فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2026-10-21-20-54-34 دۆخی پێنج شاخەوان و چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، دوو هەفتە لەمەوبەر زیاتر لە ٣٠ چەکداری سەر بە فەرمانگەی ئیتلاعاتی سەقز،...
2026-10-21-20-53-19 و تەمەنی ۱۷ ساڵە و خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەیان، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری...
2026-10-21-20-52-07کاتێکدا چارەنووسی هەندێک لە دەستبەسەرکراوان نادیارە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ئێرانەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ دوو هاووڵاتیی...
2026-10-21-20-44-27 تر ، ئاماژەی بەوەشكرد، سێ خولی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بە ئەنجامدانی شەڕەكان لەسەر ئێران كۆتایی هات و سەلماندی كە ئەستەمە متمانە بە بەڵێنەكانی بكرێت.عراقچی...
2026-10-21-20-42-27گەورە دەبێتەوە و جیهانیش دەکەوێتە ناو قەیرانێکی جدیی وزەوە. حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئەگەری ڕوودانی جەنگ پشتگوێ ناخات و لە ئەگەری پەرەسەندن...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕایگەیاند، ژینا ئەحمەدی، هونەرمەند و دامەزرێنەری ماڵی مۆسیقای "ژیلەمۆ" لە مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. ناوبراو پاش تێپەڕبونی 10 ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی سنە ڕاگوێزراوە و تاكو ئێستاش هۆکاری گرتنەکەی و چارەنوسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ژینا ئەحمەدی هونەرمەندی خەڵکی گوندی نگڵ و دانیشتوی شاری مەریوان، لە ناو ماڵی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە. ئەم هونەرمەندە کە دامەزرێنەری ماڵی مۆسیقای "ژیلەمۆ"یە، پاش دەستبەسەرکردنی بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستراوەتەوە. سەرەڕای تێپەڕبونی زیاتر لە 10 ڕۆژ بە سەر ئەم ڕوداوەدا، هێشتا چارەنوسی نادیارە و هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون لە بەردەستدا نییە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ژینا ئەحمەدی لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا بە تەواوی لە مافە سەرەتاییەکانی بێبەش کراوە. ناوبراو ناتوانێت پەیوەندیی بە بنەماڵەکەیەوە بکات، مافی چاوپێکەوتنی نییە و لە دەستگەیشتن بە پارێزەریش بێبەشکراوە. ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە ئەمنییانە دڵەڕاوکێی لای کەسوکار و ناوەندە مافی مرۆییەکان دروستکردوە، چونكە هیچ ڕونکردنەوەیەک لە لایەن دەزگا فەرمییەکانەوە لە سەر هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم هونەرمەندە نەدراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕایگەیاندوە، "ژینا ئەحمەدی پاش دەستبەسەرکردنی لە مەریوان بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزراوە، ناوبراو لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی، چاوپێکەوتنی بنەماڵە و دەستگەیشتن بە پارێزەر بێبەشکراوە و هێشتا هۆکاری ڕاستەقینەی گرتنەکەی و چارەنوسی نادیارە".
شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک مەریوان و سنە هەمیشە شوێنی چالاکیی بەرچاوی هونەرمەندان و ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان بون. دەزگا ئەمنییەکانی ئێران چاودێرییەکی توندی چالاکوانانی فەرهەنگی و هونەری دەکەن، بەتایبەت ئەو کەسانەی لە بواری مۆسیقا و فەرهەنگی کوردییدا کار دەکەن. فشاری هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ژنان و هونەرمەندان لە ناوچە کوردییەکان بەردەوامە، و دەستبەسەرکردنی بێ دادگاییکردن و بێبەشکردن لە مافی پارێزەر وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی ئازادیی فەرهەنگی بەکاردێت.

١٦/١٠/٢٠٢٦

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان