هاووڵاتییه‌كی سوریی خه‌ڵكی شاری دێره‌زوور، له‌دوای چه‌ند ساڵ له‌ژیان له‌نێو دۆزه‌خه‌كه‌ی داعشدا، چه‌ند نهێنییه‌كی تری داعش ئاشكرا ده‌كات. ئه‌و گه‌نجه كه به‌هۆكاری ئه‌منی ناوی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌له‌نزیكه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی داعش كردووه.به‌چاوی خۆی هه‌موو ڕه‌فتاره نامۆكانی ئه‌و گروپه‌ی بینیووه.
گه‌نده‌ڵی دارایی له‌ناو داعشه‌كاندا
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی دێره‌زوور ده‌ڵێت: " هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یگێڕمه‌وه بینیومن، نه‌ك بیستبێتم، شتی وام دیوه سه‌ر سپی ده‌كات".
ئه‌و هاووڵاتییه باس له‌وه ده‌كات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌نادرێت به‌وه‌ی كه‌س له‌ناوچه‌كانی داعش بچێته ده‌ره‌وه، ته‌نها نه‌خۆشێك نه‌بێت كه‌زۆر پێویستی پێی بێت، ئه‌ویش ده‌بێت خۆی و هاوڕێكانی فۆرمێك پڕ بكه‌نه‌وه له‌به‌رانبه‌ر 200 دۆلاردا.
هاووڵاتیی له‌دوای پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆرمه ده‌توانێت به‌هه‌موو بازگه‌كانی داعشدا تێپه‌ڕ ببێت. شایه‌تحاڵه‌كه ده‌ڵێت: " له‌و ڕووه‌وه گه‌نده‌ڵی زۆر ڕووده‌دات، زۆرێك له‌ئه‌ندامه‌كانی داعش له‌ڕێی دزین و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌و پوله‌وه كاری خۆیان ڕایی ده‌كه‌ن و ڕووده‌كه‌نه توركیا و تێده‌په‌ڕن. دوایه‌مین كه‌س كه‌من ئاگاداربم كه‌سێكی میسری بوو كه تانكه‌رێك نه‌وتی برد و پاره‌كه‌ی دزی و له‌توركیاوه تێپه‌ڕی".
منداڵان و فێركردن
شایه‌تحاڵه‌كه ده‌ڵێت: " باجێكی بێ به‌زه‌ییانه به‌سه‌ر هه‌موواندا سه‌پێنراوه، مه‌سیحییه‌كان وێڕانی ئه‌وه‌ی باجیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، دواتر هه‌موو دێره‌كانیان ڕووخێنران و قه‌ده‌غه‌یه سروته ئاینییه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن".
ته‌نانه‌ت منداڵانیش له‌توندوتیژی داعش بێبه‌ش نین، هه‌ر منداڵێك له12 ساڵ به‌ره‌وژوور بێت، پێویسته له‌سه‌ر ته‌قه‌و كوشتن و سه‌ربڕین ڕابهێنرێت.ئه‌وانه‌ی له‌خوله‌كانی فێركردن ده‌رده‌چن به‌شدارییان پێ ده‌كرێت له‌كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان و هێرش و كوشتاردا.
سه‌ربڕین
شایه‌تحاڵه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه‌جارێك له‌شارۆچكه‌ی مه‌یادینی سوریا، سه‌ری هاووڵاتییه‌كیان بڕی و جه‌سته‌كه‌یان له‌ناوچه‌ی "ده‌وار" هه‌ڵواسی. ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ خزمه‌كانی ڕۆشتن ته‌رمه‌كه‌یان ئه‌سپه‌رده‌كرد. به‌ڵام بۆ ڕۆژی دواتر داعشه‌كان ڕۆشتن كه‌سوكاری قوربانییه‌كه‌یان سزادا و ده‌ستیان بڕین و گۆڕه‌كه‌شیان هه‌ڵدایه‌وو ته‌رمه‌كه‌یان هاویشته سه‌ر شه‌قام.
له‌باره ژیانی ژنانه‌وه
به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك چوونه ده‌ره‌وه‌ی ژن قه‌ده‌غه‌یه، نابێت بچێته ده‌ره‌وه به‌بێ مه‌حره‌م، پێویسته جله‌كانیشی هه‌موو ڕه‌ش بن و ده‌ڵب و باڵاپۆش بێت.
ئه‌و شایه‌تحاڵه ده‌ڵێت: " كاتێك داعشه‌كان بانگه‌وازیان بۆ جیهادی نیكاح كرد، ئه‌وپه‌ڕی سزایان ده‌سه‌پاند به‌سه‌ر هه‌ركه‌سێكدا كه دوابكه‌وێت له پێشكه‌شكردنی كچه‌كه‌ی بۆ جیهادی نیكاح".
له‌و میانه‌یه‌دا نوسینگه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌و كچ و ژن و بێوه‌ژنانه‌ی كه ئاره‌زوویان له شووكردن به چه‌كدارانی داعش بێت. نوسینگه‌كه له‌نزیكی سه‌رای شاره‌كه‌دا بوو، ئه‌ركی پێشوازی كردن بوو له‌و كچ و بێوه‌ژنانه‌ی ده‌یانه‌وێت شوو به‌چه‌كداره‌كان بكه‌ن. دواتر ناونیشانیان ده‌درایه چه‌كداره‌كان، ئه‌وله‌ویه‌تیش بۆ چه‌كداره سعودی و لیبییه‌كانه.
ده‌شڵێت: " گرفتێكی سه‌ره‌كی هاووڵاتییان ئه‌و خۆفرۆشه سورییانه‌ن كه ڕێنمایی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن بۆ ماڵی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌لایه‌نگری حكوومه‌تی سوریان، چه‌كداره‌كان ده‌به‌نه سه‌ر ئه‌و ماڵانه".
ئاینێكی خه‌یاڵی
داعشه‌كان سزایه‌كی زۆریان داهێناوه‌و سه‌پاندوویانه به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا.بۆنمونه: داعشه‌كان ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی خانه‌نشینیان كۆكردۆته‌وه‌و بردوونیان بۆ خولێك له‌شوێنێكی نادیار و خوله‌كه دوو تا سێ مانگی خایاند. ته‌نانه‌ت زۆرێكیان لێ ده‌نێرنه عێراقه‌وه بۆ ته‌واوكردنی خوله‌كانیان.
هاوكات ژماره‌یه‌ك سزایان به‌سه‌ر گه‌نجاندا سه‌پاندووه، له‌وانه: سزای ڕیش تاشین، جگه‌ره‌كێشان، پیاسه‌ی شه‌وان، ده‌ركه‌وتنی ئه‌ژنۆ.
گه‌نجان ده‌برێن بۆ هه‌ڵكه‌ندنی چاڵ له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا، ئه‌گه‌ر مله‌جه‌ڕێش بكه‌ن، ده‌كوژرێن.
سزا‌و سه‌رپێچییه‌كان
شایه‌تحاڵه‌كه به‌م شێوه‌یه كۆتایی به قسه‌كانی دێنێت: " سزاكانی داعش فره‌چه‌شنن، له‌سزای داراییه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن، تاكو ده‌گاته فه‌لاقه و قامچی لێدان و كوشتن. هیچ بنه‌مایه‌ك نیه بۆ سزاكان".
جۆری هه‌ر سزایه‌ك ڕاده‌وه‌ستێته سه‌ر میزاجی پیاوانی حوسبه. كه هه‌میشه به‌شه‌قامه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن و به‌دوای سه‌رپێچیكاره‌وه‌ن.سه‌رپێچی له‌یاساكانی داعش. زۆرینه‌ی سزاكانی كوشتن و سه‌ربڕین له‌شوێنه گشتییه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
21/4/2016