فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2026-10-21-20-54-34 دۆخی پێنج شاخەوان و چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، دوو هەفتە لەمەوبەر زیاتر لە ٣٠ چەکداری سەر بە فەرمانگەی ئیتلاعاتی سەقز،...
2026-10-21-20-53-19 و تەمەنی ۱۷ ساڵە و خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەیان، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری...
2026-10-21-20-52-07کاتێکدا چارەنووسی هەندێک لە دەستبەسەرکراوان نادیارە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ئێرانەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ دوو هاووڵاتیی...
2026-10-21-20-44-27 تر ، ئاماژەی بەوەشكرد، سێ خولی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بە ئەنجامدانی شەڕەكان لەسەر ئێران كۆتایی هات و سەلماندی كە ئەستەمە متمانە بە بەڵێنەكانی بكرێت.عراقچی...
2026-10-21-20-42-27گەورە دەبێتەوە و جیهانیش دەکەوێتە ناو قەیرانێکی جدیی وزەوە. حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئەگەری ڕوودانی جەنگ پشتگوێ ناخات و لە ئەگەری پەرەسەندن...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لانیکەم ١٢ زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی کوردی بەندکراو لە زیندانی بۆکاندا بە ناوەکانی ئەردەڵان مینە، بێهرووز براخاس، ئیسماعیل ئاتەشمەرد، کاوە ڕەحیمی، حامید مەعرووفی، عەلی موحەممەدی، مەحموود جەعفەری، عەلی فارووقی، ئەرسەلان مینایی، عەزیز بانەیی، قادر سەلیمی و مەلا داوود، لە بەرانبەر ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان لە بەهرەمەندبوونیان لە مافە یاساییەکانیان، لەوانە مۆڵەتی پشووی کاتی و زیندانی کراوە، لە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥ـەوە (٥ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦) مانیان لە خواردن گرتووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی دووشەممە نامەیەکیان ڕوو لە بەرپرسانی زیندانی بۆکان نووسیوە و مانگرتنەکەیان بە شێوەی فەرمی پێ ڕاگەیاندوون. لە نامەکەدا هۆکاری مانگرتنەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ ڕێگریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکان لە پێدانی مۆڵەتی پشووی کاتی و زیندانی کراوە.

ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەر (٦ی ئۆکتۆبەر) لە دووەم ڕۆژی مانگرتنەکەدا، بە فەرمانی سەرۆکی زیندان، هەرهەموو مانگرتوان ڕەوانەی قەرەنتینەی زیندانەکە کراون.

هەروەها لە کاتی دەسپێکردنی مانگرتنەکەوە، ئەم ١٢ بەندکراوە لە مافی پێوەندیی تەلەفۆنی و دیداری بنەماڵە بێبەش کراون. ئەم بەندکراوانە کە خەڵکی شارەکانی بۆکان و تیکابن، پێشتر لە هەندێ دۆسیەدا بە تۆمەتی سیاسی و مەزهەبی دەستبەسەر کرابوون و سزای بەندکرانیان بۆ دەر چووبوو.

١١/١٠/٢٠٢٦

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان