نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامەی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشکرای کرد: " ئەو گرۆپە تیرۆریستیەی کە هەوڵی هه‌ڕه‌شەکردنی دا له ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان له سوریاوه دزەیان کردۆتە ناو خاکی هەرێم"
سەرۆکی حکومەت روونیشیکردەوە کە باردۆخی (سوریا) کاریگه‌رى له‌سه‌ر هەرێم و ته‌واوى عیراقدا هه‌یه".
گوتیشی "هێزە ئەمنیەکان بە کاتێکی پێوانەیی توانیویانە ئەندامانی ئەو گروپە تیرۆریستیە دەستگیر بکەن".
هەر لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەیدا نێچیرڤان بارزانى رایگەیاند "ئاسایش‌و سه‌قامگیری هه‌رێم گرنگترین کاره‌کانمانه، هه‌روه‌ها پاراستنى روحى هاوڵاتیانی هەرێم و ئه‌وانه‌ى تێدا نیشته‌جێبوون‌و سامان‌و سه‌روه‌تیان‌و ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستهاتووه له بونیاتنان، لەچوارچێوه‌ى گرنگییه‌کانمانه".
ته‌ئکیدیشی کرده‌وه ئه‌و ده‌ستکه‌وته گه‌ورانه که به متمانه‌ى هاوڵاتییان‌و پاڵپشتى ئه‌وان به‌ده‌ستهاتوون، ناکه‌نه قوربانى.
گوتیشی:"په‌نا به‌خوا به تواناى پیاوانى ئاسایش‌و به‌هه‌وڵى هاوڵاتییانى دڵسۆز له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌کان، ده‌ستى تیرۆر ناگاته هه‌رێم‌و ئه‌وانه‌ى به ئاشتى ده‌ژین".
رۆژی 29/9/2013 کاتژمێری 1:24 ده‌قه‌ی نیوه‌رۆ هێرشێکی تیرۆریستی کرایه سه‌ر باره‌گاکانی ئاسایشی هه‌ولێرو ئاسایشی گشتی. که‌تیایدا 7 کارمەندی ئاسایش شەهیدبوون و 62 ی دیکە برینداربوون.
د.ع