بزووتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵرۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، وێڕای بەرز نرخاندنی گشت دەستکەوتوو و زنجیرە سەرکەوتنەکانی ڕەوتی خەباتی ژنان لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانیاندا، پڕ بەدڵ پیرۆزبایی ئەم رۆژە مێژووییە ڕوو لە ژنانی جیهان و به تایبەت ژنانی کوردستان ئاراستە دەکات.
هەر لەم پەیوەندییەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە وەک جەریانێکی مەدەنی/سیاسی کە لەپێناو دەسخستنی ئاشتی، ئازادی، حکومەتی خۆماڵی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەبات دەکات، پشتگیریی و پاڵپشتی خۆی، ڕوو لەهەر بزووتنەوەیەکی ئازادیخواز و مافخواز، یەک لەوان بزووتنەوەی مافخوازی ژنان ئاڕاستە دەکات، که لەپێناو ئازادی و کەرامەتی ئینسانەکان خەبات و تێکۆشان دەکەن، و هیوای سەرکەوتنیان لە پرۆسێسی خەبات لەپێناو دەستخستن و یاسامەندکردنی مافەکانیان بۆ دەخوازێت.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێی وایە کە خەباتی ژنان بەشێکە لە خەباتی گشت پیاوانی ئاشتیخواز و یەکسانیخواز و هەموو مرۆفگەلێک کە خوازیاری سەقامگیرکردنی کۆمەڵگایەکی پڕ لە ئاشتی و ئازادی، وە هاوژینی بەئاشتین، بۆیە بزووتنەوە لەم پەیوەندییەدا باوەڕی وایە، مادام ژنان نیوەی کۆمەڵگا پێکدێنن و نیوەکەی دیکەش بەرهەم دێنن و پەروەردە دەکەن، کەوایە ژن و پیاو خاوەن چەشنێک پەیوەندی ئۆڕگانیکین کە چارەنووسیان