رەزا شوان / نەرویج
لە ئاوڕدانەوە و چاوپێخشانەوەیەکی خێرادا ، بۆ چۆنییەتی وەرگرتنی دەسەڵات ، لە سەدەی بیستەم و لەوە پێشتر و تا دەگاتە ئەم رۆژگارەش .. بە تایبەتیش لە زۆربەی وڵاتانی ئاسیا و ئەفریکادا ، کە ئازادی و دیموکراتیان تێدا نەبووە و نییە .. سەرکرە و سەرۆک و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوایانی وڵاتانی ئەم دوو کێشوەرە ، یا بە میراتی یا بە کودەتایەکی سەربازی ، یا بە زۆرداری و ستەمکاری و کوشتن و بڕین و خوێنڕشتن و ئاسن و ئاگر ، دەسەڵاتیان وەرگرتووە .. یا لەسەر شان و شکۆ و خەبات و قوربانیدانی رۆڵە شۆڕشگێڕ و تێکۆشەرەکانی گەلەکانیان بەرزبوونەتە و گەیشتوونەتە لووتکەی دەسەڵات ، هیچ بە لاشیانەوە گرنگ و مەخابین نەبووە ، کە بە هەزاران هاوڵاتییانی گەل و وڵاتەکانیان بکەن بە قوربانی و سوتەمەنی گەیشتنیان بە دەسەڵات و بە پلە و پایەکانیان .. لە دوای