لێكۆڵینەوەیەك كە توێژەران ئەنجامیانداوە گەیشتووەتە پوختەی ئەوەی كە ئەو كەسانەی هاوڕێی زۆریان هەیە پێویستە لێهاتوویی مەعریفی زیاتر بەكاربێنن بۆ ئەوەی تێبگەن بەرامبەرەكانیان چۆن بیر دەكەنەوە.
بەڵام ئەمە ئەو پەیوەندییانە ناگرێتەوە كە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە دروست دەبێت.
زانایان بۆیان دەركەوت پەیوەندی لە نێوان ژمارەی هاوڕێكانی كەسێك و قەبارەی مێشكی ئەو كەسەدا هەیە بە تایبەت لەو ناوچەیەدا كە راستەوخۆ دەكەوێتە سەر چاوەكان.
توێژینەوەكە بۆ یەكەمجار ئاشكرای كردووە كە قەبارەی مۆخی مرۆڤێك پلەی لێهاتووییە كۆمەڵایەتییەكانی دیاری دەكات.
رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی لە زاری پرۆفیسۆر رۆبن دنباری سەرۆكی توێژەرەكانی گواستەوە كە توێژینەوەكە بۆی دەركەوتووە كە ئەو كەسانەی بازنەیەكی فراوانتری هاوڕێیان هەیە، توانا و لێهاتوویی مێشكیان زیاترە.
هەروەها گوتی: تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان قەبارەی مێشكی تاك و ژمارەی هاوڕێكانی یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە ئالیەتی دروستبوونی مۆخی گەورە لای كەسەكان بە بەراورد بە كەسانی تر.
پرۆفیسۆرەكە هەروەها روونی كردەوە كە پشكنینی بەشی پشت چاوی مۆخ دەریخستووە لە ماوەی نیو ملیۆن ساڵی رابردوودا گەورەبوون لەو ناوچەیەی مێشكدا رووی داوە و روونی كردەوە كە كات و تێكەڵبوون و جوگرافیا و رەگەز كاریگەرییان لەسەر ژمارەی هاوڕێیان مرۆڤێكەوە هەیە.
هەروەها رونیكردەوە كە توێژینەوەی ئەنجامدراو لەلایەن تیمەكەیەوە گەیشتووەتە بوونی پەیوەندی لە نێوان توانای تاكەكەس و خوێندنەوەی ئەوەی كەسانی تر بیری لێدەكەنەوە لەگەڵ فراوانی تۆڕی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی.
توێژینەوە لە چوارچێوەی توێژینەوەیەكی فراواندا ئەنجامدرا لەسەر 40 كەس كە زانایان وێنەی شیكارییان بۆ مێشكیان گرت لە پێناو پێوانەكردنی قەبارەی توێكڵی بەشی مۆخیان كە تایبەتە بە بیركردنەوە و بەرەوپێشچوون.
سەرچاوە: جەزیرە نێت
ئا: زانیار نوری
27/10/2013