فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


چالاکێکی مەدەنیی کوردی خەڵکی شاری پاوە، لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری پاوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، "عیرفان ڕەشیدی"، چالاکی مەدەنیی کورد، پاش یەک حەوتوو لە دەسبەسەریی لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە، بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە

Read more...

 


کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 13ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2018، تۆپخانەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەچڕی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستانیان لە سنووری گوندی گوندەژۆر، سەر بە شارەدێی حاجی ئۆمەران تۆپباران کرد.

تۆپبارانەکە کوێستانەکانی (گۆمەهیشک، کانی سۆرک، خڕەبەرد و بناری چیای چیخیدەر)یان لەسنووری گوندی (گوندەژۆر) گرتەوە، کە ژمارەیەکی زۆری ره‌وه‌ند و کۆچەر بەمەبەستی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکانیان لەوێ نیشتەجێن.

په‌یامنێری كوردستان رایگه‌یاندووە، تۆپبارانەکە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر

Read more...

 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت پـێویستە کاری هاوبەشبکرێت بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ناوکی و هەرگیز نابێت ئێران ببێتە خاوەنی ئەم چەکە.

سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ خانم تێرێزا مەی سەرۆک وەزیری بەریتانیا گوتی لە ئەمڕۆدا مەترسی بڵاوبوونەوەی چەکی ناوکی گەورەترین کێشەی جیهانە.

گوتیشی لەگەڵ سەرۆک وەزیری بەریتانیا ڕێکەوتووە کە هەرگیز نابێت ئێران ببێتە خاوەن چەکی ناوکی. داواشی لێکردووە بەردەوامبێت لە فشارەکانی بۆ سەر ئێران.

باسی لەوەش کرد کە لە کارنامەکەیدایە مەسەلەی بڵاوبوونەوەی چەکی ناوکی بهێنێتەبەرباس لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمیر پ

Read more...

 


پاش شەڕی پێشمەرگەکانی کوردستان لەگەڵ چەکدارانی سپای پاسداران لە ناوچەی بۆکان و دەورووبەری کە بەهۆیەوە چەندین پاسداری سپا کوژران، سپای پاسداران لە هەوڵی میلیتاریزەکردنی زیاتری ئەم ناوچەیە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاتژمێر ١٠ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ هێزێکی زۆر بە هەموو کەرستەیەکی نیزامییەوە لە بۆکانە بەرەو ئاواییەکانی کۆکە و دەروێشان و چواردیوار و دێهاتەکانی دەورووبەر وەڕێ کەوتوون.

بەپێی ئەم هەواڵە، دوابەدوای چالاکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ئاواییەکانی کۆکە و دەورووبەر کە لە ئەنجامدا چەندین ئەندامی سپای پاسداران کوژران و بریندار بوون، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی

Read more...

 


گۆرانی لۆڕی و ئاشنا بە خەڵکی کوردستان بەناوی ” دایە دایە وەختی جەنگە” لە ڕیزی بەرهەمە هەرمان و بە بایەخەکانی ١٠٠ساڵی ڕابردوو، لە ڕێکخراوی فەرهەنگی یونسکۆ تۆمار کرا.

ئەو گۆرانییە بەسۆز و حەماسییە، کە دەگەڕێتەوە بۆ مووسیقی فۆلکلۆریکی لۆڕی، بە پێی تێکست و میلوودی باس لە ترژادیا و حەماسە خوڵقاندن دەکا و، هەر بۆیە لە ئاستی ئیران و بەتایبەتی لە کوردستان ئاوازێکی ناسراو و ئاشنایە.
ڕێکخراوی نێونەتەوەیی یونسکۆ گۆرانی “دایە دایە”ی وەکوو یەکێک لە جوانترین و بەبایەخ ترین مێلوودییە فۆلکلۆریکەکان ، لە ریزی بەرهەمە شیاوەکانی ١٠٠ساڵی رابردوو تۆمار کرد.
شیاوی باسە ناوەڕۆکی ئەو گۆرانییە باس لە خۆڕاگریی و کۆڵنەدانی خەڵکی

Read more...

 


دوو لاوی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی پووشپەڕ، دوو لاوی خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان بە ناوەکانی "زانیار مینویی"، کوڕی فاتێح و "هادی ڕاستی" کوڕی فایەق، پاش تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان لە زیندان ئازاد کران.

نەورۆزی ساڵی ٩٥، ئەم دوو لاوە "نێـ"ـییە، بە تۆمەتی "بێڕێزیکردن بە ئاڵای کۆماری ئیسلامی، لە ڕێوڕەسمی نەورۆز"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە دەسبەسەر کران.

ئەم دوو لاوە کوردە، لە لایەن دەزگای قەزاییی حکوومەتی ئێرانەوە

Read more...

 


ئەنجومەنی وەزیرانی کوێت ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (ئەلقەبەس)ی کوێتی، ئەنجومەنی وەزیرانی کوێت کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی ئامادەکاری، رێکارەکان و چۆنێتیی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئابوورییەکانی ئێران دەکات.

پێشتر محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمزی لە کەنداوی عەرەبی بەڕووی کەشتییە بازرگانی و نەوتییەکاندا کردبوو.

محەمەد عەلی جەعفەری هەروەها رایگەیاندبوو، کە ئەگەر پێویست بکا و سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا بەسەر وڵاتەکەی بە تەواوی بسەپێندرێت، ئەوا وڵاتەکەی گەرووی هورمز بەڕووی بازرگانیی نەوت لە کەنداوی عەرەبیدا دادەخات.

گەرووی هورمز کەوتووەتە کەنداوی عەرەبی لە نێوان هەردوو وڵاتی

Read more...

 


فڕۆكه‌خانه‌ی (تی فۆر)ی سه‌ربازی سووریا، مووشه‌كباران كرا و حكوومه‌تی سووریاش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیسرائیل له‌ پشته‌وه‌ی هێرشه‌كه‌یه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی سانای سووری، شه‌وی رابردوو، 8ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2018، سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئه‌و وڵاته‌، توانیویه‌تی چه‌ند مووشه‌كێك بخاته‌ خواره‌وه‌ و فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلیش بپێكن.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و راپۆرتانه‌دا، به‌رپرسانی ئیسرائیل ره‌تیانكرده‌وه‌ هیچ لێدوانێك له‌و باره‌یه‌وه‌ بده‌ن و دووپاتیش ده‌كه‌نه‌وه‌، وه‌ڵامی راپۆرتی میدیای بیانی ناده‌نه‌وه‌.

رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی تی فۆر (T4) و ده‌وروبه‌ری له‌ پارێزگای حیمس، مووشه‌كباران كراوه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌ میدیاییه‌كانیش، فڕۆكه‌خانه‌كه‌، چه‌كداری ئێرانی

Read more...

 

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، لە ڕاپۆرتێکدا چەندین کردەوەی تێرۆریستیی ڕێژیمی ئێرانی لە وڵاتانی ئورووپاییدا ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بڵاوی کردووەتەوە، باس لە چالاکییە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی ئورووپاییدا، لە ساڵانی ١٩٧٩ هەتا ٢٠١٨ی زایینی کراوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاوتووە، کە ڕێژیمی ئێران مەرگ و نەهامەتی بۆ خەڵکی جیهان هێناوە، ئەو ڕێژیمە تەنیا لە ئورووپا بە کردەوەی تێرۆریستی گیانی چەندین کەسی ئەستاندووە و دەیان کەسیش بە هۆی پووچەڵکردنەوەی بۆمبەکانی ئەو ڕێژیمه بە سڵامەت دەرچوونە.

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لەو ڕاپۆرتەدا، ناوی ئەو وڵاتانەی کە ڕێژیمی کردەوەی تێرۆریستیی سەرکەتوو و ناسەرکەوتووی تێدا ئەنجام داوە، بڵاو کردووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، لە نێو کردەوە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێراندا، ئاماژەی بە تێرۆری میکۆنۆس و ڤییەن کردووە، کە لەو تێرۆرانەی ڕێژیمی ئێران دوو ڕێبەری کورد بە ناوەکانی شەهید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی و هەروەها دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی

Read more...

 

دوو دیپلۆماتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە تاوانی ھەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی دەستبەسەرکراون و ئێراینیش ڕەتی کردووەتەوە.
ماڵپەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە بانگكردن و لێپرسینەوەی لە باڵوێزەکانی فەڕانسە ، بێلژیک و ئاڵمان، بە مەبەستی گەیاندنی نارەزایەتی بە دەستگیركردنی ئەو دیپلۆماتكارەی ئێرانە كە دەوترێ چەند رۆژ لەوەپێش لە کاتی بەرێوەچوونی رێورەسمی بەشێك لە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە فەرانسە ھەوڵی ئەنجامدانی تەقینەوەی داوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران دانی بەوەداناوە كە برێكی زۆر مادەی تەقەمەنی لەلای ئەو دوو دیپلۆماتكارە ئێرانییە دەستیان بەسەردا گیراوە، بەلام دەڵێ: ئەوە داوێکە بۆ دیپلۆماتكارەكانمان دانراون و، ئەوان لەو جۆرە كارانەوە بەدوورن.
بریارە لێكۆلینەوە و دادگایی لەو دوو دیپلۆماتكارەی ئێران بكرێ.
پێشتریش ده‌زگای‌ ئیتلاعاتی‌ هوله‌ند ڕایگه‌یاندبوو كه‌ 2 دیپڵۆماتی‌

Read more...

 


پارێزەری ڕامین حوسین‌پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم به ئێعدام و کچانی شیناوێ بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە بانگهێشت کرا.

بەپێی هەواڵەکان: حوسێن‌ ئەحمەدی‌نیاز، پارێزەری پلەی یەکی دادگوستەری بانگهێشتی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری سنە کرا.

ئەم پارێزەرە کوردە لەسەر سکاڵای ئیدارەی ئیتلاعات

Read more...

 

دوو گرووپی کۆمپانیاکانی بواری گواستنەوە و گەیاندنی فه‌ره‌نسی بە ناوەکانی (سی ئێم ئەی) و (سی جی ئێم)، بەهۆی بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران لە لایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە، کشانەوەی خۆیان لە ئێران راگەیاند.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، رۆدۆڵف سادێ، سەرۆکی جێبەجێکاری گرووپەکە، لەو بارەیەوە رایگەیاند: "ئێمە بڕیارمانداوە کۆتایی بە خزمەتگوزارییەکانمان بهێنین لە ئێران".

ئەم هەنگاوەی ئەو دوو کۆمپانیایە لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران، بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی سەر وڵاته‌كه‌ی لە لایەن ئەمەریکاوە گەیشتە ئەوروپا و

Read more...

 

بەرپرسانی ئێران داوا لە سەرۆکی ئەمریکا دەکەن واز لە توویتکردن بهێنێت، چونکە پێیانوایە ئەگەر لەسەر ئەو کارە بەردەوام بێت ئەوا نرخی نەوت زۆر بەرز دەکاتەوە.

نوێنەری ئێران لە رێکخراوی ئۆپێک لە پەیامێکدا بۆ دۆناڵد ترەمپ دەڵێت "توویتەکانت بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە لایەنی کەمەوە بە 10 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک".

هەر لە پەیامەکەدا، حوسێن کازمپوور ئەردەبیلی دەڵێت "تکایە واز بهێنە، چونکە ئەگەر وانەبێت نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە!".

رۆژی چوارشەممەی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا لە توویتێکدا رایگەیاند، دەبێت ئۆپێک بزانێت کە نرخی گاز بەرزە و ئەندامانی ئەو رێکخراوەش کارێکی کەمیان بۆ دابەزینی نرخەکەی کردووە.

ژمارەیەک شرۆڤەکاریش پێیانوایە، دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا نرخی نەوت بەرزتر بێتەوە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی دڵنیایی لە گواستنەوەی نەوت و گازی هەندێک وڵاتی دابینکەری وزە، لەوانەش ئێران و ڤەنزوێلا و لیبیا.

6/7/2018

 

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان لە سنووری قادرکەرەم، خورماتوو و قەرەتەپە بە رووداوی راگەیاند، ئاگاداری ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکانین، بەڵام هیچ هێزێکی عێراقی نەهاتووەتە ئەو شوێنانەی کە هێزی پێشمەرگەی لێیە.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سێ رۆژە پرۆسەیەکی سەربازیی هێزە عێراقییەکان لە قادرکەرەم، خورماتوو و قەرەتەپە بەڕێوەدەچێت، ئێمە ئاگاداری ئۆپەراسیۆنەکەین و هەماهەنگی ناوچەیی هەبووە لەنێوان ئێمە و هێزە عێراقییەکان، چونکە ئۆپەراسیۆنەکە بە ئاگاداریی ئەمریکا بووە".
بەگوتەی ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەیینی دوایین رۆژە و ئۆپەراسیۆنەکە کۆتاییدێت.

دەشڵێت، ئێمە هێزەکانی خۆمان خستووەتە ئامادەباشی و هیچ هێزێکی عێراقیش نەهاتووەتە ئەو شوێنانەی کە هێزی پێشمەرگەی لێیە، ئەوان تەنیا لەو شوێنە ئۆپەراسیۆن ئەنجامدەدەن کە لەژێر دەسەڵاتی هێزە عێراقییەکاندان.

رۆژی چوارشەممە (4-7-2018)ـی ھێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە لە شارەدێی قەرەھەنجیر، لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە سنوورەکانی لەیلان و قەرەهەنجیر و شوان کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا عەمید سەید ئیدریس، جێگری فەرماندەی لیوای یەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شاندێكی هێزە هاوبەشەکانی عێراق سەردانیانکردین و لەکۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی لیوا قارەمان نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەکانی لیوای یەک، هێزەکانی عێراق داوایانلێکردین رێگەیان پێبدرێت ئۆپەراسیۆنێک لە سنوورەکانی لەیلان و قەرەهەنجیر و شوان ئەنجامبدەن".

6/7/2018

 

هێزە ئیتلاعاتییەکان پێنج کەس لە بەرێوەبەرانی ڕێوڕەسمی وێژەیی "خێوندەوانـ"ـیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕ، "ئەندازیار مستەفا باقری ئاشنا" دانیشتووی شاری کەنگاوەر و ئەندامی نیزامی ئەندازیاریی شاری کرماشان، "سەید ئەردەشێر مووسەوی"، خەڵکی کرماشان کارناسی زانستی سیاسی، "مێهدی ئازادبەخت" خەڵکی شاری لوڕستان وێنەگر، "ئەندازیار بیژەن هیمەتی" خەڵکی شاری کرماشان و "شەهریار تەهماسبی"کارناسی کۆمەڵناسی، خەڵکی شاری کرماشان لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی "خوێندەوان" لە لایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرشکردنە سەر ماڵی ئەو پێنج چالاکە فەرهەنگییە، دەسبەسەری کردوون.

دەسبەسەرکرانی ئەو پێنج چالاکە فەرهەنگییە لە کاتێکدا بووە، کە

Read more...

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان