وه‌هاب یوسفی
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی که له نه‌ته‌وه، ڕه‌گه‌ز، چین و توێژی جیاواز پێک هاتووه، بیر و بۆچوونه‌کان تێیدا وه‌ک یه‌کتری نینه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیش ناته‌بان. به‌رژه‌وه‌ندی و بیر و بۆچوونه ناته‌باکان هۆکاری گشت کێشه و ئاڵۆزییه‌کانن. ئه‌گه‌ر چی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان شه‌ڕ و پێکدادان زۆر دێته گۆڕێ، به‌ڵام دیالۆک ده‌توانێ وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤی شه‌ڕ، ڕێگا چاره‌یه‌کی باشتر و بێ زیانتر بێت. مرۆڤایه‌تی ده‌توانێ دوور له شه‌ڕ و ماڵوێرانکاری به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه، له ڕێگای دیالۆک و مکانیزمه‌کانییه‌وه، چاره‌سه‌ری گشت کێشه‌کانی بکات و به‌و پێیه‌ش هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه به‌رێت و دیالۆک به ئاکام بگه‌یه‌نێت. نه ته‌نیا له که‌ش و هه‌وایه‌کی ئاشتیخوازانه و دێموکراتیک‌دا، به‌ڵکو له هه‌ر چه‌شنه هه‌لومه‌رجێکدا هه‌ڵبژاردن بوونی باشتره له نه‌بوونی و زیاتر یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ تا کۆمه‌ڵگا له شه‌ڕ و ئاژاوه بپارێزرێت.