له‌ئێستادا ناكۆكی نێوان هه‌ردوو مه‌رجه‌عیه‌تی قوم و نه‌جه‌ف بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات له‌عێراقدا قووڵ بووه‌ته‌وه. ئه‌وه له‌كاتێكدایه حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادیش وه‌ك ئه‌وانی پێشخۆی توشی شكست و گه‌نده‌ڵی بووه.
ڕۆژنامه‌ی"ذه گاردیان"ی به‌ریتانی، ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه، تیایدا باسی ئه‌و ململانێیه ده‌كات كه له‌نێوان سیستانی و ئایه‌توڵا خامنه‌ییدا دروست بووه، له‌باره‌ی ڕاده‌ی هه‌ژموونیانه‌وه له‌عێراقدا.
ڕۆژنامه‌كه ده‌نوسێت: " زۆربوونی كاریگه‌ری ئێران له‌عێراقدا، كه‌له‌سێ ساڵی ڕابردوودا گه‌یشتۆته ترۆپك، به‌ڕاده‌یه‌كه ده‌سته‌ڵاتدارانی حكوومه‌تی تێپه‌ڕاندووه".
هه‌روه‌ها ده‌نوسێت: " سیستانی ئێستا ده‌زانێت هه‌ژمونی ئێران گه‌یشتۆته ئاستێكی زۆر به‌رز وبێ پێشینه، ناكۆكییه‌كه ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كامیان پاشماوه‌ی ده‌سته‌ڵات ده‌به‌ن".
هه‌روه‌ها باس له‌بێ ئومێد بوونی سیستانی ده‌كات و ده‌نوسێت: " سیستانی بێ ئومێدبووه له عه‌بادی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ئه‌و ئاواتانه‌ی سیستانی بهێنێته دی كه چاوی تێ بڕی بوون.تاكو ئێستا ئه‌و توێژه سیاسییه‌ی كه مه‌رجه‌عیان ئێرانه، هه‌ژمونێكی زۆریان هه‌یه، تاكو ئێستا عه‌بادی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریه‌كه‌یه".
له‌لای خۆیه‌وه سیاسییه‌كی عێراقی به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه: " ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات، نیشانی ده‌دات كه‌بۆیه‌كه‌مجار هه‌ڕه‌شه له ده‌سته‌ڵاتی سیستانی ده‌كرێت له‌سه‌ر زه‌وی".
17/4/2016