فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...
2025-04-23-20-28-02 گۆڵۆباڵیزم ( کەئەوکات بەسیستەمی نوێی جیهان) پێناسە دەکرا. ئەو ململانێ فکریەش لە نێوان (ساموئل هانتینگتون ) ی خاوەن تێزی (پێکدادانی شارستانیەکان) و فرەنسیس فۆکۆیامای خاوەن...
2025-04-23-19-52-21 ساڵ و دەیان ملیار دۆلاری تێچووی بوو . بەتایبەتی دوای ئەوەی ئیسرائیل بە بەکار هێنانی جۆرە موشەکێکی ئەمەریکی توانیتی حەسەن نەسرولله کە لە قولای...
2025-04-23-19-49-44 و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ و تەنها لەسەر پرسی ئەتۆم، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدات. هەروەها لە بەرامبەریشدا، ترامپ بە كۆمەڵێك پێشمەرجی زۆر و قورسەوە، نامەیەك بۆ...
2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

logo hkumati harem

 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كارە تووندوتیژییەكانی دوێنێی هەولێر، كە بەردبارانكردنی كونسوڵخانەی ئێرانی لێكەوتەوە "ئیدانە" دەكات و جەختدەكاتەوە كە ئەنجامدەرانی ئەو كارە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە. دوێنێ هەینی نزیكەی كاژێر 4ی ئێوارە، لەلایەن ژمارەیەك خۆپێشاندەر، كە خۆپێشاندانێكیان دژی لەسێدارەدانی لاوانی كورد لە ئێران بۆ بەردەم كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر سازكردبوو و بەشی زۆری خۆپێشاندەرەكان ئەندامانی پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوون، كونوسڵخانەی ئێران بەردباران كرا. بە گوتەی پەیامنێری رووداو كە لە شوێنی رووداوەكە ئامادەبوو، ژمارەیەك خۆپێشاندەر ئاراستەی خۆپێشاندانەكەیان گۆڕیوەو كونسوڵخانەی ئێرانیان بەردباران كردووە. لەبارەی مۆڵەتی خۆپێشاندانەكەوە، لە روونكردنەوەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ (رووداو) نێردراوە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "ژمارەیەك رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی داواكاری وەرگرتنی مۆڵەتیان پێشكەش بە پارێزگای هەولێر كرد بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەیەك لە رۆژی هەینی 8 / 11 / 2013 لە پاركی شانەدەر، پارێزگای هەولێریش لە سۆنگەی بڕوابوون بە مافی هاووڵاتییان لە دەربڕینی بیروڕا و جێبەجێكردنی یاسا مۆڵەتی پێ دان". سەبارەت بەو رووداوانەی لەدوای خۆپێشاندانەكە كەوتنەوە، وەزارەتی ناوخۆ بە "كاری نایاسایی و گێرەشێوێنی" لە قەڵەمی دەدات ‌و سەرباری ئیدانەكردنی، جەختدەكاتەوە "ئەنجامدەرانی رووبەڕووی سزای یاسایی دەكەینەوە".

دەقی روونكردنەوەكە:

روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەك رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی داواكاری وەرگرتنی مۆڵەتیان پێشكەش بە پارێزگای هەولێر كرد بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەیەك لە رۆژی هەینی 8 / 11 / 2013 لە پاڕكی شانەدەر. پارێزگای هەولێریش لە سۆنگەی بڕوابوون بە مافی هاووڵاتییان لە دەربڕینی بیروڕا و جێبەجێكردنی یاسا مۆڵەتی پێ دان، بەڵام دوای تەواوبوونی گردبوونەوەكە و بڵاوەكردنیان بە داخەوە هەندێكیان بەرەو كونسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران چوون و كاری نایاسایی و گێرە شێوێنیان ئەنجام دا. لێرەدا ئێمە وەك وەزارەتی ناوخۆ ئەم كارە گێرەشێوێنییە بەتوندی ئیدانە دەكەین و راشی دەگەیەنین كە ئەنجامدەرانی رووبەڕووی سزای یاسایی دەكەینەوە.

وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ 

9/11/2013

nusre 607794654

سەرۆكی رێكخراوی ئەلقاعیدە بڕیاریدا رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام  (داعش) هەڵبوەشێنێتەوە و تەنیا لەژێر ناوی رێكخراوی بەرەی نوسرە لە سووریا شەڕ بكات. ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی داعش دەڵێ بەو بڕیارەی زەواهیری پابەند نابێ.

لە تۆمارێکی دەنگیدا كە لە كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاوكراوەتەوە، ئەیمەن زەواهیری سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە بڕیاریدا ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام تەنیا بەرپرسیاری عێراق بێت و لەژێر ناوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق بەردەوام دەبێ.هاوكات فاتیح محەممەد جۆلانی، سەركردەی  بەرەی نوسرە بەرپرسیاری جو‌وڵانەوەكانی ئەلقاعیدە بێت لە سووریا.

لە تۆمارە دەنگییەکەی زەواهیریدا هاتووە: "ئەبوبەكر بەغدادی راوێژی بە ئێمە نەكرد و دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام-ی دامەزراند، بەمەش هەڵەیەكی گەورەی كرد، هەڵەی شێخ فاتیح محەممەد جۆلانی-ش ئەوە بوو دوای رەتكردنەوەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ رێكخراوی قاعیدە بڕی  و بەبێ ئەوەی راوێژ بە ئێمە بكات ئەو رێكخراوەی رەتكردەوە".

لە بەرامبەردا بەغدادی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا بڕیارەكەی ئەیمەن زەواهیری، سەركردەی رێكخراوی قاعیدە رەتدەكاتەوە.
9/11/2013

konfaransi paris

ئەمڕۆ كۆنفرانسی نێونەتەوەیی كورد لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا دەستی بە كارەكانی كرد و هەریەكە لە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP و ئاسییە عەبدوڵڵا، هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی  PYD و مەزهەر باغڵی، ئەندامی نێوەندی بڕیاری پارتی داد و گەشەپێدان  بەشداری تێدا دەكەن و گوتاریان دەبێ.

نێوەندی نێودەوڵەتیی بۆ لێكۆڵینەوەی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆنفرانسێكی 2 رۆژە لەژێر ناوی (كورد، ئاشتی، دیموكراسی و مۆدێلەكانی چارەسەری) لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا ساز دەكات و تێیدا پرسی كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستان دەخاتە بەرباس.

لە راگەیەنراوێكی نێوەندەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: "كێشەی كورد لە توركیا لە ساڵی 1920ـەوە هەر جارەو و بەشێوەیەك بەردەوامی هەبووە، بۆیە دەستپێكردنی چارەسەری دیموكراتی دەبێ رێگە لەبەردەم ئاشتی، نەك هەر بۆ باكووری كوردستان، بەڵكو بۆ پارچەكانی دیكەی كوردستانیش بكاتەوە و لە ئاستی چاوەڕوانییەكان بێت".

فوئاد حوسێن، بە نوێنەرایەتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ‌و هێمن هەورامی، بە نوێنەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئازاد جندیانی بە نوێنەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ‌و یوسف محەممەد، بە نوێنەرایەتی گۆڕان و ئەبوبەكر عەلی، بە نوێنەرایەتی  یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەشداریی دەكەن.
9/11/2013

mushaki rani bo israil

 

ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی گرتەیەكی ڤیدۆیی لە تەلەڤزیۆنی ئێرانییەوە گواستوەتەوە دەربارەی چۆنیەتیی هێرشكردنە سەر ئیسرائیل و پێكانی ئەو ئامانجانەی كە دەستنیشان كراون. 

لە گرتە ڤیدۆییەكەدا ئەو مووشەكە دوورهاوێژانە نیشان دراون كە لە خاكی ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل دەكرێن؛ هاوكات ساتی گەیشتنی مووشەكە ئێرانییەكان بۆ ئاسمانی ئیسرائیل و چۆنیەتیی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە و پۆچەڵكردنەوەی هەندێ مووشەك و پێكانی هەندێ ئامانجی دیاریكراو لە نێو جەرگەی تەل ئەبیب لە لایەن مووشەكە ئێرانییەكانەوە دیاری كراوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا هەروەها ئەو شوێنانە ڕوون كراونەتەوە كە بە شوێنی هەستیاری ئیسرائیل ناو براون، وەك فڕگەی بن گوریۆن و وێستگەی ئەتۆمیی دەیمونە و یەكەكانی بەرگریی لە تەل ئەبیب و بانكی ناوەندیی ئیسرائیل.

 

لینكی ڤیدیۆكە

http://www.youtube.com/watch?v=68CsCjIJaeE

 

9/11/2013

ihdam la eran sedara

 

داوا لە کوردستانیانی مالمۆ و سکۆنە ئەکەین بەشداری خۆپیشاندانی پرۆتستۆکردنی لە سێدارەدانی زیندانە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  لە ئێران بن .
ئامادەبوونتان هەڵوێستانە بۆ پشتیوانی زیندانە سیاسیەکان کە لە ژوورەکانی سێدارە چاوەروانی مەرگن.

ڕۆژی شەممە: 2013.11.9
کات: 13.00.15.00
شوین:بەرامبەر  بازاڕی سەوزەی مالمۆ
Möllevångstorget

کۆمیتەی هاوکاری کوردستانیانی مالمۆ

سوپاس  بۆ ناردنی ئاگاداری.. پرسە.. ڤیدیۆ... وتار..هەواڵ.. بابەتی جۆراوجۆر
بەڵام تکایە بۆ ناردنی وتار با وێنەی خۆتانی لەگەڵ بێت ، بۆ بابەتی تر  سەرچاوەکە دیاری بکەن
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزماندا

مالمۆکورد
www.malmokurd.com
https://www.facebook.com/MalmoKurd

0046707617830

xopishandan-la-bern

 

بانگەوازی به‌شداری له خۆپیشاندان بۆ مەحکووم کردنی لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد و به‌لووچ له ئێراندا!

هه‌روا که ئاگادارن له ڕۆژانی ڕابردوو دا چه‌ند زیندانیه‌کی سیاسی کورد و به‌لووچ له ئێراندا له سێداره دران. ئاشکرایه که له سێداره درانی ئه‌و چالاکانه به‌رز بوونه‌وه‌ی خێرای ژماره‌ی له سێداره دراوان له‌و وڵاته‌دا ده‌گه‌ینێ.

ماشینی تاوانی کۆماری ئیسلامی ده‌بێ ڕابگیردرێ.

به مه‌به‌ستی له قاودانی تاوانه‌کانی ئه‌و ڕژیمه دژ به نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و بۆ پڕوتستۆ کردنی کرداره نامرۆڤانه‌کانی ئه‌و ڕژیمه، چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئێرانی و کورد خۆپیشاندانێک له بڕن وه‌ڕێ ده‌خه‌ن. به‌و بۆنه‌وه‌ کومیته‌ی وه‌ڕێخستنی خۆپیشاندانه‌که بانگه‌وازێکیان بڵاۆ کردوه‌ته‌وه.

ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ وێڕای پشتگری کردن له‌و خۆپیشاندانه، داوا له هه‌موو چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی ده‌کا به‌شداری خۆپیشاندانه‌که بن.

له گه‌ڵ ڕێزماندا

ناوه‌ندی زاگرۆس بۆ مافه‌کانی مرۆڤ

ده‌قی بانگه‌وازه‌که‌؛

خەباتی هاوبەشی گەلانی ئێران، دەتوانێ پاشەکشە بە کۆماری ئیشلامی بکات.

بانگەوازی وەڕێخستنی خۆپیشاندانێک لە بێڕن، بۆ مەحکووم کردنی کۆماری ئیسلامی لە پێوەندە بە لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد.

لە بەرەبەیانیی دوێنێ دووشەممە، رژیمی ویلایەتی فەقیە، زیندانیی سیاسیی کورد، تێکۆشەری ڕێگای ئازادی و یەکسانی، شێرکۆ مەعاریفی لە زیندانی سەقز لە سێدار دا.

هەروەهاچەند ڕۆژ لەوە پێش، حبیبوڵڵا گوڵپەری پوور، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ورمێ، ڕەزا ئیسماعیلی (مامەدی) لە گرتووخانەی سەلماس و ١٦ کەسی دیکە لە هاووڵاتیانی بەلووچ لە گرتووخانەی زاهیدان لە سێدار دران.

ئەم جینایەت و لەسێدارەدانانە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچن کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە قەرانێ گەورەی سیاسی و ئابووریدا پەلەقژە دەکا.

کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا کە لە بەرامبەر دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکاندا سیاسەتی "نەرمشی قارەمانانە" دەگرێتە بەر، لە لایەکی دیکەوە، بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک سیاسەتی سەرکوت و کوشت و بڕ، درێژە پێ دەدا.

خەباتی یەکگرتووانە و سەراسەریی گەلانی ئێران دەتوانێ پاشەکشەی زۆر بە کۆماری ئیسلامی بکات و ماشێنی مەرگی رژیم بووەستینی. ئێمە داوا لە هەموو ئازادیخوازان و ڕوناکبیران دەکەین بە حوزوری خۆیان لە خۆپیشاندانی ڕۆژی شەممە ٩ی نوامبر لە شاری بێڕن، دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگمان بۆ مەحکووم کردنی جنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسیی کورد، شێرکۆ مەعاریفی، حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور و چوار لاوی عەڕەب بە ناوەکانی عبدالرضا امیر حنافیرە، غازی عەباسی، عبدالامیر مجدەمی و جاسم مقدەم. داوا لە هەموو ئازادیخوازان و چالاکانی سیاسی و هەروەها حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکان دکەین، چالاکانە لەم خۆپیشاندانەدا بەشداری بکەن، بۆ ئەوەی دەنگی ناڕەزایەتی دەربڕینمان زۆر ڕەساتر بێ.

بە سوپاسەوە

کومیته‌ی ڕیکخستنی خۆپیشاندان

شوێنی کٶبوونەوە بیرن پی تەختی سویس

میدانی هیلویتیا

کات:شەمە ٩ نووامبری ٢٠١٣

کاتژمێری ١٣ تا١٥

panabari rojawa123

 

سەبارەت بە پرسی ئاوارەکانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان و پاش هەوڵە بەردەوامەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بۆ ووروژاندنی ئەو پرسە لە ناوەندە ئەوروپییەکاندا، یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی ئاشکرایکرد کە یارمەتییەکانی بۆ ئاوارەکانی نیشتەجیی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات و هاوکات ستایشی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لەو بارەیەوە بە گرنگ وەسفکرد. 

ئەو هەڵوێستەی یەکێتی ئەوروپا لە دووتوێی نامەیەکی فەرمی کۆمسیۆنی ئەوروپادا هاتووە کە لە ڕێکەوتی 6/11/2013 ئاراستەی پەڕلەمانی ئەوروپا کراوە.  کۆمسیاری ئەوروپی تایبەت بە هاریکاری مرۆیی و بەرەنگاربوونەوەی قەیران، خاتوو ''کریستالینا جۆرجێڤا'' سەبارەت بە ڕەوشی ئاوارەکانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان، نامەیەکی ئاراستەی پەڕلەمانتار ''ستروان ستیڤنسن'' کردووە و تێیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێ ''حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کردنەوەی سنوورەکانی لەبەردەم ئاوارە سوورییەکاندا، ڕێگر بووە لە سەرهەڵدانی کارەساتێکی مرۆیی لە ناوچەکەدا''.

 لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا کۆمسیاری ئەوروپی جۆرجێڤا ئاشکرایکرد، کە یەکێتی ئەوروپا پێشتر بڕی 9 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئاوارەکانی نیشتەجیی هەرێم تەرخانکردووە و ئەو بڕە پارەیە لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانی ( UNHCR،  WFP، unicef ) بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری کەمپی دۆمیز و مناڵانی کەمپەکە سەرفکراون. هاوکات کۆمسیۆنی ئەوروپا ئاشکرایکرد کە وا بڕیارە لە ماوەی ئایندەدا 12 ملیۆن یۆرۆی دیکە بۆ ئاوارەکانی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان تەرخان بکا.

شایانی باسە نامەکەی کۆمسیۆنی ئەوروپا، وەلامی نامەیەکی فەرمی پەرلەمانی ئەوروپایە کە لە ڕێکەوتی 25/9/2013 ئاراستەی کۆمسیۆنی ئەوروپا کرابوو و تێیدا داوا کرابوو کە یەکێتی ئەوروپا پتر بەدەم ئاوارە سوورییەکانی نیشتەجیی هەرێمی کوردستانەوە بچێ و هاریکاری زیاتر لەو بارەیەوە پێشکەش بکات.

 لە لێدوانێکدا، دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، خۆشحاڵی خۆی بەو بڕیارەی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕاگەیاند و گووتی کە ئەوان لە ماوەی ڕابردوودا فشارێکی زۆریان خستۆتە سەر پەڕلەمان و کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ ئەوەی ئاوارەکانی نیشتەجیی هەرێمی کوردستان بێبەش نەبن لەو هاوکارییە مرۆییانەی کە یەکێتی ئەوروپا بۆ قەیرانی سووریا تەرخانیکردووە. ئاژگەیی ڕاشیگەیاند کە ئەوان لە هەوڵەکانیان بەردەام دەبن و بەدواداچوونی پێویستی بۆ دەکەن.

ش.ب

pna

8/11/2013

yakyati zanayani kwrdstan

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ناڕەزایی لەبەرامبەر لەسێدارەدانی کوردانی رۆژهەڵات دەردەبڕێت و داوا دەکات ئێران لەسێدارەدانی کوردان بووەستێنێت.

مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید، سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵەکانی راگەیاندن، ناڕەزایی یەكێتی زانایانی لەو هەڵمەتە كورد كوژییە راگەیاند‌ و داوای لە ئێران كرد سنوورێك بۆ ئەم كارە دابنێت‌.

سەرۆكی یەكێتی زانایان داواشی کرد، كە ئێران مەودای ئازادی سیاسی فراوان بكات‌ و بە رێگەی ئاشتیانە بە پیر مافەكانی گەلی كوردەوە بچێت، 
گوتیشی "چونكە لەسێدارەدان‌، كوشتن‌، گرتن‌و زیندانیكردن هەستی چالاكی‌ و نەبەردان بەهێزتر دەكات‌ و ئەم كێشەش چارەسەر ناكات، بۆیە باشتر وایە بیر لە پێدانی مافەكانی كورد بكات ‌و، لە ژێر باری هاووڵاتی پلە‌ دوو ‌و سێ‌و چوار دەریان بێنێت."

مەلا عەبدوڵا دەشڵێت"پێویستە لە كۆنگرەی نەتەوەیی كورد ئەم پرسە بە گرنگیيەوە گەنگەشە بكرێت‌ و بەدوای راگرتنی ئەم شەپۆڵی لەسێدارەدانەدا بگەڕێن".
8/11/2013

ashkawti au la sardasht

 

كه ریمی مه عرووف زاده سه رۆكی كه ژه وانی سه رده شت به ئاژانسى هه واڵی ئیرنای راگه یاند ئه و ئه شكه وته ئاوییه له ناوچه ی وزینه ی سه ر به میراوای سه رده شت دۆزراوه ته وه ، ئه و ئه شكه وته خاوه ن دووبه شه كه له به شی ئاوی ئه شكه وته كه سێ تاڤگه هه یه و به شه كه ى ترى ئه و ئه شكه وته ش وشكاییه ، گوتیشى ’به هۆی نه بوونی كه ره سته ی پێویست گرووپی كه ژه وانی سه رده شت داوای له گرووپی ئه شكه وته وانی ئێران كرد له و دۆزینه وه یه دا یارمه تیان بده ن’.


ئاماژه ى به وه ش دا گرووپی كه ژه وانی سه رده شت به هۆی سه ختی ئه شكه وته كه ته نیا توانیان 543 مه تر له وشكایی ئه شكه وته كه و 200 مه تر له به شی ئاویی ناو ئه شكه وته كه بگه رێن و بۆ گه ڕانی زیاتر كه پێویستی به كه لوپه ل و ئامێری پێشكه وتووی ئه شكه وته وانی بوو داوایان له گرووپی ئه شكه وته وانی ئێران كرد یارمه تیان بده ن. پسپۆرانی زه ویناسی ده ڵێن ’ئه و ئه شكه وته گه وره ترین ئه شكه وتی ئاوی - وشكایی ئێرانه ’. تا ئێستا ئه شكه وتی قوره قڵا له كرماشانی رۆژهه ڵاتی كوردستان به گه وره ترین ئه شكه وتی ئاوی كیشوه ری ئاسیا ناسراوه .
8/112013

 

nichirvvvan bb

 

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی کۆبووەوە و نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی کابینەی داهاتوو دەسنیشانکرایەوە، چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ش گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا. 

 

به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لق و مه‌كته‌به‌كان كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجام درا و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ و ته‌وه‌رانه‌ گفتوگۆكرا.

 

ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌له‌ 21/9/2013 ئه‌نجامدرا گفتوگۆ كرا وێرای سوپاسی هه‌موو به‌رپرسان و كادیران و ئه‌ندامان و لایه‌نه‌گیران و جه‌ماوه‌ری پارتیمان و خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی كردیان بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئازاد و دیموكراسیانه‌ له‌ لایه‌ك و له‌ لایه‌كی دیكه‌ وه‌ ده‌ست خستنی ده‌نگ و متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی پارتیمان براوه‌ی یه‌كه‌م و لیستی یه‌كه‌م بێت له‌ كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ به‌ باش زانی پێداچونه‌وه‌یه‌كی گشتی بكرێت بۆ دیاریكردنی خاڵه‌ به‌هێزو لاوازه‌كان و زیاتر به‌گوروتین خستنی هه‌موو دام و ده‌زگاكانمان تا له‌ ئاستی متمانه‌ خه‌ڵكی كوردستان بین چونكه‌ به‌م متمانه‌ به‌خشینه‌ به‌رپرسیاریه‌تیمان زێده‌تر ده‌بێت.

 

ته‌وه‌ری دووه‌م: بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م هه‌ڤاڵ (نێچیرڤان بارزانی) كاندیدی پارتیمان ده‌بێت و لیژنه‌یه‌ك هاوكاری ده‌بن بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كانى كه‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن براوه‌ی كورسی په‌رله‌مان بون و بۆ پێكهێنانی كابینه‌یه‌ك كه‌ له‌ خزمه‌تی ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان دابێت.

 

ته‌وه‌ری سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ تێپه‌رێندرا، باسی هۆكارو كاریگه‌ری یه‌كانى كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ن بۆ دروستكردنی بریارو یاساكان كرا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كه‌ ئه‌م كاره‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتبو گفتوگۆ ده‌كرێ و كۆبوونه‌وه‌ نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به‌ شێوه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن به‌ تایبه‌تی كۆتای ئێزیدی و فه‌یلی نیشاندا.

 

ته‌وه‌ری چواره‌م: سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی عێراق به‌ گشتی و باری ئه‌منی به‌ تایبه‌تی گفتوگۆكرا وكه‌ كێشه‌و ئاڵوزییه‌كان رۆژ به‌ رۆژ زێده‌تر ده‌بن و كۆمه‌لێك فاكته‌ری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی كاریگه‌رن له‌ قولتر كردنه‌وه‌ی گرفته‌كان و ناسه‌قامگیری كه‌ له‌ ئاكامدا ده‌بێته‌ هۆی دروست كردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌م و كوری زۆری خزمه‌تگوزاری و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌م شێوه‌ ژیانه‌ی به‌ شایسته‌ی خه‌ڵكی عێراق نازانێ و ده‌بێ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی به‌ جدی بدرێت.

 

ته‌وه‌ری پێنجه‌م: له‌ ته‌وه‌ره‌كی دیكه‌دا بارودۆخی سوریا و رۆلی لایه‌نه‌كانی كوردی له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان و  باسی گرفته‌ نێوخۆیه‌كانیان كراو باسی هه‌وڵه‌كان كرا بۆ پتر كاراكردنی رۆلیان كه‌ به‌ داخه‌وه‌ لایه‌نێك به‌ ته‌نیا رێگره‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌ر و رۆلی خۆیان ببینن له‌م بارودۆخه‌ی كه‌ ئێستا له‌ سوریا هاتۆته‌ ئاراوه‌ و پارتیمان وێرای ته‌واوی پشتگیری خۆی له‌ خوشك و برایانمان له‌ كوردستانی سوریا گرنگی به‌ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و به‌گه‌ر خستنی ته‌واوی توانای هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ین و كه‌ له‌ ئاكامدا خه‌ڵكی ئه‌و پارچه‌ی كوردستان پتر سوودمه‌ند بن.

pna
7/11/2013

logoi pdki- pdk

 

هەردوو حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)، دوای حەوت ساڵ لێكدابڕان و جیابوونەوە، گەڵاڵەنامەی یەكگرتنەوە پێشكەشی یەكدی دەكەن. بەپێی گەڵاڵەنامەكان حدكا دەیەوێ حدك وەك كۆمەڵێك كادر وپێشمەرگەی جیابووەوە بگەڕێنەوە، بەڵام حدك دەیەوێ وەك دوو لایەنی سەربەخۆ تێكەڵ ببنەوە. پەیوەندی نێوان هەردوو باڵەكەی حیزبی دیموكرات لەدوای بەستنی كۆنگرەی 15ی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەساڵی 2012دا گۆڕانی زۆری بەسەردا هات. لەو كۆنگرەیەدا حدكا یەكگرتنەوەی هەردوو باڵەكەی كردە ئامانجی كۆنگرە. حدكیش بەردەوام جەختی لەسەر یەكگرتنەوە كردووە، بەڵام هەتا ئێستاش شێوازی یەكگرتنەوەكە خاڵی ناكۆكی نێوان هەردوولایە.  حدكا زیاتر لە هەوڵی ئەوەدایە حدك وەكو كۆمەڵێك كادر وپێشمەرگە لە قەڵەم بدات كە چۆن رۆیشتوون هەر ئاواش بگەڕێنەوە، بەبێ ئەوەی دان بە ناسنامەی رێكخراوەیی ئەواندا بنێت، بەڵام حدك دەیەوێ حدكا پێكهاتەی رێكخراوەیی ئەوان بە رەسمی بناسێ ووەك دوو لایەنی سەربەخۆ بچنە نێو وردەكارییەكانی یەكگرتنەوە. پرسێك كە حدكا تا ئێستا خۆی لێ نەداوە. لە نوێترین هەنگاودا، هەردوو لایەنەكەی دیموكرات هەندێكی دیكە چوونە پێش وگەڵاڵەنامەی یەكگرتنەوەیان پێشكەشی یەكدی كرد. گەڵاڵەنامەكەی حدكا هەمان ئەو گەلاڵەنامەیەیە كە ساڵی 1996 حدكا وحدكا - رێبەرایەتی شۆڕشگێڕی یەكخستەوە. حدكا - رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ لە نەورۆزی 1988 بە رێبەرایەتی جەلیل گادانی وحەسەن رەستگار جیابوونەوە. حدكا دەڵێت “ئەوكات ئێمە هەموومان لەسەر ئەم گەڵاڵەیە رێككەوتووین، بۆیە دەكرێ هەر ئەمە ببێتە بنەمایەك بۆ یەكگرتنەوە، بەڵام هەندێ خاڵیشی جێی مشتومڕە ودەكرێ باسی لەسەر بكرێ”.  بەڵام حدك پێشوازی لەم گەڵاڵەنامەیە نەكردووە. عەبدوڵڵا حەسەنزادە، سكرتێری پێشووی حدكا كە وەك ئەندازیاری یەكگرتنەوەی ساڵی 1996ی حیزبی دیموكرات دەناسرێ، بە (رووداو)ی گوت “ئەگەر بڕیار بێت بەراورد لە نێوان ئەوكات وئێستا بكرێ ئەوە شتێكی زۆر نالەبارەوبەهیچ شێوەیەك لەگەلأ ئێستا ناگونجێ. ئێستا بارودۆخێكە و ئەوكاتیش بارودۆخێك بوو. نە ئێمە داوا لەوان دەكەین وەك رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ بن ونە ئەوانیش حەقیان هەیە داوا لە ئێمە بكەن وەك رێبەرایەتی شۆڕشگێڕ بین”.  بەپێی گەڵاڵەنامەكەی حدكا، لیژنەیەك بۆ یەكخستنەوەی هەردوولا پێكدێت. ئەو لیژنەیە رێكخستنەكان، دارایی وپەیوەندییەكان تێكەڵ دەكاتەوە. رێكخستنەكانی هەردوولا دەگەڕێنەوە بۆ حاڵەتی بەر لە جیابوونەوە. بەرپرسەكانی حدك هەمان بەرپرسیارێتی پێشوویان لەناو حدكا وەردەگرنەوە، رێكخستنەكانی حدك تێكەڵی رێكخستنی حدكا دەبنەوە و بەمجۆرە حدكا وەك حیزبی دایك دەمێنێتەوە. دواتر كۆنفرانسەكان بۆ كۆنگرە بەبێ جیاوازی بۆ ئەندامانی هەردوولا دەبەسترێ وكۆنگرەی هاوبەش پێكدێت.  سەرچاوەیەك لە حدكا بە (رووداو)ی گوت “هێشتا باس لەوە نەكراوە ئاخۆ ئەو ئەندامانەی رێبەرایەتی هەردوولا كە لە دوایین كۆنگرەیاندا بوونەتە ئەندامی رێبەری چییان لێدێ، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە كە هەموویان لە كۆنگرەی هاوبەشدا بەشدار بن. هەروەها هەموو ئۆرگانەكانی حدكا وەك خۆیان دەمێننەوە، تەنانەت ئەو ئۆرگانانەش كە دوای جیابوونەوە دامەزراون. بەڵام هی لایەنی بەرامبەر هەڵدەوەشێنەوە”. بەڵام بەپێی گەڵاڵەنامەكەی حدك، هەردوولا بە جیا كۆنفرانس دەبەستن ونوێنەر بۆ كۆنگرە دیاری دەكەن. لەم حاڵەتەدا حدكا وەك رێكخستنێكی سەربەخۆ هەڵسوكەوت لەگەڵ حدك دەكات. بەو پێیەش كۆنگرەی 16ی حیزب پێكەوە دەبەستن. بەپێی زانیارییەكانی (رووداو)، لەم گەڵاڵەیەدا هاتووە كە لە كۆنگرەدا مەسەلەی ناوی حیزب و لۆگۆ یەكلایی دەكرێتەوە، هەروەها بەپێی گەڵاڵەنامەكەی حدك، هەر بڕیارێك لەدوای لەتبوون درابێت بۆ پرسەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەبێ هەڵوەشێتەوەومێژووی حدكیش وەك مێژووی حیزب قبولأ بكرێ. لەو كۆنگرە هاوبەشەدا هەردوولا لەسەر خاڵە جەوهەرییەكان رێككەوتن دەكەن وبڕیاری یەكگرتنەوە دەدەن. بەرپرسایەتی ئۆرگانەكان لە پلینیۆمی دوای كۆنگرە دیاری دەكرێن. حدك دەبێت وەك بەشێكی دیموكرات دانی پێدا بنرێ. حدك بۆ جێبەجێكردنی ئەم گەڵاڵەیەی یەك ساڵی دیاری كردووە. بەڵام پێناچێت ئەو دوو گەڵاڵەنامەیە هیچیان لێ شین ببێ، چونكە تێڕوانینی جیاواز لە نێوان هەردوولا زۆرە. لە نێو حدك دوو روانگە هەیە، كە یەكێكیان لەگەڵ یەكگرتنەوە و ئەوەی دیكەشیان دژیەتی. بەڵام لەنێو حدكا سێ روانگە هەیە. یەكەم: باوەڕی بە یەكگرتنەوە هەیە. دووەم: پێیوایە حدك بە رەسمی بناسرێ، ئەم روانگەیە لایەنگری زۆری نییە. سێیەم، لەگەڵ مانەوەی ئەم دۆخەی ئێستایە، ئەم روانگەیە لەنێو رێبەریی حیزبدا زیاترین لایەنگری هەیە، چونكە هەندێكیان بەو یەكگرتنەوەیە پۆستەكانیان لەدەستدەدەن.

rudaw

7/11/2013

ruhaniiii

 

ژنێكی ئێرانی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، سەبارەت بە پرسەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، رەخنەی تووندی ئاراستەی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، بەهۆی زیادبوونی رێژەی لەسێدارەدانی زیندانییانی سیاسی  لەماوەی سەرۆكایەتی رۆحانیدا. شیرین عیبادی، ژنە چالاكوانی ئیرانی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، رەخنەی توندی لە حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران گرت، بە هۆی زیادبوونی لەسێدارەدان لە ئێران و حكومەتی ئەو وڵاتەشی بە "درۆكردن سەبارەت بە ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی" تۆمەتباركرد.    عیبادی پارێزەری مافەكانی مرۆڤ، كە  لە ساڵی 2009 ـەوە لە ولایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا دەژی، بە ئەسۆشێیتد پرێسی راگەیاندووە "لەوانەیە رۆحانی ناوبانگی كەسێكی چاكسازی خوازی هەبێت، بەڵام تاوەكو ئێستا تەنها نیشانەی خراپمان لێبینوە".  عیبادی لە ساڵی 2003 بەهۆی پاڵپشتیكردنی بۆ دیموكراتیەت، وەك یەكەم ژنی ئێرانی خەڵاتی نۆبڵ لە بواری ئاشتیی وەرگرت.

7/11/2013

ihdame kordha

 

حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رەتیدەکەنەوە ئەندامەکانیان دژایەتی خوایان کردبێ. حکومەتی ئێران لە ساڵانی رابردوودا، ژمارەیەک چالاکڤانی سیاسی کوردی بە تۆمەتی دژایەتیکردنی خوا لە سێدارەداوە، پاساوی ئەوەش  ئەندامێتی بەدارکراوەکانە لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. چالاکڤانانی سیاسی کورد لە ئێران بە تۆمەتی (موحارەبە) دژایەتیکردنی خوا لەسێدارەدەدرێن. دەزگای دادوەری ئێران ئەندامێتی ئەو چالاکڤانانە لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکاری موحارب بوونیان لەقەڵەم دەدا. لە دەستووری ئێراندا موحارب بە کەسێک دەگوترێ، کە بە مەبەستی ترساندنی خەڵک سوو لە چەک وەربگرێ. حزبەکانی‌رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن، ئەو تۆمەتە ئەندامانی ئەوان ناگرێتەوە، چونکە چەندین ساڵە وازیان لە چالاکی چەکداری هێناوە و خەباتی سیاسی و مەدەنی دەکەن. شارەزایانی یاسایی پێیان وایە، کەسی موحارب لەحاڵێکدا تۆمەتەکەی لەسەر ساغ دەبێتەوە، کە چەکی بەکار هێنابێ و شەڕی پێکردبێ. رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، یاسای ئێران بەهۆکاری سەرەکی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە دەزانن. چالاکڤانانی کوردیش پێیان وایە ئەو یاسایە و بڕگە نەنووسراوەکانی، زیاترین قوربانی لە کوردستاندا هەیە و لەسێدارەدانی چالاکڤانانی کورد بە تۆمەتی دژایەتیکردنی خوا، نموونەی هەرە زەقیەتی.

rudaw

6/11/2013

parlemanii kordistan

 

بەپێی وادەی دیاریكراوی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بانگهێشتی ئەندامانی هەڵبژاردراوی خوولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەستی بە كارەكانی كرد. 

یەكەم دانیشتن بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كرایەوە، ئەویش سادق سورچی لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئێستاشدا تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە سوێندنخواردنی ئەندامانی خوولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت.

سەعید عەبدوڵا

pna
6/11/2013

logoi partyy

 

بریارە ئەمرۆ 7ی تشرینی دووەمی 2013 سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە بۆ دیاریکردنی لیژنەی دانوستان و کاندید بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین، بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ئەو پارتە کۆدەبێتەوە.   ئەجێندای کۆبوونەوەکە دوو تەوەر دەیێت، کە بریتین لە دیاریکردنی لیژنەیەکی دانوستان بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆکایەتی حکومەت. پارتی دیموکراتی کوردستان وەک براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکایەتی کابینەی هەشتەم پێشکەش دەکات، کە دواتر بە مەرسومێک، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تەکلیفی پێکهێنانی کابینەی نوێی لێدەکات و دەبێ لە ماوەی 30 رۆژدا ئەو حکومەتە پێکبهێنێت. جەعفەر ئێمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان، دوێنێ شەو لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تەلەفزیۆنی رووداو رایگەیاند، "تاوەکو ئێستا کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلانەبووەتەوە، بەڵام ئەگەر کاک نێچیرڤان بارزانی بیکات، پارتی هیچ بژاردەیەکی دیکەی نییە بۆ ئەو پۆستە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەگەڵ بەڕێزیان باس نەکراوە".

7/11/2013

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان