ئاریتما موحەممەدی
کە نەورۆز و بەهار هات من و بولبول سەر لە کوێستان دەنێین، لە پێدەشتی هەر شاخێک ماڵێک لە گوڵ ساز دەکەین.
نەورۆز وەک جێژنێکی نەتەوەیی و کوردی دەمێکە بووەتە ڕەمزی خەباتی نوێ لە جوانترین و ڕازاوەترین وەرزی ساڵ، لە دەسپێکی ئەم وەرزە نوێیەدا هەم ساڵ نوێ دەبێتەوە هەم شاخوداخەکانی کوردستان سروشت و سیمایەکی جوان بە خۆیان دەبەخشن، دارستانەکانی کوردستان جوانترین بەرگی نوێی ساڵ و سروشت لە بەر دەکەن و گەش بونەوەی چیاکانیش کۆتایی ئەم دەسپێکە جوانەی وەرز نییە، ئەو وریا بونەوەی سروشت، پەل ڕادەکێشێت بۆ ناو پاڵندەو پەلەورەکانیش و وەخۆ دەکەون بۆ ئەوە کە لە دەسپێکی ئەم وەرزەدا ماڵ و هێلانەیەکی نوێ لە گژ و گیان بۆ خۆیان ساز بکەن. نەورۆز و بەهار و وەرزی نوێ، تەنیا بەواتای جوانی و ڕازاوەی سروشت و لە بەر کردنی بەرگی