فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2026-10-21-20-54-34 دۆخی پێنج شاخەوان و چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، دوو هەفتە لەمەوبەر زیاتر لە ٣٠ چەکداری سەر بە فەرمانگەی ئیتلاعاتی سەقز،...
2026-10-21-20-53-19 و تەمەنی ۱۷ ساڵە و خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەیان، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری...
2026-10-21-20-52-07کاتێکدا چارەنووسی هەندێک لە دەستبەسەرکراوان نادیارە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ئێرانەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ دوو هاووڵاتیی...
2026-10-21-20-44-27 تر ، ئاماژەی بەوەشكرد، سێ خولی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بە ئەنجامدانی شەڕەكان لەسەر ئێران كۆتایی هات و سەلماندی كە ئەستەمە متمانە بە بەڵێنەكانی بكرێت.عراقچی...
2026-10-21-20-42-27گەورە دەبێتەوە و جیهانیش دەکەوێتە ناو قەیرانێکی جدیی وزەوە. حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئەگەری ڕوودانی جەنگ پشتگوێ ناخات و لە ئەگەری پەرەسەندن...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕێکخراوی هانا بڵاویکردەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەسەڵاتی ئێران لە دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام بووە، لە کاتێکدا چارەنووسی هەندێک لە دەستبەسەرکراوان نادیارە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ئێرانەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی "دیاکۆ بایزیدی" و "مستەفا جۆشکر" خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لەو شارە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕۆژی ڕابردوو ئیلیا لوتفی تۆرماکچی تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزێکی دەمامکداری ئێران ڕفێندرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ١٩ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، ئەحەد مەیهەنخاهـ تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی شنۆ لە سنووری پارێزگای ورمێ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵ زیندانییکردن کە پێشتر بە سەریدا سەپابوو، دەستبەسەرکرا و بۆ گرتووخانەی نەغەدە گواسترایەوە.

ناوبراو پێشتر لە ٢٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بەبێ فەرمانی دادوەر لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و دوای نزیکەی مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا، دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆوە به تۆمەتی "هاوکاری ئۆپۆزسیۆنێکی دژبەری ئێران" سزاکەی بەسەردا سەپێندرا.

باس لەوەشکراوە، لە ١٦ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سەقز بێ هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئارام ئەمینی و ڕفاندوویانە، دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنی بەردەست نییە.

٢١/١٠/٢٠٢٦

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان