د. سەردار عەزیز
هەست دەکەم بۆ زۆرێک لە کورد ئاسان نیە لە ڕەفتاری ئێران و ئیسرائیل تێبگەن. لێرەدا هەوڵدەدەم کرۆکی ئەم خراپ تێگەیشتنە لە ڕێگای چەمکی نیشتمان و دەوڵەتەوە ڕاڤە بکەم.
لای و کورد و عەرەب چەمکی دەوڵەت بونی نییە. کاتێک عێراقییەکان لە تشریندا خۆپێشاندانیان کرد دروشمی سەرەکییان داواکاری نیشتمان بوو (نرید الوطن).
لای کورد ئەمە زیاتر بڵاوە. بۆ نمونە کاتێک بەختیار عەلی گلەیی لە سیستەمی سیاسی و ڕەفتاری سیاسی و دەزگاکان دەکات، گلەییەکانی ئاراستەی نیشتمان دەکات وەک لە قەسیدەی نیشتماندا دەنوسێت:
ئەی وڵاتم.. ئەگەر فێر ببومایە مار چۆن دەروات، وا دەڕۆیشتم/دەمەوێت بە لەشە شێدارەکەت بگەم و لە ناو برینەکانتدا پەپکە بخۆم.
ئەمە لە دونیای عەرەبیشدا باوە شاعیری سوریی ناسراو