کۆمەڵکوژی شاری هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی پێشوی عیڕاق لە 1988/3/16 دا ئەنجامدرا، لەئەنجامی هێرشەکانی سوپای عیڕاقو بەکارهێنانی گازی ژەهراوی زیاتر لە 5 هەزار هاوڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداو 10 هەزارکەسیش برینداربون، وە 25 ساڵ دواترکارەساتی کیمیابارانی ناوچەی غوتەی دیمەشق لەسوریا لەڕۆژی ٢٠١٣/٨/٢١ دا ڕوویدا کە بەگەورەترین کۆمەڵکوژی هێرشی گازی کیمیاوی هەژماردەکرێت دوای کیمیابارانی شاری هەڵەبجە، لەو هێرشەدا بەهەمانشێوەی هەڵەبجە 1400 کەسی سڤیل بونە قوربانی گازی ژەهراوی جۆری (سارین) کە بەگازی دەمارەکان ناسراوە، تائێستاش ئەنجامدەری ئەو تاوانە دژە مرۆییە لەنێوان ڕژێمی بەعسی سوری کە بەشار ئەسەد سەرۆکایەتی دەکات لەگەڵ گرووپە ئیسلامیە ڕادیکاڵەکانی سەربەڕێکخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیدە یەکلایی نەبۆتەوە؟ ئەوەی تا ئێستا ڕۆشنە ئەوەیە