لەگەڕەکەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی حەسەکە، شەڕێکی قورسە و لەشەوی رابردووشەوە داعش هێرشەکانی بۆسەر گەڕەکی عەزیزییە چڕترکردووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو لەناو حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، لەگەڕەکەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی شاری حەسەکە، شەڕێکی قورسە و لەشەوی رابردووشەوە داعش هێرشەکانی بۆسەر گەڕەکی عەزیزییە چڕترکردووەتەوە و چەند پێگەیەکی سوپای سووریاش دەستی بەسەردا گیراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو حەسەکە بە بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند" شەڕی نێوان هێزەکانی داعش لەلایەک و سوپای سووریا و یەپەگەش لەلایەکی دیکە ئەوکاتە قورستربووە، کە بەشێکی گەنجانی گەڕەکە عەرەبنشینەکان چوونەتە نێو داعش".
هاوکات هێزەکانی سوپای سووریا و چەکدارانی داعش لەگەڕەکی غوێران بەچەکی قورس یەکدیکەیان بۆردوومانکردووە و لەئەنجامیشدا داعش توانیوویەتی دەست بەسەر بارەگای کردە تایبەتیەکانی سوپای سووریادا بگرێت".
ئەو سەرچاوەیە لەبارەی بارودۆخی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەسەکەش بە روودای راگەیاند " داعش هەردوو گەڕەکەکانی ساڵحییە و موفتیشی لە باکووری حەسەکە هاوەنباران کردووە و چەند ماڵ و خانوێکی گەڕەکەکە زیانیان پێگەیشتووە".
30/6/2015