بورهان شێخ ڕەئووف
لە دوای جەنگی ساردەوە و لە سەرەتای ساڵەکانی دەیەی کۆتایی سەدەی ڕابردووەوە بۆ جارێکی تر ئەمریکا توانی ھەموو ھاوپەیمانەکانی خۆی لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین و جیھانیشدا کۆبکاتەوە کە لە ھەردوو ڕۆژی ١٣ و١٤ ی ئەم مانگەدا شوباتی ٢٠١٩ لە وارسۆی پایتەختی پۆلەندا بەڕێوەچوو.
مایک بۆمبیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە گەورەترین و بەرفراوانترین ھاوپەیمانێتییە کە ٦٠ وڵات لە خۆ دەگرێت بۆ باسکردنی ھەموو ئەو مەترسی و قەیرانانەی کە بەرەوڕووی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین دەبنەوە و بەتایبەتی ڕۆڵی ئێران و ھەروەھا دید و بۆچوونی ئەمریکا لەسەر کێشە و ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل .
ئەم کۆنگرە گرنگە بۆ ئیسرائیل، چونکە یەکەم جارە بەم بەرفراوانییە لە گەڵ چەند وڵاتێکی عەرەبی کۆببێتەوە بە تایبەتی بنیامین نەتەنیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تەنیشت وەزیری دەرەوەی یەمەن دانیشتبوو وێنەکەی خۆی لە سەر حسابی تویتەرەکەی دانابوو و نوسیبووی "مێژوو دروست دەکەین" ئەمە لەلایەک لەلایەکی ترەوە ئەمریکا و ئیسرائیل توانیان ئەو ھاوکێشە مێژووییە بگۆڕن کە دەوترا کێشەی عەرەب - ئیسرائیل