رۆژنامه‌ی "میلـله‌ت"ی توركی، لێدوانێكی ره‌غد، كچی سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی به‌عسی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه رایگه‌یاندووه، گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عیراق به‌نده به دۆڕانی نوری مالیكی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه هه‌وڵ ده‌دات مالیكی له‌و شوێنه له سێداره بدات كه باوكی له سێدار درا .
ره‌غد كچی سه‌رۆكی رژێمی به‌عس سه‌دام حسێن، كه به ئیمزای نوری مالیكی له 30ـی كانوونی یه‌كه‌می 2006 له سێداره‌درا، به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاند :"گه‌لی عیراق، كه باوكم به‌خێویانی كرد، ده‌نگ ده‌ده‌ن بۆ رووخانی مالیكی".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عیراق به‌نده به دۆڕانی مالیكی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیدا بۆ سه‌ر خاكی عیراق، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كات، كه هانده‌ربوون بۆ له‌سێداره‌دانی باوكی، وتیشی :" یه‌كه‌م هه‌وڵم له سێداره‌دانی مالیكی ده‌بێـت له‌و شوێنه‌ی باوكم له‌سێداره‌درا". رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌سه‌رده‌می حوكمی سه‌دام حسێن_دا، به‌هه‌زاران كه‌س به تۆمه‌تی سیاسی له‌سێداره‌دران، ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی مالیكی (حزبی ده‌عوه) به بێ دادگاییكردنیان له‌سێداره ده‌دران.
ره‌غد سه‌دام، له خانوویه‌كی سه‌ربه‌خۆدا له ناوچه‌یه‌ك له شاری عه‌ممان پایته‌خه‌تی ئوردن ده‌ژی، ئه‌وه‌ش ده‌زانرێـت، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته داوای لێكردووه كێشه‌یان بۆ دروست نه‌كات له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی و لێدوانی سیاسی نه‌دات، بۆیه له‌وباره‌یه‌وه سایتی (قوره‌یش) كه باره‌گایان له شاری له‌نده‌ن_ی پایته‌ختی بریتانیایه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه نازانرێت ئه‌و لێدوانه به چی شێوازێك له كچه‌كه‌ی سه‌دام حسێن وه‌رگیراوه، ده‌شنووسێت :" پێده‌چێت له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونییه‌وه كرابێت، چونكه ره‌غد به‌شێوه‌یه‌كی باش زمانی ئینگلیزی ده‌زانێت". له هه‌واڵه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه نه‌دراوه، كه ئایا ره‌غد به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌كات، یان ده‌نگ نادات.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: سۆران كه‌ریم
01/05/2014