بەرپرسانی ڕووسیەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام یەک دوو حەوتووی ڕابردوو، بەرپرسانی ڕووسیە خوازیاری چوونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان