سەعیدە سائیب
پێشانگای دووهەم لە ژێر ناوی "کاتەلیست" ((CATALYST لە کارگەی جگەرەی سلێمانی 2018 لە لایەن هەڵگورد ئەحمەدەوە بەڕێوە چوو. هونەرمەند بابەتێکی هەرە گرینگی کردۆتە ئامانج و پێشانگاکەی لەسەر پەرەدانی ئەو بابەتە داڕشتووە. "نەوت" بابەتی سەرەکیی ئەم پێشانگایەیە، بەڵام شوێنی بە ڕێوەبردنی ئەم پێشانگایە، کە کارگەی جگەرەیە، خۆی دەتوانێ لە پێشانگای نەوتەکە گرینگتر بێت (هیوادارین بتوانین لە دەرفەتێکی دیکەدا ئەم باسە پەرە پێبدەین).
هەڵگورد ئەحمەد: بۆ جێبەجێکردنی بیر و ئایدیای بەرهەمەکانی، خۆی تاک و تەنیا تەکنیککارێکە کە دەست ڕەنگینی و لێزانینی لە بەرهەمەکانیدا ڕەچاو دەکرێت لە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم هەموو مەتریالە جیاوازانەی کە پێکهاتوون لە کەرەستەی بەکاربراو و فڕێدراوی وەک (ئاسن، ئەلەمنیۆم، پلاستیک، ماتۆڕ و مەکینە) و پێکەوەلکاندنیان بەیەکەوە و هەروەهاش ڕۆڵی جووڵاندن و مێکانیزمی ئیشپێکردنیان لە فۆرمێکی (ئینستەلەیشن)دا (5).
لە ڕاستیدا، نەوت لەم ناوچەدا، واتە عێراق، ڕۆڵی سەرکیی دەگێڕێ و ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لەسەر هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگا کاریگەریی دادەنێت و دایناوە. جگە ئەم پیشانگایە ئەم هونەرمەندە لەسەر جینۆسایدی کوردیش چەند بەرهەمی ڤیدیۆ ئارتیشی پێشکەش