عەبدولڕەحمان سدیق
عەبدولڕەحمان سدیق
ئاسۆ محەممەد
عەبدولڕەحمان سدیق
حوسێن نازدار
مه‌به‌ست له هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێمۆکراتیک
سته‌مێکی گه‌وره که دیکتاتۆره‌کان له هاونیشتمانیانی خۆیانی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یه که رێگه‌ی به‌شداریی ئازادانه له هه‌ڵبژاردن‌و بڕیاردان له چاره‌نووسی خۆیانیان لێدهبهستندیکتاتۆرهکان به مه‌به‌ستی داپۆشینی سیمای دزێو و دژی ئینسانی خۆیان‌و به هه‌میشه‌یی کردنی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان، جاروبار جلوبه‌رگی دێمۆکراسی له‌به‌ر ده‌که‌ن و هه‌ڵبژاردنی ساخته‌یی و کارتۆنی رێک ده‌خه‌ن و کایه به هه‌ست و سۆزی خه‌ڵک ده‌که‌ن، له حاڵێکدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان دیاریکراو نییه به شێوه‌یه‌کی راسته‌قینه ده‌ره‌تان به خه‌ڵک ناده‌ن که‌له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و دێمۆکراتیک و بێ توندوتیژی، هه‌م له دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان ده‌ستیان هه‌بێ و هه‌م ئه‌و ئاڵوگۆڕه که ده‌یانهه‌وێ به‌دی بێنن. له
ولادیمێر ڤان ویڵخنبێرخ
عەبدولڕەحمان سدیق
ئاوات قوره‌یشی
ئاراسته‌ی رووداوه‌كانی ناوچه‌كه‌و دۆخی كورد به گشتی جۆرێكه كه كۆمه‌ڵێك ده‌رفه‌ت بۆ كۆماری ئیسلامی هاتووه‌ته ئاراوه. كۆماری ئیسلامی له‌وانه‌یه‌و ئه‌گه‌ر رووداوه‌كان هه‌ر به‌م ئاراسته‌ی ئێستادا بڕۆن، زیاترین قازانجی له مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌سكه‌وێت. له حاڵێكدا كه ئه‌م قازانجانه به هیچ شێوه‌یه‌ك كوردی رۆژهه‌ڵات و ویست و داواكانی ناگرێته‌وه. بۆیه بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات، پتر له هه‌میشه له ژێر گوشار و مه‌ترسیدایه. نه‌گۆڕ مانه‌وه‌ی دۆخی ئاڵۆزی سورییه و هه‌رچی به‌هێزتر بوونی حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق به باڵاده‌ستی هێزی شێعه و هاوپه‌یمانی كۆماری ئیسلامی و گه‌لێك فاكتۆری دیكه له باڵانسی
فیشال
مەبەستی ئێرانییەکان لە توندئاژۆیی نەتەوەیی، هەبوونی هزر و بیری جیایی خوازییە. هزرێک کە بە بۆچونی ئێرانیەکان دەبێتە هۆی زیادبونی گێرەوکێشەو ئاڵۆزیی هۆزی و تاییفی. لێرەدا پرسیار ئەوەیە کە ئایا بەڕاستی جیاییخوازی نیشانە و هێمای توندئاژۆییە؟ ئایا هەڵگرانی بیری جیایی خوازی بە بۆچونی ئێرانیەکان و( سەربەخۆیی خوازیی) بە بۆچونی باوەڕمەندانی دروشمی سەربەخۆیی سیاسی لە نێو چالاکانی کورددا، بە توندئاژۆیی دێتە هەژمار؟ ئایا سەربەخۆییخوازی ڕوانینێکی سیاسی نییەو لە چوارچێوەی هزر و بڵاڤۆکی جیهانی مافەکانی مرۆڤدا ناگونجێت؟ ئایا لە دونیای مۆدێڕنی سیاسی‌دا هێنانە بەرباسی دروشمی (سەربەخۆیی سیاسی) بۆ نەتەوەیەک، بە واتای توند ئاژۆییە؟ (سەربەخۆیی خوازی) وەک تێڕوانینێکی سیاسی چاوی لێ دەکرێ و تەنانەت داواکردنەکەشی وەک داواکردنێکی ماف ویستانە هەڵسوکەوتی لەگەڵدا دەکرێت.
سیاوەش گۆدەرزی
حسێن نازدار
ئێران وڵاتێكی پان و بەرینە و خاكێكی رووبەرفراوانی هەیە، كۆمەڵگای ئێران لە رووی نەتەوایەتی،ئیتنیكی، زمانی،ئایینی و كولتوورییەوە پێكهاتەیەكی فرەچەشنە، واتە نەتەوەكانی فارس، تورك، كورد، عەرەب، بەلووچ ، توركمەن و كەمینەكانی ئەرمەنی، ئاسۆری و ژمارەیەك زمان و زاراوەی ناوچەیی وەك: لوڕی، گیلەكی، مازەنی، قەشقایی، ئەفشاری و پێڕەوانی ئایینی جیاواز وەك: مەسیحی، یەهوودی، بەهایی، ئێزیدی، زەردەشتی و ئیسلامی (شیعە و سوننی) لە ئێران‌دا دەژین. لە ئاكامی هەڵسەنگاندنی دیمۆگرافیی نەتەوایەتی ئێران، دەگەینە ئەو راستییە كە شەش نەتەوەی جیاواز لە ئێران‌دا دەژین و هیچ نەتەوەیەك بە تەنیا ناتوانێ ئیدیعا بكا كە لە ئێران‌دا زۆرینەیە، هەر نەتەوەیەك تەنیا لە سەر زەوی باب و باپیرانی و لە چوارچێوەی هەرێمی خۆیدا زۆرینەیە، تەنانەت نەتەوەی فارسیش لە بەرابەر كۆی نەتەوەكانی دیكەی ئێران