فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

zarif u ashton

 

رۆژی یەکەمی خولی تازەی دانوستانی نێوان ئێران وڵاتانی پێنج زێدە یەک، دوێنێ سێشەممە کۆتایی پێ‌هات و لایەنەکان بە خۆشبینیەوە باس لە ئەنجامی ئەم دانوستانانە دەکەن. لە کۆتایی یەکەم رۆژی دانیشتنەکەدا نوێنەرانی ئێران و ئەمریکاش بۆ ماوەی کاتژمێرێک پێکەوە کۆبوونەوە. 

ئەمە یەکەمجارە نوێنەرانی ئێران و ئەمریکا لەبارەی کێشەی ناوکیی ئێران بەیەکەوە کۆدەبنەوە.

دیداری نوێنەرانی ئەمریکا و ئێران  لە نێوان "عەباس عێراقچی" و "وێندی شێرمەن"، جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵاتدا ئەنجام درا.

ماری هڵف، یەکێک لە وتەبێژانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەرلەم دیدارە گوتبووی حکومەتەکەی پێشوازی لە دیداری راستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەکات.

لەیەکەم رۆژی دانوستانەکانی نێوان ئێران و شەش دەستەڵاتە جیهانیەکەدا، ئێران بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ناوکیی نێوان ئێران و رۆژئاوا، پێشنیاری نوێی ئامادە کردووە و داواشی کردووە، ناوەرۆکی پێشنیارەکانی ئێران جارێ بە نهێنێ بمێنێتەوە.

دوای تەواوبوونی رۆژی یەکەمی دانوستانەکان کاترین شتۆن کە سەرۆکایەتی لایەنی شەش وڵاتەکە دەکات و هەروها وەزیری دەرەوەی ئێران خۆشبینیی خۆیان سەبارەت بەم دانووستانانە راگەیاند.

بە پێی ئەم دەنگۆیانەی درزیان کردووەتە دەروەی کۆبوونەوەکە، گوایە ئێران لە پێشنیارەکەیدا دەڵێت بە هیچ شێوەیەک ئیزن نادات پسپۆڕانی ئاژانسی نێودەڵەتی بە شێوەی لەناکاو سەردانی بنکە ناوکیەکانی بکەن و ئێران پێیوایە بۆ دەستپێکردنی بەکردەوەی کارەکانی پێوەندیدار بە کێشەی ناوکییەکەی  یەکساڵ کاتی پێویستە.

لەلایەکی دیکەوە لایەنەکانی بەرانبەری ئێران دەڵێن رەنگە لەماوەی ئەم یەکساڵەدا ئێران ببێت بە خاوەنی بۆمبی ناوکی.

لە کاتێکاد ئەمریکا لەبارەی دانووستە راستەوخۆکەی لەگەڵ ئیراندا خۆشبینە، رۆژنامەی کەیهانی ئێران، بڵاوی کردەوە ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی پێیوایە دانوستانی درێژی نێوان نوینەرانی ئێران و ئەمریکا کارێکی نابەچێ بووە، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئیران ئەم هەواڵەی رۆژنامەی کەیهانی بەدرۆ خستووەتەوە.

لایەنەکانی سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێن: ئەگەر ئێران ماوەی  ساڵێک بۆ جێبەجێ کردنی بابەتە پەسەندکراوەکانی ئەم کۆبوونەوەی بخوازێت، ئەوانیش لە ماوەی ئەم یەکساڵەدا گەرمارۆکانی سەر ئێران تونتدر دەکەن.

ئەمڕۆ، چوارشەممە،  رۆژی دوهەم و کۆتایی دانووستانەکانی نێوان ئیران گروپی وڵاتانی پینج زێدە یەکە و دەرەنگانی رۆژی چوارشەممە ئاکامی ئەم کۆبوونەوانە دەردەکەوێت.

ئاژانسەکان/ م. ش

16/10/2013

shalal kado k.suri

سەرکردەیەکی ئەنجوومەنی نیشتمانی سوریا رایدەگەیەنێت، ئێستا شاندێکی ئەنجوومەنەکەیان لە تورکیا لە گوتوێژدایە لەگەڵ هەریەک لە ئەمریکا و تورکیا، سەبارەت بە کۆنگرەی ئاشتی لایەنەکانی سووریا ناسراو بە جنێف 2 و  شاندەکە گوتوێژەکانی سەبارەت بە بەشداری کوردە لەو کۆنگرەیەدا.

شەلال کەدۆ، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی چەپی دیموکراتی سوریا، رایگەیاند :"شاندی کوردی سەرقاڵی خستنەڕووی پڕۆژی پێکهێنانی دەوڵەتێکی فیدڕالین لە سووریا بۆ کۆنگرەی ئاشتی جنێف 2، وەک پێداویستییەکی گرنگی چارەسەری قەیرانی سووریا، چونکە دەستووری نوێی سووریا دەبێت بڕیار لە مافە نەتەوەییەکانی کورد بدات".

ماوەی رابردوو پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا pyd، کە باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان pkk یە، داوای لێکحاڵیبوونێکی لە نێوان هێز و لایەنەکانی سووریا کردبوو بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی خۆ بەڕێوەبردنی هاوبەشی لایەنەکان و دامەزراندنی دامەزراوەیەکی یاسا دانان تاوەكو ئەو کاتەی رژێمی ئەسەد دەڕووخێت.

لەو چوارچێوەیە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK لە راگەنراوێكدا هەڵوێستی فەرمی خۆی لەبارەی پاکێجی دیموکراتی سەرۆک وەزیرانی تورکیا خستەڕوو و جەختی لەوە کردەوە بەبێ جێبەجێکردنی سێ مەرجەکانیان پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەرکەوتوو نابێت، هەروەها راشگەیاند "قۆناخی داهاتوو، قۆناخی کۆتایی هاتنی ئاگربەستە".

لە راگەیاندراوەکەی Pkk کە بارەگا سەرەکییەکەی لە قەندیلە، هاتووە "دەستپێشخەری ئاپۆ بۆ ئاشتی لایەنی هەرە گرنگی داننانە بە ناسنامەی کورد و خوێندن و مافە کلتووریەکانی و خۆ بەڕێوەبردن، هەرەوها دەرچوونی یاسای تایبەت بە جێبجێکردنیان، بەبێ ئەمانەس پرۆسەی ئاشتی بەردەوامی نابێت و بە خەڵەتاندن و کات بە فیڕۆدانی دەزانین".

Pkk راشیگەیاندووە ، لە ئێستا بەدواوە چاوەڕوانی هەنگاوەکانی پارتەکەی ئەردۆغان دەکەن، هەروەها رەخنەشی لە سیاسەتەکانی تورکیا گرتووە لەبەرامبەر کوردانی رۆژئاواو بە دوژمنکارانە وەسفی کردووە، چونکە وا بڕوای وایە ئەگەر کوردانی رۆژئاوای کوردستان بە مافەکانیان بگەن کاریگەری لەسەر باری ناوخۆی تورکیا دەبێت.

15/10/2013

logo hkumati harem

 

سەرۆكایەتی ئەنجو‌ومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مسوڵمانان كرد.   لە پەیامەكەدا هاتووە "بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەناوی سەرۆكایەتی ئەنجو‌ومەنی وەزیران گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم مسوڵمانانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بە گشتی دەكەین". ئەنجوومەنی وەزیران هیوا دەخوازێت جەژنی قوربان ببێتە مایەی خێروخۆشی و بەختەوەری بۆ هەموو لایەك و هەرێمی كوردستانیش لە پێشكەوتن و ئارامی و خۆشگوزەرانی بەردەوام بێت. ئاماژە بەوەش كراوە "ئەگەرچی بەم دواییە دوژمنانی ئەزموونەكەمان ویستیان رەوڕەوەی دیموكراسی و پێشكەوتن و ئاسوودەیی ها‌ووڵاتیان بووەستێنن، بەڵام پارێزەرانی ئەم ئەزموونە باوەشیان بە مەرگدا كرد و نەیانهێشت پیلانی دوژمنانی گەلەكەمان سەربكەوێت".  لە پەیامی پیرۆزباییەكەی ئەنجوومەنی وەزیراندا جەختكراوەتەوە، كە "هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە هەموو كات زیاتر پێویستی بە یەكڕیزی و برایەتی و تەبایی و پێكەوە ژیان و لێبوردەیی هەیە بۆ بونیاتنانی كۆمەڵگایەكی پێشكەوتووی سەقامگیر‌و هیوادارین جەژن ببێتە فاكتەرێك بۆ گەیشتن بەم ئامانجە پیرۆزە". ئەنجوومەنی وەزیران پیرۆزبایی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان‌و پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس و تەواوی كارمەندانی ناوخۆو تەندروستی دەكات.

15/10/2013

barzani m1

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز , لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی خەڵکی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و ھەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان و سەرجەم موسڵمانانی عێراق و جیھان کرد . 

ئەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانه‌

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و ھەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان و سەرجەم موسڵمانانی عێراق و جیھان دەکەم، بە تایبەتی حاجیانی کوردستان کە ئێستا لە پەنای ماڵی یەزدان و مەزاری پیرۆزی پێغەمبەری مەزنمان حەزرەتی موحەمەد(دروودی خوای لەسەر بێ) ڕێوڕەسمی حەج بەجێ دەگەیەنن.

ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ ھەموو لایەک و ئارامی و ئاشتی و بەختەوەرییش باڵ بە سەر عێراقی فیدراڵدا بکێشێت و کوردستانیش لە پێشکەوتن و ئاوەدانی و ئارامی بەردەوام بێت و ھەموولایەک بە گیانی برایەتی و یەکریزی و پێکەوەژیان خزمەتی گەل و وڵات بکەن.

مسعود بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٩ ژوالحجە/١٤٣٤ ی کۆچی
١٤ـی تشرینی یەکەم/ ٢٠١٣ زایینی

robin farman bbz

 

كوردێكی دانیشتووی شاری بیلیفێڵدی ئەڵمانیا حیزبێكی دادەمەزرێنێ بەناوی بزووتنەوەی گەل بۆ هۆشیاری و پاراستنی كۆمەڵگا (BBZ). لە بەیاننامەی راگەیاندنی حیزبەكەدا هاتووە كە ئامادەكاری دەكەن بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنە نێوخۆییەكانی ویلایەتی نۆردراین- ڤێستفالن. هەریەك لە رۆسە ماری لانگە وەكو جێگری سەرۆكی (BZZ) و ئاسیا تاستانیش وەكو بەرپرسی كاروباری كۆچ و ئینتیگراسیۆن دەستنیشانكران. لەبارەی ئەندامانی دیكەی دەستەی بەڕێوەبردن كە بڕیاربوو لەچوارچێوەی پەیڕەوی بزووتنەوەكەدا دەستنیشان كرابان، ئەوان دەڵێن بۆیە كەسیان بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان نەكردووە بۆ ئەوەی دەرفەت بە كەسانی سەربەخۆی شاری بیلیفێڵد بدرێت پێگەیان لەو بزووتنەوەیەدا هەبێت. لەبارەی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنە هەرێمایەتییەكان لەمانگی نیسانی 2014دا، باسی ئەوە دەكرێت كە (BZZ) تاوەكو سەرەتای ساڵ بەرنامەی هەڵبژاردن ئامادە دەكات و پێشكەشی هاونیشتمانیانی دەكات. رۆبین فەرمان، سەرۆكی (BZZ) كە پێشتر وەكو نووسەر بەناوی فوئاد سیپان (ئاكپینار) دەناسرا، لە بەیاننامەكەدا رایگەیاند كە زەمینەیەكی تەندروست لە ئەڵمانیادا نییە بۆ پارتە سیاسییەكان "پارتەكان بە درۆ و ساختەكاریش بێت هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوتن بەدەستبێنن". فەرمان ئاماژەی بەوەدا كە لە ماوەی رابردوودا لەكاتی دامەزراندنی پارتی نوێی وەكو (Die Piraten) و پارتی ئەڵتەرناتیڤی ئەڵمانیا (AfD)دا، دڵی خۆشبووە "بەڵام كاتێك بە وردی سەیری ئەم پارتانەش دەكەین، دەبینین كە هیچ جیاوازییەكیان لەگەڵ پارتەكانی دیكە نییە." رۆبین فەرمان، سەرۆكی (BZZ) رەخنە لە پارتەكانی ئەڵمانیا دەگرێت و بە "درۆزن و ساختەكار" ناویان دەبات و دەڵێت "هەموو پارت و نوێنەرەكانیان خۆیان بە دیموكرات ناودەبەن، بەڵام دیموكراتی و راستی دوو شتی پێكەوە بەستراون. خەڵك حەزدەكات سیاسییەكان راستگۆبن و واز لە دووڕوویی بێنن. بەداخەوە زۆر لەو دووڕووانە لە شاری بیلیفێڵدیش هەن." زۆر كورد لە نێو پارتەكانی ئەڵمانیادا هەن، بەڵام ئەوانەی دیارن بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن. لە هەڵبژاردنە گشتییەكانی ئەڵمانیا كە لە 22/9/2013 بەڕێوەچوو، 10 كورد خۆیان كاندید كرد، بەڵام هیچیان دەرنەچوون. سەرۆكی بزووتنەوەی گەل بۆ هۆشیاری و پاراستنی كۆمەڵگا دەڵێ سیاسەتكاران سوود لە بێدەنگیی خەڵك وەردەگرن كە لە ئەڵمانیا هەیە و وابەستەی مێژووی ئەم وڵاتەیە. بەڵام لەتوانایدایە ئەم دۆخە بگۆڕێ، ئەویش لەڕێی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمەكان. فەرمان بە (رووداو)ی گوت "لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمایەتی 2014دا بۆ پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین ڤێستفالن بەشداری دەكەین، هەروەها هەوڵدەدەین لە هەرێمەكانی دیكەش بەشداری بكەین". ئەندامی زۆر پارت بووە رۆبین فەرمان كە وەكو وەرگێر كاردەكات، سەرەتا ئەندامی پارتی سۆسیال دیموكرات (SPD) بوو. دواتر پەیوەندی بە پارتی چەپ (Die Linke) ەوە كرد. دوای ئەویش ببووە ئەندامی (Die Piraten)، بەڵام لەبەر ئەوەی كە گوایە باسی جوولەكەی كردووە، داوایان لێكردووە ریزەكانی ئەو پارتە جێبهێڵێت. ئەویش سەرباری رەتكردنەوەی ئەو تۆمەتە، بەڵام دواجار دەست لەكاركێشانەوەی پێشكەش كرد. فەرمان دوای ئەوە دەچێتە نێو ریزەكانی پارتی ئەڵتەرناتیڤی ئەڵمانیا (AfD) كە ماوەیەكی كورت بوو دامەزرابوو. بەڵام بە بیانووی "دروستكردنی قەرەبالغ"ی لەلایەن ئەو پارتەوە، داوای لێكرابوو دەست لەكاربكێشێتەوە، ئەویش دەستی لەكاركێشایەوە و ئێستاش خۆی بڕیاربەدەستی یەكەمی BZZە. چاوەڕێ دەكرێت (BZZ) وەكو یەكەم هەنگاو گرنگی بە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی نێوخۆیی بدات، تاوەكو ئێستا زۆر جار رێكخراو و پارتی هاوشێوە لە ئەڵمانیا دامەزراون.

14/10/2013

gashtiyar

 

لە چوارچێوەی خۆ ئامادەکردن بۆ بەستنی کۆنفرانسی کۆمپانیاکانی گەشتیاری لە ھەرێمی کوردستان بە بەشداری دەیان کۆمپانیانی جیھانی لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان کە بڕیارە لەمانگی داھاتوو بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتیاری ببەسترێت. 

ووتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان"نادر ڕۆستی"لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:"لە چوارچێوەی کۆنفرانسەکەدا ھەوڵدەدەین پێشانگایەکی پیشە دەستیەکان و سۆڤینەر لە ھەمان شوێن بکرێتەوە کە نمایشی کەلوپەلی رەسەنی کوردەواری و ئەو پیشانە بکات کە ئێستا بەردەوامیان لە کوردستان ھەیە".
ڕۆستی گووتیشی:"بەشێکی دیکەی کۆنفڕانسەکە بریتی دەبێت نمایشکردنی ئەو کەلوپەلە کوردەواریانەی کە بەشێوەی بچوکراوە و سەرنجراکیش دروست دەکرێن.".
ڕاشیگەیاند:"لیژنەیەکی تایەبەت پێکھاتووە و کار لەسەر ئامادەیەکان دەکات، یەکەم کۆبوونەوەش لە ١٠/١٠ لە دەستەی گەشت وگوزار بەرێوەچوو. کە بەسەرپەرشتی دەستەی گەشت وگوزار و جێبەجێکردنی کۆمپانیای پیرۆ گروپ و بەشداری ژمارەیەک خاوەن پیشە و دامەزراوەی تری ھەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت".

زیرەک عەبدولڕەحمان/ ی.ا

14/10/2013

habi seretan

 

شێرپەنجە ئەو نەخۆشیە کوشندەیەیە کە تا ئێستا نەتوانراوە چارەسەری تەواوەتی بۆ بکریَت و چەندین ساڵە بووەتە هۆی کوشتنی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی بوون.

ئەوەی ئاشکرایە چەندین جار هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەم نەخۆشیە دراوەو و لە ئەنجامدا توانیویانە بە چارەسەری لاوەکی کەمی بکەنەوە، کە ئەویش یان بە لابردنی بەشەکەیە یان بە لێدانی دەرزی کیمیاوی کە ئەمانە توانیویانە چارەسەری بکەن، بەڵام ئەمانە هەمووی تەنها چارەسەری لاوەکین و تا ئێستا نەتوانراوە ئەم نەخۆشێە بنبڕبکرێت.

پرۆفیسۆرێکی تورکی بە ناوی سلێمان، کە سەرۆکی بەشی دەرمانسازیە لە زانکۆی رەجەب تەیب ئۆردوگان- دا پاش ئەوەی ماوەی چەند ساڵێکە کاردەکات بۆ ئەو بوارە توانی چارەسەرێکی تەواوەتی بۆ ئەم نەخۆشیە بدۆزیَتەوە.

ئەمەش پاش ئەوەبوو کە توێژینەوەیەکی ئەنجامدا لەسەر چەند ئاژەڵیک و توانی بەتەواوەتی خانە شێرپەنجەیەکان لە ناو ببات و بنبڕیان بکات.

پرۆفیسۆر "سلێمان" ئاماژەی بەوەدا: لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەیە کە ئەم توێژینەوەیە لەسەر مرۆڤ ئەنجام بدات تاکو بتوانیت سەرکەوتنێكی تەواوەتی بە دەست بهێنێت و نەخۆشەکان لەم مەرگ رزگار بکات.

بەمەش وڵاتی تورکیا ناوبانگێکی زۆر دەردەکات و لە زۆربەی جیهاندا باسدەکرێت.

وەرگێرانی: راز سیروان
سەرچاوە: fosta.com

14/10/2013

chwar hizb yak degrn k. s

 

ئەمڕۆ لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ھاوبەشی چوار حزبی ناو یەکێتیی سیاسیی کورد لە سووریا کرد لەو کۆبوونەوەیە سەرۆکی ھەرێم رایگەیاند سیاسەتی ھەرێمی کوردستان لەبەرانبەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەوەیە کە لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوا لەیەک نزیکببنەوە و وتارێکی ھاوبەشی نەتەوەییان ھەبێت و ناوماڵی کورد لەوبەشەی کوردستاندا ڕێکبخرێت. 

لە دیدارێکدا شاندی میوان کە پێکھاتبوون لە سکرتێر و نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کورد لە سووریا (ئەلپارتی) و ھەر دوو پارتی ئازادیی کورد لە سووریا و حزبی یەکێتیی کوردستان، سەرۆک بارزانیان لە بڕیاری پێکھێنانی کیانێکی نوێی سیاسیی ئاگادار کردەوە کە لەو چوار حزبەی ڕۆژئاوای کوردستان پێکدەھێنرێت.

 ناوی ئەو پارتە سیاسییە یەکگرتوو و ھاوبەشە (پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا) دەبێت و ئامانجی سەرەکیی ئەم بڕیارە لەیەکنزیکردنەوەی زیاتری لایەنە کوردییەکانی سووریا دەبێت.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ئەوەیان بە سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند کە یەکگرتنی چوار حزبەکە و پێکھێنانی ئەم حزبە نوێیە ھاوبەشە دەبێتە ھۆی بەھێزتر بوونی ئەنجومەنی نیشتیمانیی کوردی و ھۆکارێکیش دەبێت بۆ ئەوەی دۆزی ڕەوای کورد لە سووریا بەرەو پێشەوە بچێت.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی پێشوازیی لەم ھەنگاوە کرد و ھیوای خواست کە ئەم یەکگرتنە ببێتە ھۆی بەھێزتربوونی پێگەی کورد لە ڕۆژئاوا و ڕایگەیاند سیاسەتی ھەرێمی کوردستان لەبەرانبەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەوەیە کە لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوا لەیەک نزیکببنەوە و وتارێکی ھاوبەشی نەتەوەییان ھەبێت و ناوماڵی کورد لەوبەشەی کوردستاندا ڕێکبخرێت.

 ھەروەھا سەرۆک بارزانی ھێمای بەوەدا کە ئەوەی لە دواڕۆژی سووریا بۆ ئێمە جێگەی بایەخە ئەوەیە کە سووریای داھاتوو سوورییایەکی دیموکراتی و فرەلایەن بێت و مافی گەلی کورد و ھەموو پێکھاتەکان گەرەنتی ببێت.

pna

13/10/2013

 

naushirwan goran12

“سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی مانگی رابردووی هەرێمی كوردستان بە واتای نزیكبوونەوەی زیاتری نێوان ئەنقەرە و هەولێر دێت”. ناوەندی لێكۆڵینەوەی نێونەتەوەیی بۆ ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنقەرە لە نوێترین راپۆرتیدا بەم شێوەیە باس لە هەڵبژاردنەكانی كوردستان دەكات.  راپۆرتە 18 لاپەڕەییەكەی ئەو ناوەندە دەڵێت هەڵبژاردنەكانی 21ی ئەیلولی رابردوو تا رادەیەك هەڵبژاردنێكی شەفاف و رێكخراو بوو. راپۆرتەكە باس لەوەش دەكات كە ئەمە دڵنیاییەكە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی سنوورەكانی توركیا لە باشوور.  پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین ژمارەی دەنگەكانی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنەكاندا و یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش كە هاوپەیمانی پارتییە لە حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، نەیتوانی ئەنجامێكی باش بەدەستبهێنێ و پێگەی خۆی وەك دووەمین پارتی بەهێزی ناوچەكە لەدەستدا و بزووتنەوەی گۆڕان جێگەی گرتەوە. ناوەندی لێكۆڵینەوەی نێونەتەوەیی بۆ ئاشتیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنقەرە، بەشێوەیەك باس لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان دەكات كە باڵادەستیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە حكومەتی داهاتوودا هێزێكی زیاتر بە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان دەبەخشێت، لەبەرئەوەی لەناوچەكەدا پارتی ئارەزووی پەیوەندییەكی قووڵتر لەگەڵ توركیا دەكات. راپۆرتەكە كە بە هاوبەشی لەلایەن د.فەیسەڵ ئەیهان لە توركیا و هاوبەشەكەی لە كوردستان د.عەزیز بارزانی نووسراوە، دەڵێت “لە ئەنجامی هاوكارییە ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسیەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا، ئێستا سەقامگیریی سیاسی لە كوردستان بووەتە هێزێكی سەرەكی بۆ پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان”. بەپشتبەستن بەسەرچاوە حكومییەكانی توركیا، راپۆرتەكە باس لەوە دەكات كە هەندێك لە ناوەندە میدیاییەكان ئاشكرایان كردووە بزوتنەوەی گۆڕان دەیەوێ هاوكاریی پارتی بكات بۆ پێكهێنانی حكومەت. بەگوێرەی راپۆرتەكە لەبەرئەوەی گۆڕان پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ ئێران هەیە، ئەگەر ببێتە هاوبەشێك لە حكومەتی داهاتوودا، ئەوا هەمان ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ توركیادا چاوەڕێ دەكرێت لەگەڵ ئێرانیشدا بەهێز دەبێت، هەروەها حكومەتی تارانیش دەیەوێت هاوكاری گۆڕان بكات، وەكو هاوبەشێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان. هەر بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەو بەها دیموكراسیانەی كە هەیەتی بووەتە جێی بایەخی ئابووری و سیاسیی توركیا. هەروەها لەگەڵ سەركەوتنی پارتی، توركیا جارێكی دیكە لەوە دڵنیابووەتەوە كە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پۆستەكەی خۆیدا دەمێنێتەوە. راپۆرتەكە دەڵێت مەسعود بارزانی یارمەتی جوڵانەوە دیموكراسییەكانی داوە بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەی كورد لە توركیا، هەردوولاش لەسەر هەندێ خاڵی بنچینەیی هاوڕان لەبارەی مامەڵەكردن و چارەسەری قەیرانی سووریا. لەوەش زیاتر بارزانی پشتیوانی لە وەبەرهێنانی توركیا دەكات لە هەرێمێكی دەوڵەمەند بە نەوتی وەك كوردستاندا و هۆكارێكی باشیش بوو بۆ دەستپێكردنی هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی توركیاوە. بەپێی راپۆرتەكە، سەركەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنەكاندا سوودێكی بۆ پێگەی هەولێر هەیە لە بەرامبەر حكومەتی مەركەزیی بەغدا، بەتایبەت لە هەندێك كاروباری وەك گرێبەستەكانی نەوت لە كەركووك. هەولێر و بەغدا هەمیشە لە ناكۆكیدان لە بارەی سەرچاوەكانی وزە لە هەرێمی كوردستاندا، بەغدا دەڵێت تەنیا ئەو مافی ئەوەی هەیە گرێبەست ئیمزا بكات، بەڵام هەولێر حكومەتی مەركەزی فەرامۆش كردووە و ئێستا زۆر لە كاری دۆزینەوەی سەرچاوەكان و هەناردەكردنیش دەكات 

سێلین كاگلایان

رووداو - ئەنقەرە

13/10/2013

 

nichirvann12345

 

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، ڕایگەیاند، یەکێتی حزبێکی خاوەن جەماوەرە لە کورستان و بە ژمارەی کورسی، قەبارەی ئەو حزبە دیاری ناکرێت. گوتیشی، لەپاش پەسەندکردنی ئەنجامەکان گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ لایەنە براوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت ساز دەدرێن. ڕاشیگەیاند، "ئەگەر بڕیار بێت من بۆ پێکهێنانی کابینەی 8 ڕابسپێردرێم، ئەوا رازی نیم هیچ کاندیدێک بۆ وەرگرتنی وەزارەتێک بسەپێنرێت." 

نێچیرڤان بارزانی گوتی، هەڵبژاردنی ئەم دواییەی پەرلەمانی کوردستان  هەڵبژاردنێکی بێگەرد و سەرکەوتوو بووە، "دیاریترین بەشی پرۆسەکەیش ئەوەیە ئێمە توانیومانە رۆشنبیری هەڵبژاردن لە نێو خەڵکی کوردستان بەرجەستە بکەین."

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگڵ رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان رایگەیاند: "ئێمە پێشبینی 40 کورسیمان لە هەڵبژاردنەکە کرد، بەڵام وەکو خۆتان بینیتان من کە یەکەم دەنگدەربووم و سەرۆک وەزیرانم بە هۆی کێشەی مۆری ئەلیکترۆنی  9 خولەک دەنگدانەکەم دواکەوت و پرۆسەکە بەراستەوخۆ دەگوازرایەوە بۆ خەڵک ئەمەش تێڕوانینێکی نەگەتیڤی لەلای دەنگدەر دروستکرد، و وای لە بەشێکی گەورەیان کرد کە بۆ دەنگدان نەچن.

سەبارەت بە پرسیارێکی رۆژنامەکە ئایا یەکێتی بەشداری لە حکومەتی داهاتوو دەکات؟
سەرۆکی حکومەتی هەرێم  گوتی: "هیوادارین بەشداری بکەن، یەکێتی حزبێکی خاوەن جەماوەرە لە کورستان و بە ژمارەی کورسی، قەبارەی ئەو حزبە دیاری ناکرێت، ئیمە پێکەوە بەشداریمان لە دانانی دەستوری عێراقی کردووە و پێکەوە کارمان کردووە لەپێناوی بنیاتنانی هەرێم و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ گەلەکەمان وبەدیهێنانی ئاسایش و ئارامی،پێویستە سەرکردە و جەماوەری یەکێتی بە گرنگیەوە برواننە ئەو دەستکەوتانەی کە بەدیهاتوون".

هەرلەمیانەی چاوپێکەوتنەکەدا و لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئایا دەستکراوە بە گفتوگۆکردن بۆ پێکهێنانی حکومەت داهاتووی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە تائێستا بەفەرمی باس لە بابەتی بەشداریکردنی حزبەکان و پێکهێنانی حکومەت نەکراوە چونکە ئەنجامەکان ئەنجامی کۆتایی نین، ئێستا بەشێک لە حزبەکان تانەیان لە ئەو ئەنجامانە داوە کە کۆمسیۆن رایگەیاندبوو و قۆناغ هەن پێویستە تەواو بکرێن، لەپاش پەسەندکردنی ئەنجامەکان دەست بە پێکهێنانی حکومەت دەکەین.

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکە سەرۆکی حکومەت دەربارەی راسپاردنی بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو رایگەیاند: "ناتوانم ئەوە بە فەرمی دووپات بکەمەوە بەڵام هەر کەسێک راسپێردرێت، حکومەت پێکدەهێنێت دوای یەک مانگ لە راسپاردنی  بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە".

دەربارەی ئەوەی ئایا هەندی جار هەست دەکەن کە کاندیدێکی دیاریکراو بۆ وەرگرتنی وەزارەتێک  سەپێنراوە لەلایەنێکی دیاریکراوە و بەسەرتان.

نێچیرڤان بارزانی گوتی: "من رازی نیم هیچ کاندیدێکم بەسەردا بسەپێنرێت، پێیان دەڵێم 3 ناوم بۆ بەرز  بکەنەوە و پاشان لێهاتووترینیان هەڵدەبژێرم، بەلامەوە گرنگ نیە وەزیرەکە سەر بە چ حزبێک بێت چونکە وەکو وەزیری نێو حکومەت هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکەم.

بەپێی سیستمی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان سەرۆکی هەرێم دوای پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان حزبی سەرکەوتوو لە هەڵژاردن رادەسپێرێت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەماوەی 30 رۆژدا.  

د.ع

13/10/2013

 

 

دکتۆر قوتبەدین سادقی ناوبژیوانی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، لە وۆرکشۆپێکی فێرکاریی شانۆدا رایگەیاند: ئەرکی سەرشانی هونەرمەندە شانۆ بباتە نێو خەڵکەوە. 

  

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقام لە مەریوان، سادقی، وۆرکشۆپی فێرکاریی دەرهێنەری شانۆی سەرشەقام بۆ هونەرمەندان و گرووپەکانی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە ساز کرد.

سادقی گوتی: کاری هونەرمەندان دوو لایەنی هەیە، هونەرمەندان لەگەڵ ئەوەدا کە رۆحییەتێکی رەخنەگرانەیان هەیە، کێشە و گرفتەکانی خەڵک دەردەبڕن و لایەنی کۆمەڵایەتیی بەرهەمەکەش دەپارێزن، هونەرمەندانی بواری شانۆی سەرشەقام دەبێت بچن بۆ لای خەڵک و ئەوان بەو هونەر ئاشنا بکەن. لە شانۆی سەرشەقامدا ئەگەر بابەتەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵک نەیەتە ئاراوە، ئەو چین و توێژە سەرنجێکی وای پێنادەن هەر بۆیە رۆڵی خەڵک لە شانۆی سەرشەقامدا لە هەر شتێکی دیکە گرینگترە.

سادقی لە سەرەتای قسەکانیدا باسی جیاوازیی بوارەکانی جۆراوجۆری شانۆی سەرشەقام کرد و گوتی: سێ جۆر و شێواز لە شانۆگەرییەکانی دەرەوەی هۆڵ دەتوانین بێنینە ئەژمار کە بریتین لە وردە شانۆکانی ئایینی و دابونەریت، شانۆگەریی شوێن و شانۆگەریی بانگەشەیی ـ هەست بزوێن کە نابێت ئەم بوارانە پێکەوە تێکەڵ بکرێت.

گوتیشی: گرینگترین بنەما لە کاری دەرهێنانی شانۆی سەرشەقامدا، ناسین و پێناسەکردنی دروستی هەر کامە لەو بوارانەیە. ئەوەی کە لە ئێران بە شانۆی سەرشەقام ناو دەبرێت، وەرگێڕدراوێکی هەڵەیە لە شانۆی بانگەشەیی ـ هەست بزوێن کە شانۆیەکە خیتابی واتە رووەوە بینەر، خێرا و شۆک لێدەر کە ئەکتەر و دەورگێڕەکانی زیاتر لەەوەی کە بە دوای لایەنەکانی جوانی ناسانەوە بن، ئاژاوەچین.

ئەوەشی خستە روو: گرینگترین پێناسە بۆ شانۆی سەرشەقام ئەوەیە کە ئەو هونەرە ببەیە نێو خەڵکەوە و کاریگەریی لەسەر خەڵک دابنێی. خەڵکی ئێمە بۆ هونەر پارە خەرج ناکەن. بە داخەوە هێشتا بەشێک لە ژیانی خەڵکی ئێمە فەرهەنگیی نییە. بەپێی لێکۆڵینەوەکان بەشی بوودجەی لایەنە جۆراوجۆرەکانی فەرهەنگ لە قرتاڵەی خەرجی رۆژانەی بنەماڵەی ئێرانییدا ٢.٣ لە سەد بەراورد کراوە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشی بوودجەی دوخانیات و جگەرە لەم قرتاڵەیەدا رێژەی ٧.٣ لە سەدی بۆ خۆی تەرخان کردووە و لە رێژەی خەرج کردن بۆ هەموو هونەرەکان زیاترە.

سادقی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی: ئەم بابەتە نیشان دەدات کە بۆ بنەماڵەی ئێرانی جگەرە حەوت ئەوەندە گرینگترە لە حەوت لقی هونەر و بەرهەم گەلی فەرهەنگی و هونەری پێگەیەکی بەرزی لە بنەماڵەی ئێرانیدا نییە. لە بارودۆخیکی ئاوادا ئەوە هونەر و بە تایبەت شانۆیە کە دەبێت بەرەو لای خەڵک بڕوات. 

روونیشی کردەوە: ئەرکی سەر شانی ئێمە لە سەردەمی مودێرنیتەدا رەخنەیە و تێڕوانینی دووپاتە بۆ بنەماکان و بنچینە کۆمەڵایەتییەکان و دەستکەوتەکانی رابردوو لەم قۆناغەی ئێستادا زۆر پێویستە. هونەری شانۆ یەکێکە لە دیاردەکانی مودێرنیتە و یەکێک لە کۆڵەکانی مودێرنیتە رەخنەیە و یەکێک لە رێگاکانی رەخنە هونەری شانۆیە. بەو جۆرە نییە کە تاوەکوو رووناکی و هۆڵ نەبێت شانۆگەریش نابێت. لە ئەورووپاش تا چەندین سەدە شانۆ بە شێوازی گەشت و گەڕان لەسەر داشقە و عارەبانە یان لە چوارچێوەی شانۆگەری کاتییدا پێشکەش دەکرا.

ناوبژیوانی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان گوتی: هونەری شانۆ یەکێکە لە رێگاکانی رەخنەگرتن و کۆمەڵانی خەڵک هێشتا لە ژیانی رەسەندان و نەچوونەتە نێو مودێرنیتەوە. شانۆ لە بواری مودێرنیتە دایە و رێگای ئاشنابوونی خەڵک لەگەڵ ژیانی مودێرن و بابەتی مودێرنیتە، پەرەپێدانی هونەری شانۆیە. کۆمەڵانی خەڵک بە هۆی خەریک بوون لەگەڵ کێشە و گیر و گرفتەکانی ژیان، بەرەو لای شانۆ نایەن. کە وایە ئەگەر خەڵک بەرەو شانۆ نایەن، ئێمە دەبێت شانۆ بەرینە نێو ئەوانەوە و ئەمە گرینگترین ئەرکی شانۆی سەرشەقامە کە لەم پێناوەدا هەنگاو بنێت.

دکتۆر سادقی تەئکیدی کردەوە: یەکێک لە زمانە هاوبەشەکان بۆ تێگەیشتن و لە یەکتر حاڵیبوون شانۆیە. شانۆ دەبێت ئەوەندە بەهێز بێت کە چێژی بینینی بە بینەر بگات و ببێتە هۆی پێوە خەریک بوون و بیرکردنەوەی ئەو.

هەروەها گوتی: لە سەردەمی تێپەڕین لە ژیانی رەسەن بەرەو مودێرن، نامە و ئەرکی ئێمەی هونەرمەندان ئەوەیە کە خەڵک تێکەڵاو و ئاوێتە لەگەڵ شانۆ بکەین و تەنیا لە رێگای شانۆیەکی پشت بەستوو بە خەڵک و کۆمەڵگا و کاریگەرەوەیە کە ئەمە وەدی دێت.

سادقی رایگەیاند: شانۆی سەرشەقام هەلێکی باشە و هونەری شانۆ دەورێکی پەروەردەیی گەورە و پیرۆزی لە ئەستۆ دایە. ئازایەتی و بوێریی هونەری و فەرهەنگیی هونەرمەندی شانۆکار دەتوانێت بەڕێوەبەرایەتیی شوێنی ناشانۆیی بکات و ئەم کەش و هەوایە بخاتە نێو چوارچێوەی چالاکیی خۆیەوە کە ئەم بابەتە کارێکی گەورەیە.

ناوبژیوانی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دووپاتی کردەوە: پێویستە جۆرەکانی شانۆ لە یەکتر جیا بکرێنەوە و گرووپە شانۆییەکان دەبێت سەرنج بە پێناسەکردنی هەر کامە لەوان بدەن. شانۆی سەرشەقام کاتێک مانا پەیدا دەکات کە لەگەڵ شوێنەکەی گونجاو بێت و شوێنێکی ناشانۆیی لە دراماتیک کردنی پێشکەش کردنی نمایشەکەدا رۆڵێکی گەورەی هەیە. دەبێت بابەتەکانی شانۆی سەرشەقام تایبەت بێت بەم جۆرە شانۆیە و لەم پێناوەدا پێویستە دەقێکی شانۆیی باش و شیاو هەڵبژێردرێت کە لەگەڵ بارودۆخی جوگرافیایی و مێژوویی خەڵک نزیک بێت. 

زیاتر گوتی: شانۆی سەرشەقام هونەرێکی هەژار و بێ کەرەستە و کەلوپەلە. بە کەمترین توانا و بوودجە دەتوانرێ شانۆیەکی سەرشەقامی زۆر کاریگەر بە پەیام و ناوەرۆکێکی بەرزەوە پێشکەش بکرێت کە تێیدا ئەکتەرەکان لەگەڵ بینەران پەیوەندییەکی زۆر باشیان هەبێت.

راشیگەیاند: شانۆی سەرشەقام ناڕازی و رەخنەگرە و بینەر دەبێت لە کەمترین کاتدا لە رێگای شۆکێک لە پەیام و خاڵی سەرەکیی شانۆگەرییەکە تێبگات. لە شانۆی سەرشەقامدا گرینگترین تایبەتمەندییەکانی کاری دەرهێنان هەڵبژاردنی بابەت، خولقاندنی شێوە و شێواز و هێما، پاراستنی ریتم و زەرباهەنگ، موزیکێکی پڕناوەرۆک، دەربڕینی بەهێزی ئەکتەر و دەورگێرەکان. جێگۆڕکێی شیاوی دیمەنەکان، گواستنەوەی زاتی شانۆ لە رێگای شۆک و چێکردنی کەش و هەوایە و تەنز بە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی شانۆی سەرشەقام لە درێژایی مێژوودا دێتە ئەژماردن. 

قوتبەدین سادقی ناوبژیوانی ئەو فێستیڤاڵە و وانەبێژی شانۆ لە زانکۆکانی وڵاتی ئێران، لە کۆتایی ئەم وۆرکشۆپێکی فێرکارییەدا هیوای خواست، بە گرتنە بەری رێکار و رێنمایی پێویست و لە رێگای بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی لەو چەشنە بوار و بەستێن بۆ گەشەکردن و بەرزبوونەوەی هونەری شانۆی سەرشەقام پێک بێت.

ئەم وۆرکشۆپە لە لایەن هونەرمەدانی شانۆکاری بەشداربووی خولی هەشتەمی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقام و خەڵکی هونەردۆستی مەریوان پێشوازییەکی زۆری لێکرا، لە بەشی کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا دانیشتنێک بۆ وڵامی پرسیارەکانی هونەرمەندان بەڕێوەچوو کە سادقی وڵامی پرسیارەکانی ئامادەبووانی سەبارەت بە هونەری شانۆی سەرشەقام دایەوە.

وۆرکشۆپەکانی فێرکاریی هونەری شانۆی سەرشەقام بە مەبەستی ئاشنابوونی هونەرمەندانی شانۆکار لەگەڵ شێوازەکانی پێشکەش کردنی شانۆی سەرشەقام لە میانەی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بەڕێوەدەچێت.

نووسینگەی هەشتەمی خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە لەبەر چاوگرتنی جیاوازییەکانی شانۆی سەرشەقام لەگەڵ شانۆی سەحنەیی کە بە شێوازی روداوە و لە شەقامدا دێتە ئاراوە و باسی ئیدە و سووژە دەکات، ئەو وانە و وۆرکشۆپانە بۆ فێربوونی زیاتری دەرهێنەران، نووسەران و ئەکتەرەکان سەبارەت بە شانۆگەریی سەرشەقام بە شێوازی تیۆری و کرداری ساز دەکات و لەو وۆرکشۆپانەدا هەوڵدراوە زیاتر لە سەر ئەکتەری و دەرهێنەریی شانۆ ورد ببنەوە.  

خولی هەشتەمی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بە ئامادەبوونی ٣ گروپی شانۆی سەرشەقام لە هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا، ٢٧ گروپی شانۆی سەرشەقام لە ١٣ پارێزگای وڵاتی ئێران، لەوانە حەوت شانۆگەریی منداڵان و مێرمنداڵان، ١٣ شانۆگەری لە بەشی سەربەست، پێنج شانۆگەری دابونەریتە رەسەنەکان و دوو شانۆگەری لە بەشی تایبەتدا لە شاری مەریوان درێژەی هەیە.

ئەندامانی دەستەی ناوبژیوانانی هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بریتین لە؛ شانۆکاری ناوداری ئێران و کوردستان دکتۆر قەتبەدین سادقی، ئەردەشیر ساڵح پوور و حوسێن موسافیر ئاستانە کە بەرهەمەکانی بەشی پێشبرکێ دادوەریی دەکەن.

لەو خولەی فێستیڤاڵەکەدا بە رێژەی ٢٦٥ گروپی شانۆی سەرشەقام بەرهەمەکانی خۆیان بۆ نووسینگەی ئەو فێستیڤاڵە نارد کە لە دوای لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان بە رێژەی ٣٠ شانۆگەریی بە بابەت و تەوەرەکانی ئاشتی، هێمنایەتی و سەقامگیری بۆ بەشداریی لە قۆناغی کۆتایی هەشتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقام هەڵبژێردرا. لەم فێستیڤاڵەدا ١٨ گرووپی هەڵبژاردەی شانۆی سەرشەقامی سەرتاسەری ئێران لە بەشی رکابەری و ٩ گروپ لە بەشی دەرەوەی رکابەریی ناوخۆی ئێران و ٣ گرووپی بیانی بەشدارییان کردووە.

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقام بە ئامادەبوونی ٣٠٠ هونەرمەندی شانۆکار بو ماوەی چوار رۆژ لە شارستانی مەریوان بەڕێوەدەچێت کە لە روانگەی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی لەو شارە بایەخێکی زۆر گرینگی هەیە.

مەنووچێهر جیهانی/ پ. ف

pna

13/10/2013

taran u yadi f.kakai

 

رێوره‌سمی بیرئانینی رۆشنبیری كورد فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی شوڕای شاری تاران دكتۆر ئه‌حمه‌د مه‌سجید جامیعی له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو. 

له‌ رێوره‌سمی بیرئانینی سیاسه‌تمه‌دار، رۆشنبیر، رۆژنامه‌نووس و توێژه‌ری ناوداری كورد فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، كه‌ به‌ به‌رپرسیارییه‌تی نووسه‌ر و توێژه‌ری به‌ئه‌زموونی كرماشانی دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی سوڵتانی و به‌ پێشكه‌شكاری ئاڕش ئه‌مجه‌دی، كاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2013 له‌ ماڵی ئه‌ندیشمه‌ندانی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی ئێران له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م یادكرنه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین كه‌سایه‌تیی سیاسی، رۆشنبیری، ئه‌ده‌بی، ئایینی، مامۆستایانی زانكۆ، تێیدا ئاماده‌بوون، له‌وانه‌: نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران نازم ده‌باغ و جێگره‌كه‌ی دكتۆر جگه‌رخوێن، سه‌رۆكی شوڕای شاری تاران دكتۆر ئه‌حمه‌د مه‌سجید جامیعی، كوڕی سه‌رۆكی یارسانییه‌كانی ئازه‌ربایجان ئاغا سامه‌لدین موشه‌عشه‌عی، سه‌رۆكی یارسانییه‌كانی ناوچه‌ی گۆران له‌ كرماشان سه‌ید نه‌سره‌دین حه‌یده‌ری، مامۆستای زانكۆی تاران و نوێنه‌ری شاری سنه‌ له‌ خولی شه‌شه‌می په‌ڕڵه‌مانی ئێران دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده‌، مامۆستای زانكۆ، لێكۆڵه‌ری كاروباری نێوده‌وڵه‌تیی و سه‌رۆكی كۆڕی كوردانی دانیشتووی تاران دكتۆر ئه‌سعه‌د ئه‌رده‌ڵان، سه‌رۆكی ئه‌نستیتۆی فه‌رهه‌نگی كوردستان له‌ تاران به‌هرام وه‌له‌دبه‌یگی، سه‌رۆكی ماڵی كۆماشان له‌ تاران غوڵامعه‌لی په‌رچه‌م ئازاد، لێكۆله‌ری سیاسی و به‌ڕێوبه‌ری رادیۆ كوردی تاران سیامه‌ك كاكه‌یی، توێژه‌ر و لێكۆله‌ری كورد ئێحسان هووشمه‌ند، نوێنه‌ری شاری بۆكان له‌ خوله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می په‌رله‌مانی ئێران ئه‌حمه‌د ته‌ها، نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد له‌ خولی حه‌وته‌می په‌رله‌مانی ئێران جه‌عفه‌ر ئایین په‌ره‌ست، نووسه‌ر و توێژه‌ری كورد محه‌مه‌د ڕه‌ئووف ته‌وه‌كولی، نووسه‌ری مه‌هابادی هاشم سه‌لیمی، توێژه‌ری كورد محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی، لێكۆله‌ری سیاسی و مامۆستای زانكۆی كرماشان دكتۆر قودڕه‌توڵڵا ئه‌حمه‌دیان، گۆرانیبێژی كرماشانی محه‌مه‌دڕه‌زا دارابی، كۆمه‌ڵێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كاكه‌ییه‌كانی دانیشتووی شاره‌كانی تاران و كه‌ره‌ج و هۆگرانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری و ئه‌ده‌ب.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م رێوره‌سمه‌ بیرئانینه‌دا فیلمێكی دیكۆمێنتی سه‌باره‌ت به‌ ژیان، كه‌سایه‌تیی، خه‌بات و تێكۆشانی رۆشنبیر كۆچكردوو فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ كوردستانی عێراق به‌ ده‌نگی دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی سوڵتانی نمایشكرا، پاشان سه‌رۆكی شوڕای شاری تاران و دكتۆر ئه‌حمه‌د مه‌سجید جامیعی سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تیی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی گوتی: زۆر به‌خته‌وه‌رم له‌م رێوره‌سمه‌دا ئه‌و هه‌له‌م بۆ ره‌خسا تا سه‌باره‌ت به‌ یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ به‌رجه‌سته‌كانی به‌شێك له‌ جیهان وتارێك پێشكه‌ش بكه‌م، كه‌سایه‌تییه‌ك كه‌ نزیكه‌ی 10 ساڵ وه‌زیری رۆشنبیری  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌ ئه‌ستۆدا بووه‌ و له‌ ماوه‌ی ژیانیدا به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و هه‌مووه‌ سه‌رقاڵییه‌ی كه‌ به‌ كاروباری سیاسییه‌وه‌ هه‌یبوو، 30 كتێبی له‌ بواره‌كانی ئه‌ده‌بی، كلتوور، كۆمه‌ڵایه‌تی، عیرفانی و مێژوویی به‌ زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوكردۆته‌وه‌.

گوتیشی: تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ به‌ڕێزه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ مرۆڤه‌كان ده‌بێت پێكه‌وه‌ ژیان به‌سه‌ربه‌رن و رێز له‌ یه‌كتری بگرن، له‌ راستیدا ئه‌ندێشه‌ی ئاشتی و خۆشه‌ویستیی تایبه‌ته‌مه‌ندییه‌كی دیكه‌ی سه‌ید فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی بوو، كه‌ تا دوایین ساته‌كانی ژیانیشیان له‌م بواره‌دا خوێندنه‌وه‌، شیكردنه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌یه‌كی قووڵیان هه‌بوو تا راده‌یه‌ك له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ ماڵی خۆیاندا كۆچیی دواییان كرد. بۆ ئه‌و و بۆ هه‌موو شه‌هیدانی كورد له‌ ده‌رگانه‌ی خودا ئاواتی ره‌حمه‌ت و لێبورده‌ییمان هه‌یه‌.       

وه‌زیری پێشووی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران له‌ ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك كۆمار محه‌مه‌د خاته‌می، له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: به‌ڕێز كاكه‌یی ساڵانێكی زۆر له‌ ئێران نیشته‌جێی بوون و له‌گه‌ڵ زمانی فارسی و كلتووری كۆنی ئێرانی شاره‌زاییان هه‌بوو. ئه‌وه‌ شتێكی سروشتییه‌ چونكه‌ كلتوور و مێژووی ئێران و نه‌ته‌وه‌ی كورد پێكه‌وه‌ گرێدراون و له‌ یه‌كتری جیا ناكرێنه‌وه‌ و له‌ بیرووبۆچوون و چیرۆكه‌ كۆنه‌كاندا به‌رده‌وام ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌.

گوتیشی: له‌م توێژینه‌وه‌كاندا هاتووه‌ كه‌ خه‌ڵكانی كورد له‌ هه‌مان نه‌ته‌وه‌ن كه‌ له‌ به‌رانبه‌ری زوڵم و زۆری زوحاك راپه‌ڕین. له‌ به‌ندیخانه‌ی زوحاك رایانكرد و له‌ شاخه‌كان یه‌كترییان گرته‌وه‌ و نه‌ته‌وه‌یه‌كیان دروست كرد كه‌ ئێمه‌ ئه‌مڕۆكه‌ پێیان ده‌ڵێین كورد. به‌ پێی ئه‌م گێڕانه‌وه‌ مێژووییه‌ ئه‌و تێكه‌ڵاوییه‌ ته‌واوه‌ی زمانی فارسی و كلتووری كۆنی ئێرانی له‌گه‌ڵ كورده‌كاندا بوونی هه‌یه‌ و ئه‌و تێكه‌ڵاوییه‌ ئێستاش له‌ نێوان دوو لایه‌ندا گرینگییه‌تی تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی فه‌رهه‌نگ، هونه‌ر و سیاسه‌تدا هه‌یه‌.

ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: مامۆستا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ییش له‌ سه‌رده‌می ژیانیدا به‌ هۆی ئه‌و كار و به‌رپرسیارییه‌تیانه‌ی كه‌ بوویان سه‌ردانی وڵاتانی جۆراوجۆره‌كانی ده‌كرد و ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان و په‌یامی ئاشتیخوازانه‌ی ئه‌وانی به‌ گوێی خه‌ڵكانی جیهان ده‌گه‌یاند. له‌م رووه‌شه‌وه‌ ساڵانێكی زۆر، میوانی وڵاتی خۆیان ئێران بوون و لێره‌ش چالاكییان ده‌كرد.   

سه‌رۆكی شوڕای شاری تاران له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: به‌ بۆنه‌ی له‌ ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ مه‌زنه‌، سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆمه‌ڵگای كلتووری، هونه‌ری، ئه‌ده‌بی، به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو هۆگرانی ئازادیی له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیا ده‌كه‌م.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی یادی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ییدا نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ وڵاتی ئێران نازم ده‌باغ سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تیی ئه‌م رۆشنبیره‌ كورده‌ گوتی: زۆر به‌خته‌وه‌رم ئه‌و شانازییه‌م هه‌یه‌ له‌م رێوره‌سمه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ڵه‌ پیاوه‌ قسه‌ بكه‌م، كاك فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی له‌ ساڵه‌كانی شه‌سته‌وه‌ من وه‌كوو ناو بیستوومه‌ و له‌ چه‌ند بۆنه‌یه‌كیشدا خۆم شه‌ڕه‌فی ئه‌وه‌م هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌شداربووم له‌ كاری سیاسیدا و به‌ تایبه‌ت له‌و قۆناغانه‌ی كه‌ حكوومه‌تی به‌عسی فاشیست به‌ چه‌كی كیمیایی كوردستانی بۆردوومان ده‌كرد، له‌و دانیشتانه‌ی كه‌ له‌ تاران به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجاممان ده‌دا و هه‌روه‌ها له‌ چه‌ندین بۆنه‌ی دیكه‌دا.

گوتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌ندامی پارتێكی سیاسی كوردستان بوو، به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵیدا داده‌نیشتی وتووێژت ده‌كرد له‌ پێشه‌وه‌ وه‌كوو رۆشنبیر و تێكۆشه‌رێكی كورد و وه‌كوو كوردێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ هه‌موو كه‌سێك و بۆ هه‌موو زوڵملێكراوێك بیری ده‌كرده‌وه‌، جیا له‌ ئایین. بۆیه‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر له‌مه‌ زیاتر له‌ بۆنه‌كاندا یادی بكه‌ینه‌وه‌ و ته‌مه‌نا بكه‌ین له‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بێت و ته‌مه‌ناش بكه‌ین كه‌نموونه‌ی پیاوی تێكۆشه‌ری ئاوه‌ها له‌ناو میلله‌ته‌كه‌ماندا له‌ رووی سیاسی، ئه‌ده‌بی و رۆشنبیرییه‌وه‌ هه‌میشه‌ نموونه‌یان زۆر بێت. 

نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: كاكه‌یی له‌ راستیدا  وه‌كوو مڕۆڤ به‌ تایبه‌ت له‌ بواری رۆشنبیری هه‌میشه‌ له‌ پێناوی پێشخستنی فه‌رهه‌نگی میلله‌ته‌كه‌ی و تێكه‌ڵاوكردنی به‌ فه‌رهه‌نگی ده‌ورووبه‌ری درێغی نه‌كردووه‌ و ئومێد ده‌كه‌م كه‌ هه‌موو رۆشنبیرانی كورد لاسایی ئه‌و قوتابخانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ كاكه‌یی خوالێخۆشبوو تێیدا په‌روه‌رده‌ بوو.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م مه‌راسیمه‌دا شاعیری به‌ئه‌زموونی كرماشانی كه‌یوومه‌رس عه‌باس ناسراو به‌ "قه‌سری" شیعرێكی به‌ زاراوه‌ی كه‌ڵهوڕی سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تیی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی و پێگه‌ی ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌ كورده‌ خوێنده‌وه‌ و له‌ درێژه‌یدا توێژه‌ر و كه‌سایه‌تیی توركی ئازه‌ربایجانی سه‌ید ئه‌سه‌دوڵڵا حوسه‌ینی وتارێكی عێرفانی سه‌باره‌ت به‌ ره‌وش و كرده‌وه‌كانی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی پێشكه‌ش كرد.

له‌ درێژه‌ی ئه‌م رێوره‌سمه‌ بیرئانینه‌دا مه‌نووچهێر شیرمحه‌مه‌دی به‌ ده‌نگ، فه‌ڕشاد شیرمحه‌مه‌دی به‌ ژه‌نینی ئامێری ته‌نبوور و محه‌مه‌د ڕه‌زا شیرمحه‌مه‌دی به‌ ژه‌نینی ئامێری ده‌ف چه‌ندین گۆرانی و پارچه‌ موزیكی عیرفانی و ئایینیان پێشكه‌ش كرد.

هه‌روه‌ها مامۆستای زانكۆی تاران و نوێنه‌ری شاری سنه‌ له‌ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی ئێران دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده‌، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و له‌ سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا گوتی: خوالێخۆشبوو فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی سیاسه‌تمه‌دارێك بوو كه‌ ئه‌خلاقی رچاوده‌گرت. سه‌باره‌ت به‌م كه‌سایه‌تییه‌ بابه‌تی زۆر ده‌توانین باس بكه‌ین، به‌ڵام بێتوو به‌ هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌و ئاماژه‌ نه‌كه‌ین هه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و پێڕه‌وی ئایینی یارسانه‌ و له‌ دایكبووری شاری كه‌ركووك دڵی كوردستانه‌ بۆ ئێمه‌ به‌سه‌. چونكه‌ تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی زیندوو بێت و ناوی له‌ دڵی ئێمه‌دا بێت ئه‌و بڕوایه‌م هه‌یه‌ ناوی كه‌ركووكیش هه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌. چونكه‌ شایه‌د كه‌ركووك له‌ یاده‌كان بسڕدرێته‌وه‌، به‌ڵام كه‌سایه‌تییه‌ گه‌وره‌ و كاریگه‌ره‌كان له‌ دڵی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا ده‌بنه‌ هۆی زیندووڕاگرتنی شوێنه‌كان و ساته‌كان. به‌بڕوای من هه‌ر ئه‌و خاڵه‌ مێژووییه‌ كه‌ فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی خه‌ڵكی كه‌ركووكه‌ بۆ پێكانی مه‌به‌سته‌كه‌ی ئێمه‌ به‌سه‌. 

گوتیشی: بایه‌خی كاره‌كانی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی له‌ دوو خاڵدایه‌، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ڕێزیان پێنووس و چه‌كیان پێكه‌وه‌ تێكه‌ڵكرد و له‌ دوو گۆڕه‌پاندا خه‌باتیان كرد، یه‌كه‌م گۆڕه‌پانی رۆشنبیری بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی و دووه‌م له‌ گۆڕه‌پان دژی داگیركه‌راندا به‌ زمانی چه‌ك شه‌ڕی كرد، چونكه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بێجگه‌ له‌ زمانی چه‌ك شتێكی دیكه‌ نافامن، ده‌بێت به‌ زمانی زۆر شه‌ڕ بكه‌ی و ئه‌و له‌ نیعمه‌تی پێنووس كه‌ڵكی وه‌رگرت و بایه‌خی قه‌ڵه‌می ڕاگرت و په‌یامه‌كه‌ی خۆی له‌ رێگای پێنووسه‌وه‌ راگه‌یاند.

نوێنه‌ری شاری سنه‌ له‌ خولی شه‌شه‌می په‌ڕڵه‌مانی ئێران له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ده‌رفه‌ته‌كانی ده‌قۆسته‌وه‌ و له‌ ته‌واوی ساته‌كانی چ له‌ سه‌رده‌می لاوییه‌تی و چ له‌ سه‌رده‌می رۆژنامه‌نووسی، نووسه‌ری، په‌رله‌مان، رادیۆ و وه‌زاره‌ت به‌ڕاستی له‌ ساته‌كانی ژیانی به‌ باشی كه‌ڵكی وه‌رگرت. ئه‌و له‌ سه‌نگه‌ری هزر و ئه‌ندێشه‌ به‌ چه‌كی پێنووس چوو بۆ شه‌ڕی نه‌زانی و نه‌فامی. له‌ سه‌نگه‌ری په‌رله‌مان و حكوومه‌ت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و گه‌شه‌سه‌ندنی نیشتمانه‌كه‌ی خه‌باتی كرد و شوێنه‌ وێرانكراوه‌كانی ئاوه‌دانكرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی كوردستانێكی نوێی بونیادنا.

گوتیشی: ئه‌و كه‌سێكی ورد، ئیشكه‌ر، ماندوونه‌ناس، خوێنگه‌رم و خۆشڕوو و كه‌سێك بوو كه‌ تێكه‌ڵاوییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی هه‌بوو. هه‌ر كه‌س ته‌نانه‌ت ئه‌و له‌ ته‌له‌فیزیۆن بینیبێێت ده‌زانێت كه‌ ده‌م به‌ بزه‌بوون و كرده‌وه‌ی چاكی ئه‌و شایه‌دێكه‌ بۆ ده‌روونی ئه‌و. بیركردنه‌وه‌ سه‌رتاسه‌ری وجوودی داگرتبوو، بیركردنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ شوێنی له‌ دایكبوونی "كه‌ركووك"، "كوردستان"، "چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی" و "ئازادی كوردستان". ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ ئه‌وی خۆستبۆ جۆش و خرۆشه‌وه‌.     

مامۆستای زانكۆی تاران له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: زامه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و زامه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌ پێنووسه‌كه‌ی راده‌گه‌یاند، پێنووسی له‌ ده‌ستدابوو، به‌ڵام هیچ كاتێك بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت و بژێوی ژیان كه‌ڵكی لێوه‌رنه‌ده‌گرت و له‌ رێگای رزگاری خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرت. ئه‌وین به‌ خه‌ڵكی هانیده‌دا كه‌ بنووسێت و خه‌باتكارێكی نه‌ترس، به‌ڵێندار و بلیمه‌ت بوو و به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ پێنووسه‌كه‌ی دژی ناعه‌داڵه‌تی، نابه‌رانبه‌ری و دژمونانی گه‌ل خه‌باتی كرد. به‌و شته‌ی كه‌ بیری لێده‌كرده‌وه‌ كرده‌وه‌ی ئه‌نجامدا و خۆی به‌ هیچ یه‌ك له‌ قۆناغه‌ فیكرییه‌كانی سه‌رده‌می خۆی نه‌به‌سته‌وه‌.

گوتیشی: ئه‌و هیچ كاتێك پێنووسه‌كه‌ی نه‌فرۆشت و ئه‌و هیچ كاتێك ته‌سلیمی ئاسایش، بێده‌نگی، وه‌ستان و ره‌زامه‌ندیی نه‌بوو. تینووی گه‌یشتن به‌ راستییه‌ نوییه‌كان بوو، سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌كانی ده‌ورووبه‌ری بێ ته‌فاوه‌ت نه‌بوو، عه‌قلی بێداری زه‌مان له‌ كۆمه‌ڵگای یارستان و كوردستان بوو. ژیانی ئه‌و به‌ڵگه‌ی زیندووی نووسه‌ری به‌ڵێندار و خزمه‌تكاری نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی. له‌ هه‌موو شتێك گرینگتر ئه‌خلاقبوونی ئه‌وه‌. ئه‌و كه‌سێك نه‌بوو كه‌ دروشم بدات، به‌ڵكوو كه‌سێك بوو كه‌ ده‌سته‌به‌ری سووننه‌ته‌كان، رووناكی، راستییه‌كان، چاكه‌، شه‌ڕافه‌ت و مرۆڤایه‌تیی بوو.        

دكتۆر جه‌لال جه‌لالیزاده‌ له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی له‌ خزمه‌ت كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆیدا بوو، ئه‌و هونه‌ره‌كه‌ی وه‌كوو هونه‌رمه‌ندێكی به‌ڵێندار دانا، هونه‌رێك له‌ خزمه‌ت سه‌ربڵندی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌كه‌ی، ئه‌و له‌ ناو دڵی كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی رابوو، به‌ڵام كۆمه‌ڵگاكه‌ی خۆی له‌بیرنه‌برده‌وه‌، ئه‌و له‌ ره‌گه‌زی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ بوو و له‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ هۆی پایه‌ و مه‌قامه‌وه‌ دانه‌بڕا. 

له‌ درێژه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یدا نووسه‌ر و لێكۆله‌ری مه‌سه‌له‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سیامه‌ك كاكه‌یی له‌ وتارێكی زانستیدا له‌ روانینی تیۆرییه‌وه‌ ئه‌ندێشه‌ و كرده‌وه‌كانی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی خسته‌ڕوو و له‌ سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا گوتی: ئه‌و رێزلێنانه‌ به‌ بۆنه‌ی ئه‌ندێشه‌ی مامۆستا كاكه‌ییه‌ و لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ندێشه‌ی ئه‌م رۆشنبیره‌ چییه‌؟ به‌بڕوای من له‌ سێ لایه‌نه‌وه‌ ده‌توانرێت ئه‌ندێشه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌ بخه‌ینه‌ به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌، له‌وانه‌: بڕوا به‌ یه‌كبوون، ئاشتیخوازی و هه‌روه‌ها ره‌سه‌نایه‌تیی.

گوتیشی: كاكه‌یی به‌ هۆی بڕوابوون به‌ یه‌كێتی و پێكه‌وبوون هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ به‌ڕێزیان نه‌ سیاسیتمه‌دار به‌ڵكوو كه‌سایه‌تییه‌كی فه‌رهه‌نگییه‌ له‌ ئاستی كوردستانی عێراقدا و له‌ بازنه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

گوتیشی: تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی خۆڕاگری، له‌سه‌رخۆیی و هزری ئاشتیخوازانه‌ بوو و ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیاندا ئاشنابوون و یا شاره‌زای نووسینه‌كانی بوون به‌ باشی ده‌زانن كه‌ له‌ جه‌نگه‌ی شه‌ڕ له‌ كوردستانی عێراقدا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی رخنه‌ له‌ گوتاری شه‌ڕ ده‌گرێت و توندووتیژی ره‌تده‌كاته‌وه‌ و رووده‌كاته‌ وتووێژ و ئه‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندیی دیاری پیاوێكی ئاشتیخوازی ناوچه‌كه‌یه‌.   لێكۆله‌ری مه‌سه‌له‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: په‌یامی ئه‌ندێشه‌، نووسین و كرده‌وه‌كانی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی قسه‌ له‌ هاوژینیی و ئاشتیخوازییه‌ و ئه‌و بۆخۆی پێڕه‌وه‌یی كرده‌وه‌ی چاك و رووخۆشی بوو. 

له‌ درێژه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا په‌یامی ئه‌نستیۆی فه‌رهه‌نگی كوردستان له‌ تاران خوێندرایه‌وه‌، له‌ به‌شێكی ئه‌م په‌یامه‌دا هاتووه‌: فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وه‌كوو پێشمه‌رگه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگی ساڵانێكی زۆر له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ كوردستان به‌ رێبه‌ری ژێنه‌راڵ بارزانی له‌ دژی رژیمی سه‌دامدا خه‌باتی كرد و تا رووخانی ئه‌م رژیمه‌ ده‌ستی له‌ خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانی ئازادی هه‌ڵنه‌گرت. له‌ دوای رووخانی رژیمی به‌عسیشدا بۆ به‌ره‌وپێشبردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ و تێكۆشانی بێوچانیدا.     له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م په‌یامه‌دا هاتووه‌: كاكه‌یی به‌ هۆی تێگه‌یشتوویی، وشیاریی، دروستكاریی و بێ خه‌وشییه‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌ هۆی هه‌ڵكردن و دڵ فراوانی و به‌ دوور له‌ به‌رچاوته‌نگیی له‌ پله‌ و مه‌قامه‌ جۆراوجۆره‌كاندا به‌تایبه‌ت وه‌كوو وه‌زیری رۆشنبیری خزمه‌تی به‌ خه‌ڵكی و نیشتمانه‌كه‌ی كرد.

له‌ كۆتایی په‌یامی ئه‌نستیۆی فه‌رهه‌نگی كوردستاندا هاتووه‌: له‌ ده‌ستدانی ئه‌م كه‌ڵه‌ پیاوه‌ خه‌ساره‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ كوردستان و له‌ نه‌وه‌ی داهاتوو داواكارین كه‌ رێگای ئه‌و و گه‌وره‌ پیاوانی وه‌كوو ئه‌و درێژه‌ پێبده‌ن و گه‌وره‌یی كردار، دروسكاری و راستی له‌وه‌وه‌ فێربن، تا ئه‌و نیشتمانه‌ له‌ كه‌سانێكی گه‌وره‌ی وه‌كوو ئه‌و و گه‌وره‌ پیاوانی دیكه‌ی كوردستان چۆڵ نه‌بێت.   

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م یاده‌دا هونه‌رمه‌ندانی كرماشانی ئه‌ره‌ستوو كاكه‌یی و فه‌ڕوخ كاكه‌یی به‌ ئامێری ته‌نبوور و عێماد غه‌فووریان به‌ ئامێری ده‌ف مه‌قامه‌كانی ئامێری ته‌نبوور، له‌وانه‌: "مه‌جنوونی"، "سارووخانی"، "ته‌راز" و "جیلوه‌ی شاهییان" به‌ شێوه‌ی بێ گفتوگۆ پێشكه‌ش كرد.

هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریی رێوره‌سمی بیرئانینی فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، دكتۆر محه‌مه‌د عه‌لی سوڵتانی سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تیی ئه‌م رۆشنبیره‌ كورده‌ گوتی: ئێمه‌ لێره‌دا سه‌باره‌ت به‌ مرۆڤێك قسه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌ مانای وشه‌ مرۆڤێكی ته‌واو بوو، مرۆڤێكی ئه‌خلاقی بوو، مرۆڤێك بوو كه‌ بایه‌خی بۆ ئایین و ره‌سه‌نایه‌تیی خۆیداده‌نا. ئه‌و ره‌وته‌ی كه‌ ئه‌و له‌ ئه‌ندێشه‌ی خۆیدا شیده‌كرده‌وه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ ئێمه‌ ده‌بێت له‌ لایه‌نی فه‌لسه‌فی، ئه‌ده‌بی و رۆحانییه‌وه‌ پێی بڕوانین.

گوتیشی: كاكه‌یی عارفێكی زانا، ئه‌دیبێكی شاره‌زا، زمانزانێكی پسپۆڕ، خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی به‌توانا و سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌ ویژدان بوو. مردنی مامۆستا كاكه‌یی وه‌كوو ژیانیشی كاریگه‌ر بوو. ده‌بێت راشكاوانه‌ رایبگه‌یه‌نم كه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ مرۆڤایه‌تی، كلتووری، كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئایینییه‌، یه‌كه‌مین پێكه‌وبوونی گرووپی و ئاشكرای ئایینێكه‌ كه‌ سێ هه‌زار ساڵه‌ له‌ جوگرافیای ئه‌م نیشتمانه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ كۆنه‌بوونه‌ته‌وه‌. ئه‌وه‌ به‌ هۆی كۆچی عارفانه‌ی مامۆستا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ییه‌ و ئه‌وه‌ بۆخۆی خاڵێكی سه‌ره‌تاییه‌ و ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ كارێكی ساكار نییه‌.

نووسه‌ر و توێژه‌ری ئایینی یارستان له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: ئه‌مڕۆكه‌ رۆژێكی مێژووییه‌ و ئه‌مڕۆ رۆژێكه‌ كه‌ ته‌واوی یارسانییه‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌ له‌ ئازه‌ربایجان، كرمانشاهان، لوڕستان، هه‌مه‌دان، تاران و تا ده‌گاته‌ ده‌روازه‌ی ئه‌روه‌ندڕوود لێره‌دا به‌ ئاشكرا و به‌ شێوه‌ی فه‌رمی یاد و بیرئانینی گه‌وره‌ پیاوێك له‌ ئایینی یارستان به‌رزڕاده‌گرن، ئێمه‌ به‌ بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه‌ مێژووییه‌ پیرۆزبایی له‌ یه‌كتری ده‌كه‌ین و به‌ بۆنه‌ی كۆچیی دوایی كاكه‌ییه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ یه‌كتری ده‌كه‌ین.   ئه‌وه‌یشی ئاشكراكرد: ئه‌مڕۆكه‌ دوو گه‌وره‌ پیاوی ئایینی یارستان یه‌كێك له‌ رۆژئاوای ئێران و ئه‌ویدیكه‌شیان له‌ تاران، له‌وانه‌: گه‌وره‌ پیاوی ئایینی یارستان ئاغا سه‌ید نیزامه‌دینی موشه‌عشه‌عی و ئاغا سه‌ید نه‌سره‌دینی حه‌یده‌ری په‌یامی به‌پێزیان بۆ ئێمه‌ ناردووه‌ و پشتیوانی ئێمه‌ له‌و كاره‌دا بوون. بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ته‌مه‌ن درێژی به‌ ئاوات ده‌خوازین و هیوادارین كه‌ ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی یارستان جارێكی دیكه‌ له‌ ئازه‌ربایجان تا ده‌گاته‌ ئه‌روه‌ندڕوود به‌ یه‌كده‌ستی و یه‌كێتی بمێنێته‌وه‌. 

له‌ دوایین به‌شی رێوره‌سمی بیرئانینی سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیری ناوداری كورد فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی موزیكزانانی لاوی كورد و ئه‌ندامانی گرووپی موزیكی "شه‌مس" سۆهراب پوورنازری، به‌ ئامێری ته‌نبوور و حوسێن ره‌زایی نیا به‌ ئامێری ده‌ف چه‌ندین پارچه‌ موزیكی ره‌سه‌نی ته‌نبووریان پێشكه‌ش كرد.

مه‌نسوور جیهانی/ پ. ف

pna

12/10/2013

barzani u matamin

 

مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرخۆشی لە ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە کرد بەبۆنەی شەهیدبوونی کوڕەکەی 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی :


برای بەڕێزم کاک ساڵح موسلیم
هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان

بە بیستنی هەواڵی شەهیدبوونی (شەڕڤان)ـی کوڕەکەتان زۆر خەمبار بووین. هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادەکەتان دەکەین. هیوادارین دوایین خەم و ناخۆشیتان بێت. گەلی کوردستان لە ڕێگەی ئازادیدا قوربانی و شەهیدی زۆری داوە و لەوە دڵنیاین قوربانیدانی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان ئەنجامی دەبێت و گەلەکەمان بە مافە ڕەواکانی دەگات.


نەمری بۆ شەهیدانی ڕێگەی ئازادی


مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
10ـی 10ـی 2013

logoi kck

 

كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK سێ خاڵی وەك چارەسەری ئاشتییانەی پرسی كورد ئاشكراكرد، كە بریتین لە داننان بە ناسنامە، نەتەوە و زمانی دایك. لە راگەیەنراوێكی هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK كە ئاراستەی حكومەتی توركیا كراوە، هاتووە: "بۆ چارەسەركردنی كێشەی كورد لە باكووری كوردستان هەندێك خاڵی جەوهەری و بنەڕەتی هەن، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەكی راشكاوانە بەدەم ئەو داواكارییانەوە نەیەن، باسكردن و كردەوەكانی دیكە هەموویان بێ مانا دەبن". جەخت كراوەتەوە، كە ئەو سێ داواكارییە سێ خاڵی پەیوەست و بەیەكەوە بەستراون و تەنیا دەكرێ بەیەكەوە گوزارشتیان لێ بكرێ. خاڵەكەنی نێو راگەیەنراوەكە بریتین لە: خاڵی یەكەم: دەبێ بەشێوەیەكی فەرمی دان بە ناسنامە، هەبوون و كلتووری كورددا بنرێت و بەشێوەیەكی یاسایی پارێزراوبن، هەروەها ئازادیی ناسنامە و رێكخستنكردن سەربەست بێت . دووەم: دەبێت دان بە نەتەوەی كورددا بنرێت، خۆبەڕێوەبەری ئەوان لەچوارچێوەی دیموكراسیدا پەسەند بكرێت . سێیەم: دەبێت مافی پەروەردە بە زمانی دایك بەشێوەیەكی یاسایی پەسەند بكرێت. لە راگەیەنراوەكەدا دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان وەك "شانس و دەرفەت" بۆ پارتی داد و گەشەپێدان AKP و حكومەتی توركیا لەقەڵەم دراوە‌و ئاماژە بەوە كراوە "ئەگەر یاسا راستبكرێنەوە، ئەوا كاردانەوە و پشیوازییەكانی دەوڵەتی توركیا و بەدەنگەوەهاتنی بۆ داواكارییەكان ئاڕاستەی خەباتی ئێمە دیاری دەكات ‌و ئەگەر حكومەت بەشێوەیەكی ئەرێنی پێشوازی لێ بكات، ئەوەی بكەوێتە سەر شانی ئێمە وەك تەڤگەر ئەنجامی دەدەین". 

 

dha

11/10/2013

taqniawai hawler u 3kasi terorist

 

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هاوینەهەواری پیرمام ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی لە تەقینەوەكانی 29ی مانگی رابردووی هەولێر راگەیاند. مەسروور بارزانی رایگەیاند، "سێ‌ كەس لە ئەنجامدەرانی‌ تەقینەوەكانی‌ هەولێر‌ دەستگیركراون، كە سەرجەمیان عەرەبن‌ و شارەزای بواری تەقینەوەن ‌و سەر بە ڕێكخراوی‌ دەوڵەتی‌ ئیسلامین لە عێراق ‌و شام". ئەوەشی ئاشكراكرد، كە ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆمبڕێژیان كردوون لە كەركووك كڕدراون ‌و لە موسڵ بۆمبڕێژكراون "سوودیان لە بۆشاییەكی ئەمنی وەرگرتووە بەهۆی هاتنە ناوەوەی خەلك و گەشتیارێكی زۆر بۆ ناو هەرێمی كوردستان و لە بازگەی موسڵەوە داخڵی هەرێمی كوردستان بوون". راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئەوەشى خستەڕوو، كە هیچ كەسێكی كورد لە كردەوە تیرۆریستییەكە تێوەنەگلاوە و بەشداریی نەكردووە. هەر لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا وێنەی ئەو سێ كەسە دەستگیركراوە بڵاوكرایەوە، كە پلانداڕێژەری تەقینەوەكە بوون. 29-9-2013 هێرشێكی خۆكوژی بە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بارەگای ئاسایشی هەولێری كردە ئامانج و 7 كوژراو و 72 برینداری لێكەوتەوە، كە زۆربەیان سەر بە هێزەكانی ئاسایش بوون.  چەند كاژێرێك دوای تەقینەوەكە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو وردەكاریی چۆنێتی ئەنجامدانی هێرش و تەقینەوەكانی خستەڕوو، كە تێیدا هاتبوو "پەلامارێكی تیرۆریستی كرایە سەر بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر.  سەرەتا ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاس خۆكوژێكی تێدا بووە ویستوویەتی بچێتە ناو بارەگای ئاسایش و لەوكاتەدا لەلایەن پاسەوانانی ئاسایش تەقەی لێدەكرێت و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەكە لەبەردەرگای سەرەكی دەتەقێتەوە و 4 خۆكوژ بە چەك و نارنجۆك هەوڵدەدەن بچنە ناو بارەگای ئاسایشی هەولێر”.  بەپێی راگەیانراوەكە “هەرچوار تیرۆریستە خۆكوژەكە لەلایەن پاسەوان و كارمەندانی ئاسایشەوە دەكوژرێن، لەدوای چەند خولەكێك تیرۆریستێك بە ئامبولانسێك لە بارەگای ئاسایش نزیك دەبێتەوە و دوای ئەوەی رادەگیرێت، خۆی دەتەقێنێتەوە. لە ئەنجامدا 6 تیرۆریست كوژران و لە كاتی بەرگریكردنی قارەمانانەی كارمەندانی ئاسایشدا 6 كارمەندی ئاسایش شەهیدبوون و 42 كارمەندی ئاسایش و پۆلیس و بەرگری شارستانیش بریندار بوون”. بەپێی راگەیێندراوێكی دیكەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ، كە لە رۆژی 8ی ئەو مانگەدا بڵاوكرایەوە، "ئەو گرووپە توانییان لە كۆتایی مانگی رابردوو ئەو ئاسانكارییانە بقۆزنەوە كە بۆ هاتنە ناوەوەی هاووڵاتیانی ناوچەكانی دیكەی عێراق دەستەبەركراون و دزەیان كردە ناو هەرێمی كوردستان". سەبارەت بە ئامانجی ئەو هێرشە خۆكوژییە ، لەو راگەیێندراوەی ئاسایشدا هاتووە "تیرۆریستان ئامانجیان گەیشتن بوو بە ناو باڵەخانەی ئاسایش ، بۆیە دوو ئۆتۆمبێلیان لەبەردەم دەروازەی ئاسایشی هەولێر تەقاندەوە و دواتر دوو خۆكوژی دیكە بە چەك و پشتێنی بۆمبڕێژكراو بەسوود وەرگرتن لە كەلێنی دوای تەقینەوە هەوڵیاندا بگەنە ناو ئاسایش، بەڵام ڕووبەڕووی بەرگریی قارەمانانەی ئەفسەرانی ئاسایش بوونەوە و نەیانتوانی ئامانجەكەیان بپێكن و گشت تیرۆریستان كوژران و شكستیان هێنا". لە درێژەی راگەیێندراوەكەدا هاتووە " ئەم نەبەردییەی كارمەندانی ئاسایش بە خوێنی 7 كارمەندی قارەمان تۆماركرا و هەروەها لە ئەنجامی تەقینەوەكان 72 كەس لە كارمەندانی ئاسایش و پۆلیس و تەندروستی و بەرگریی شارستانی برینداربوون"

rudaw

12/10/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان