فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2026-10-21-20-54-34 دۆخی پێنج شاخەوان و چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، دوو هەفتە لەمەوبەر زیاتر لە ٣٠ چەکداری سەر بە فەرمانگەی ئیتلاعاتی سەقز،...
2026-10-21-20-53-19 و تەمەنی ۱۷ ساڵە و خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەیان، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری...
2026-10-21-20-52-07کاتێکدا چارەنووسی هەندێک لە دەستبەسەرکراوان نادیارە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە دەستبەسەرکردن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ئێرانەوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ دوو هاووڵاتیی...
2026-10-21-20-44-27 تر ، ئاماژەی بەوەشكرد، سێ خولی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بە ئەنجامدانی شەڕەكان لەسەر ئێران كۆتایی هات و سەلماندی كە ئەستەمە متمانە بە بەڵێنەكانی بكرێت.عراقچی...
2026-10-21-20-42-27گەورە دەبێتەوە و جیهانیش دەکەوێتە ناو قەیرانێکی جدیی وزەوە. حسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئەگەری ڕوودانی جەنگ پشتگوێ ناخات و لە ئەگەری پەرەسەندن...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاندووە کە یاسای پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاشتی یان "تورکیای بێ تیرۆر" لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردسان، پەکەکە، جێبەجێ ناکرێت تاوەکو ئەوە دەسەلمێنرێت کە پەکەکە چەکی داناوە، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەنکەرە ئامادەکاری دەکات بۆ دامەزراندنی دەستەیەکی پەرلەمان بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی چەکدانانەکە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵیی ئانکا، سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتوڵموس ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ جڤاتی تورکی لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆبووەتەوە و تێیدا جەختی کردووەتەوە کە دەبێت "گرووپە چەکدار و میلیشیاکان بە تەواوی چەک بکرێن، لە وڵاتانی عێراق و سوریای براشمان و بە ئاراسەیەک هەنگاو بنێین کە چەک تەنها لە دەستەڵاتی دەوڵەتدا بێت."

بە گوێرەی ئاژانسەکە، نوعمان کورتوڵموس وتویەتی، "نیگەرانییەکان وەک ئەوەی 'ئەی ئەگەر چەکیان دانەنا؟' جار جار لەلایەن هاووڵاتیانەوە باس دەکرێت." لە وەڵامی ئەو نیگەرانییانە وتویەتی، "ئەگەر چەکەکانیان دانەنێن، ئەو یاسایەی کە پەسەندکراوە جێبەجێ ناکرێت."

هەروەها وتوشیەتی، "وەک دەوڵەت ئاسایشی خۆمان و گەلەکەمان زامن کردووە. ئێمە ئەو ڕێکارانەی پاراستنمان خستووەتە ناو یاساکەوە."

ئەمە چەند ڕۆژێک دێت دوای ئەوەی پەکەکە ڕایگەیاند ئەو چەکدارانەی کێشاونەتەوە کە لە تورکیا مابوون، سەرەڕای چۆڵکردنی چەندین پێگەی لە هەرێمی کوردستان نزیک سنوری تورکیا.

پەکەکە لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەنگاوەکەدا داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد پرۆسەی ئاشتی خێرا بکات و هەنگاوەکان بەرەو ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان بنێت.

کورتوڵموس وتی کە دەبێت دەزگاکانی ئاسایشی تورکیا یەکەم شت ئەوە پشتراست بکەنەوە کە پەکەکە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە و چەکەکانی داناوە، و ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا ئەو ئەنجامانە پشتراستبکاتەوە، پێش ئەوەی یاساکە جێبەجێبکرێت.

ڕاشیگەیاند کە پەرلەمان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆمیتەیەک بۆ چاودێریکردنی پرۆسەکە بە بەشداریی هەموو لایەنەکانی ناو پەرلەمان دروستدەکات .

کورتوڵموس ئەوەشی ئاشکراکرد کە کۆمیتەیەکی جودا بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی تورکیا دەستی کردووە بە وردبوونەوە لە جێبەجێکردنی پرۆسەکە لەسەر بنەمای کەیس بە کەیس و دڵنابوونەوە لەوەی کە چۆڵکردنی ئەشکەوتەکان و ڕادەستکردنەوەی چەکەکان "بەگوێرەی پلان بەڕێوەدەچن."

هەروەها ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد ئوچومی ڕاوێکاری سەرۆکی تورکیا رایگەیاند کە چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا بڕیاری خۆی لەبارەی هەڵوەشاندنەوە و چەکداماڵینی پەکەکە تاوەکو کۆتایی ساڵ ڕابگەیەنێت.

لەبارەی دۆزی ئۆجەلانەوە، ئوچوم وتی کە کۆمیسیۆنی چەکداماڵین و بەسیاسیکردن دەکرێت "ڕێکارێک" دابنێت بۆ دیاریکردنی چوارچێوەیەکی کارکردنی ئۆجەلان لە پرۆسەی ئاشتی و دەکرێت تەنانەت خۆشی وەک رێکخەری ئەو کارە دەستنیشان بکات.

بەڵام جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو ڕێکارە نابێتە مایەی گۆڕینی ئەو تۆمەتەی لە لایەن دادگای تورکیاوە بەسەر ئۆجەلاندا ساغکراوەتەوە یاخود کەمکردنەوەی ماوەی سزاکەی.

بەگوێرەی وتەکانی ئوچەم، بۆ ئەوەی ئۆجەلان بتوانێت ڕۆلی خۆی لە پرۆسەی چەکدانان و تێهەڵکێشبوونەوە لەگەڵ دەوڵەت و کۆمەڵ بگێڕێت، "شتێکی شیاو دەبێت" کە شوێنێکی کار بۆ پێگەکەی بەشێوەیەکی فەرمیی دابنرێت.

16/10/2026

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان