
فەرامەرز ساعیدی، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا بە شێوەیەکی توندوتیژ دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دەزگا ئەمنییە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥ (٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان لە شەقامی ئیستیقلالی ئەم شارەدا بەبێ مۆڵەتی یاسایی فەرامەرز ساعیدییان بە شێوەیەکی توندوتیژ دەستبەسەر کردووە.
دەوترێت ئەم هاووڵاتییە لەگەڵ یەدوڵڵا مەتاعی، وەرزشوان و ڕاهێنەری کاراتەی کورد کە هاوکات لەگەڵ ئەودا دەستبەسەر کرابوو، ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان کراون.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر تۆمەتەکان و بارودۆخی ئێستا و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
١١/١٠/٢٠٢٦









